شوێن: #سلێمانی#
ڤیدیۆ: سلێمانی و هەولێر عەرەب خاوەنی موڵک و دووکانەکانی شارن!
ساڵ: 2022
هاوڕێیەک نامە و ڤیدیۆیەکی ناردوە؟
هاوڕێیان تکاتان لێ ئەکەم شتێک لەسەر تەعریب بنووسن، سلێمانی و #هەولێر# بەجارێک پڕبووە لە عەرەب، هەنێک کۆڵان و گەڕەک کورد تێیدا کەمینەیە، ئەمە بۆ داهاتووی ئەم وڵاتە زۆر مەترسیدارە تکاتان لێئەکەم قسەیەکی لەسەر بکەن، ئەمە شتێک نیە بچێتە قاڵبی ڕەگەزپەرستیەوە بابەتەکە داهاتوو ئەم نەتەوەیەیە، ڕۆژانە بەرپرسە سەرمایەدارەکان سەدان شوقەو ڤێلا دروست دەکەن و بە عەرەبی دەفرۆشن، ئەوان خەمیان نیە چونکە لەداهاتوو هەرچی ڕووبدات ئەوان ڕادەکەن و دۆخەکە بۆ ئێمە جێدەهێڵن.
من خۆم دانیشتووی گەڕەکی #سەرچنار#م بڕوابکەن سەدان دووکان دەبینم کە عەرەب بەڕێوەی ئەبات، جاران ئەمانوت هاتنی عەرەب بۆ بازاڕ باشە، بەڵام ئەمڕۆ ئەوان خاوەنی بازاڕیشن، سەدان دوکانیان هەیە کە تەنها بە زمانی عەرەبیش لەسەری نوسراوە، کۆڵان نییە لەو گەڕەکەی ئێمە چەند ماڵێکی عەرەبی تیانەبێ، لەهەنێک کۆڵان ژمارەیان ئەگەر لە کوردەکان زیاتر نەبێ ئەوا نیوەیان دەبن!
ئەم دۆخە بەردەوامبێ هەمان چارەنووسی خەڵکی فەڵەستین ڕووبەڕووی ئێمەش ئەبێتەوە. [1]