ناونیشانی پەڕتووک: پرینسیپەکانی ئەدەبناسی بەراورد
ناوی نووسەر: ئەلیکساندەر دیما
ناوی وەرگێڕ: #ئەنوەر قادر محەمەد#
وەرگێڕان لە زمانی: ڕووسی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: #غەزەلنووس#
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: 349
بەراوردکاری لە ئەدەبدا بەشێکی ئەدەبناسییه کە لە پەیوەندیی ئەدەبی جیهانی دەکۆڵێتەوە و جیاوازی و لێکچوونی نێوان دیاردە ئەدەبییەکانی گەلانی جیاواز دەستنیشان دەکات. فاکته ئەدەبییەکان ئەوەیە کە لەسەر بنەمای نزیکی و وەکیەکیی باری کولتووریی کۆمەڵەکان و پەیوەندیی ئەدەبی و ڕۆشنبیرییانەوە بێت. ئەم باری هاوچەشنیی و لێکنزیکییەیان بە هۆی کاریگەری و کار لە یەکتریکردنیانەوە، مانای تێکەڵاوییان نییه و هەرگیز ئەمه ئەوە ناگەیەنێت کە تایبەتمەندیی خۆیان، واتە دیاردە ئەدەبییەکان، لە دەست بدەن. [1]