ناو: عیزەدین
نازناو: بابان
ناوی باوک: نەجمەدین
ساڵی لەدایکبوون: 1957
شوێنی لەدایکبوون: بنەی خواروو
$ژیاننامە$
پڕۆفیسۆر دکتۆر عیزەدین بابان
عیزەدین نەجمەدین م. ئەمین بابان
• ساڵی 1957ز، لە دێی بنەی خواروو، سەر بە شارۆچکەی قەرەهەنجیر/#کەرکووک#/باشووری کوردستان لەدایکبووە.
• خوێندنی سەرەتایی ناوەندیی و دواناوەندیی لە شاری کەرکووک تەواو کردووە.
• ساڵی 1976ز، لە کۆلێژی زانست/بەشی جیۆلۆجیی زانکۆی #سلێمانی#ی وەرگیراو.
• لەماوەی ئەو چوار ساڵەی لە زانکۆدا بوو بەشداری زۆربەی چالاکییە زانستیی و ڕۆشنبیرییەکانی زانکۆی کردوە.
• لەساڵی 1977ز، یەکەم دەستەی بەشدار لە خۆپێشاندانە گەورەکەی زانکۆی سلێمانیی بوە کە لە زانکۆی سلێمانیی دەستی پێکرد و کۆلێژ و بەشەکانی پەرەیسەند.
• نێوان ساڵانی 1977–1979ز، ئەندامی تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانیی بووە.
• ساڵی 1980ز، دەرچووی یەکەم خولی بەشی جیۆلۆجیی زانکۆی سلێمانییە و بڕوانامەی bscی لەو بوارەدا وەرگرتووە.
• ساڵی 1981ز، خوێندنی باڵای لە بواری جیۆفیزیک/ زانکۆی موسڵ وەرگیراو لە ساڵی 1984ز بروانامەی msc لە بواری جیۆفیزیا بەدەستهێناوە.
• ساڵی 1984ز، بە پلەی مامۆستایار assistant teacher لە بەشی جیۆلۆجیی/زانکۆی سەلاحەدین دامەزرا. بەڵام لەبەر بارودۆخی سیاسیی، ڕێی وانەبێژەیی پێنەدراوە و وەک کارمەندێکی ئاسایی لە هۆبەی هەڵسەنگاندنی ئەنجامدانی ئەزمونگەکان دەستبەکاربوە.
• نێوان ساڵانی 1985–1996ز، بۆتە بەرپرسی یەکەی کۆمپیوتەر لە کۆلێژی زانست/زانکۆی سەڵاحەدین.
• نێوان ساڵانی 1984-1985ز، دانانی پرۆگرامی کۆمپیوتەر لەبارەی ئامادەنەبوونی خوێندکارانی کۆلێژی زانست کە بە یەکەم پرۆگرام لە سەرانسەری عێراقدا دادەنرێت لەو بوارەدا.
• لەسەرەتای ڕاپەڕیندا، ئەندام لێژنەی پاراستنی دامودەزگاکانی کۆلێژی زانست بووە.
• ساڵی 1992ز، هاوکارێکی چالاکبووە لە پرۆگرامڕێژیی دەنگ جیاکردنەوەی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمان/هەرێمی کوردستانی عێراق.
• لەنێوان ساڵانی1994-1991ز، کراوەتە ئەندام دەستەی گۆڤاری ئەکادیمیای (زانست و سروشت العلم والطبیعة nature and science) لە کۆلێژی زانست/ زانکۆی سلێمانیی.
• لە ساڵی2019 ز، کراوەتە ئەندام دەستەی گۆڤاری نیشتمانیی عێراقیی بۆ زانستەکانی زەویی/زانکۆی موسڵ.
• نێوان ساڵانی 1992-1996ز، کراوەتە ئاڕاستەریdirector نێوەندی کۆمپیوتەر/زانکۆی سەڵاحەدین.
• نێوان ساڵانی 2001-2003ز، یەکەم سەرۆکی بەشی کۆمپیوتەر بووە لە کۆلێجی زانست لە زانکۆی سلێمانیی و سەرپەرشتی کردنەوەی خوێندنی باڵا (دکتۆرا و ماستەر) لە بواری کۆمپیوتەر لە کۆلێژی زانست/ زانکۆی سلێمانیی کردوە.
• نێوان ساڵانی 2010-2004ز، ڕاسپێر بووە لە دامەزراندی کۆلێژی مامۆستایان و دەسنیشانکراوە بە ڕاگری کۆلێژ لە 2004ز.
• نێوان ساڵانی 2004 -2005ز، نوێنەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانیی بوە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی #وەزارەتی خوێندنی باڵا#ی عێراق کە چەندین دەستکەوتی بۆ زانکۆکە پەیداکردوە.
• ساڵی 2016ز، کراوەتە سەرۆکی لێژنەی پشتگیری پاداشتی توێژینەوەو دانان و وەرگێڕانی پەڕتووک. لەو ماوەیەدا زیاتر لە 2600 توێژینەوە (زانستنامەی) پاداشتکراو و سەرپەرشتی زیاتر لە 45 پەڕتووکی زانستیی کردووە کە لەسەر ئەرکی زانکۆی سلێمانیی بە چاپ گەیەندراە.
$چالاکییە کارگێڕییەکانی$
لە ساڵەکانی هەشتاکاندا، چەندین بابەت و زانستنامەی لە بواری جیۆلۆجی، کۆمپیوتەر و مۆزیک لە گۆڤار و ڕۆژنامە کوردییەکانی وەک گۆڤاری کاروان و ڕۆژنامەی هاوکاری بڵاوکردۆتەوە.
• سەر ڕاسپاردەی ڕاگری کۆلێژی زانست، زانکۆی سەڵاحەدین لە ساڵی 1985ز وانینەوەیەکی چڕئاماری سەبارەت بە پەیوەندی گرێدانی نێوان ئامادەبوونی خوێندکاران و نمرەی دەرچوونیان لە وانەکان ئەنجامدا و وەک یەکەم وانینەوەیەکیش لەو بوارەدا، بوە جێی پەسەندمەندی ڕاگرایەتیی کۆلێژ و سەرۆکایەتیی زانکۆ. لەسەر ئەو وانینگەرییەی، لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆوە سوپاسنامە و خەڵاتی پێبەخشرا.
• ساڵی 1985ز، یەکەم کەس بووە، ئامێری کۆمپیوتەری هێنایە زانکۆی سەلاحەدین و کردنەوەی چەندین خولی فێرکردن بۆ مامۆستایان و کارمەندان و خوێندکارانی زانکۆ.
• کردنەوەی دەیان خولی ڕاهێنان بۆ فێربوونی زوانی بەیسک و فۆرترانی کۆمپیوتەر بۆ مامۆستا و کارماندانی زانکۆی سەڵاحەدین.
• چەندین ئەڵقەی هەفتانەی لەبارەی فیربوونی زوانی بەیسکی کۆمپیوتەر، بۆ بەرنامەی زانست لە تەلەفزیۆنی کەرکووک تۆمارکردوە.
• نێوان ساڵانی 1992-1996ز، بەشداریکردنی لە بەرهەمهێنان و ئامادەکردنی چەندین گۆڤار و ڕۆژنامە و کتێی کوردیی.
$چالاکییە زانستگەرییەکانی$
• سەرپەرشتکاری 7 تێزی پلەی ماستەر و دکتۆرا/زانکۆی سلێمانیی و کۆ-سەرپەرشتاری co-supervising دکتۆرا/زانکۆی بەغداد کردووە..
• وەشاندنی پتر لە 19 مژار topic و زانستنامە لە گۆڤارە ناوخۆ و عێراق و جیهانییەکان بە زوانی کوردیی و عەرەبیی و ئینگلیزیی.
• بەشداربوونی پتر لە 28 کۆڕ و کۆنفرانس و سێمینەری ناوخۆ و عێراق و جیهانیی.
• ئامادەبوونیی لە چڤات society و کۆڕە زانستە جیۆلۆجیی و کاروبارە کۆمپیوتەرییەکانی:
- لە ساڵی 2013زایینەوە، ئەندام جڤاتی پەیدۆزیی exploration جیۆفیزیای ئەمریکایە (seg).
- هەروەها، ئەندام جڤاتی پەیدۆزی جیۆلۆجی ئەمریکایە (gsa).
- لە ساڵی 2014زایینەوە، ئەندام جڤاتی پەیدۆزی جیۆلۆجیی ئەوروپایە (eage).
- ئەندامی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان.
- ئەندام جڤاتی جیۆلۆجیی کوردستان.
- لە دامەزرێنەری کۆمەڵەی کۆمپیوتەرزانی کوردستان بووە لە ساڵی 1993ز.
- لەنێوان 1994-1992ز، ئەندام دامەزرێنەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ/کوردستان بووە.
- لەنێوان 2010-2003ز، ئەندام ئەنجومەی زانکۆ بووە.
- لە ساڵی 2013 زایینەوە، بۆتە ئەندام ناوەندی ڕۆشنبیریی و کۆمەڵایەتیی بابان.
- لە ساڵی 2019زایینەوە، ئەندام دەستەی وەشاندنی گۆڤاری نیشتمانیی عێراقیی بۆ زانستە زەوییەکان، زانکۆی موسڵ.
• لەماوەی ئەو ساڵانەی خزمەتییدا، گەلێک ڕێزلێنان و خەڵاتی پێبەخشراوە، لەلایەن سەرۆک وەزیران (1994)، وەزارەتئ خوێندنی باڵا، وەزارەتی ڕۆشنبیریی (2005)، سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین، سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانیی.
• لە ماوەی ساڵانی خزمەیدا، سێ بەرهەمی زانستیی لە بوارەکانی کۆمپیوتەر و جیۆفیزیکدا بەچاپ گەیاندوە، ئەوانیش:
- کۆمپیوتەر و بەرنامەڕێژی بۆ زمانی بەیسیکbasic language، 251/لاپەڕە، 1994ز. زانکۆی سەڵاحەدین.
- سەرەتایەک بۆ ڕێگەی دۆزینەوەی ڕاکێشان introduction to the gravity exploration method بەزوانی ئینگلیزیی، 202/لاپەڕە، 2014ز، زانکۆی سلێمانیی.
- سەرەتایەک بۆ لێگەڕانی لەرزەیی: introduction to the seismic exploration بەزوانی ئینگلیزیی. 205/لاپەڕە، 2020ز، زانکۆی سلێمانیی. [1]