ناو: ئە حمەد
ناوی باوک: بەهادین
رۆژی لەدایکبوون: #1966/08/01#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی/مەڵکەندی#
$ژیاننامە$
هەر لە منداڵییەوە لە چوارباخ گەورە بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئەیوبی تەواو کردووە و خوێندنی ناوەندی لە قوتابخانەی سیروان و خوێندنی ئامادەیی لە خوێندنگەی هەڵگوردی وێژەیی تەواو کردووە.
یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان وتۆپی پێ و تۆپی بالەی لە قوتابخانەکان ئەنجام داوە، هەروەها لە تیپەکانی ئاری و چوارباخ و تاڤگە یاری تۆپی پێی ئەنجام داوە.
ئەو پاڵەوانێتیانەی وەک یاریزانێک بەدەستی هێناوە، پلەی یەکەم وە تۆمار کردنی ژمارەی پێوانەیی خوێندنگاکانی ناوەندی و ئامادەیی سلێمانی لە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان.
پلەی یەکەمی زانکۆکانی ئێراق لە (یاری سێ باز) دا لە بە غداد ساڵی 1988.
پلەی یەکەمی یانەکانی ئێراق لە یاری (سێ باز)ی لاوان بۆ چەندین ساڵ، وەک هەڵبژاردەی ئێراقیش بەژداری لە چەندین پاڵەوانێتی کردووە و کە ژمارەکەی(14، 89)مەتر بوو کە ژمارەیەکی باش بووە بۆ ئاستی لاوان.
بەشداری لە چەندین خولی نێودەوڵەتی وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێراق لە یارییە بەهێزەکان وەک پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدان و وڵاتانی ئاسیا بۆ لاوان لە وڵاتی (ڤێتنام) ساڵی 2010
پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ پێشکەوتووان لە وڵاتی ئیماڕات ساڵی 2012.
پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدان وڵاتانی عەرەبی لە بەحرەین ساڵی 2014.
پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەب بۆ بۆ لاوان لە وڵاتی تونس ساڵی 2022 کە پاڵەوانەکەی توانی مەدالیای ئاڵتون بەدەست بهێنێت و ڕیکۆردی عێراق بگۆڕێ.
مامۆستا بووە لە پەروەردەی سلێمانی ساڵی 1993، وە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێراق پەروەردەی سلێمانی بووە ساڵی 1993-1994.
وەک لێپرسراوی یەکەی وەرزشی زانکۆ ساڵی 1997-1998، وە ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگە ساڵی 2012-2016.
جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی شاری (کاترینا هۆڵم) لە 2000-2002، سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی لە شاری (ئۆربرۆ)کە سەر بە فیدراسیۆنە کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتی سویدە لە ساڵی 2002-2004.
سەرۆکی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان ساڵی 2007.
ئەندامی ڕێخراوی وەرزشی سوید لە شاری (ئۆربرۆی) ساڵی 2002-2005.
مەشق و ڕاهێنانی بە چەند کچ و کوڕێکی کورد داوە کە پلەی یەکەمی ئێراقیان بەدەستهێناوە و خاوەنی چەندین مەدالیای (ئاڵتون و زیو و مس)ن لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی.
ئەو نوسراو و کتێبانەی کە چاپی کردوون :
لە ساڵی 1986وە تا ئێستا لە زۆربەی بڵاوکراوە وەرزشییەکان بابەت دەنوسێ.
چوار کتێبی بە هاوبەشی بە چاپ گەیاندووە کە بریتیین لە بابەتی وەرزشی قۆناغەکانی (7-8-9) لەگەڵ ڕیبەری مامۆستا، کە لەلایەن پەروەردەوە پەسەند کراوە.
وەرگێڕانی یاسای یارییە بەهێزەکان (گۆڕەپان و مەیدان) لە 2016.
جەستەی تەندروست 2020.
بنەماکانی فێربوونی یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان بە هاوبەشی 2021.
مێژووی یارییە بەهێزەکانی کوردستان بە هاوبەشی 2021.
یارییە بەهێزەکان بۆ منداڵان وەرگێڕان بە هاوبەشی 2021.
زانستی ڕاهێنانی وەرزشی بە هاوبەشی 2022.
ئێستا ئەندامی کۆمەڵەی ئەکادیمییانی کوردستانە لە ساڵی 2013 تا ئێستا.
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێراقە لە یاری گۆڕەپان و مەیدان لە 2008 تا ئێستا بەردەوامە.
مامۆستای یارییەکان گۆڕەپان و مەیدان و، زانستی ڕا هێنان، بەرنامەی ڕاهێنانو لە زانکۆی سلێمانی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرشییەکان.
ئەندامی ڕێخراوی وەرزشکارە دێرینەکانی سلێمانییە.[1]