ناونیشانی پەڕتووک: گەنجی سەر بەمۆر؛ بەرگی 02
ناوی نووسەر: #ئەحمەد بەحری#
شوێنی چاپ: #مەهاباد#
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
چوار بەرگی (گەنجی سەر بەمۆر) لە لایان (سەرای هێمن) لە مەهاباد بڵاو کرایەوە.
ئەحمەد بەحری، نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی بواری وێژە و کەلتووری موکریان، تاکوو ئێستا 94 بەیتی کۆ کردووەتەوە کە دوای قرت کردنی دەقە ناتەواوەکان، کۆی دەقەکانی لە دووتوێی 12 بەرگ دا گونجاندووە.
لە یەکەم هەنگاوی بڵاوکردنەوەی بەرگەکانی یەکەم تا چوارەم دا، سەرجەم 14 بەیت بە 81 دەقی جیاواز لە 2618 لاپەڕەدا لەلایان بڵاوکەرەوەی (سەرای هێمن)وە لەگەڵ CD چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
ئەرکی بڵاوکردنەوە ئەم چوار بەرگە لە ئەستۆی (بڵاوکەرەوی ماد) لە شاری سنە بووە.
نووسەر ئەم چوار بەرگەی پێشکەش بە چوار کەسایەتی ناسراو کردووە کە لە سەر فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی دا جێ دەستیان دیارە. بەرگی یەکەمی پێشکێش بە (ئۆسکار مان)ی ئاڵمانی، بەرگی دووهەم بە مامۆستا (هێمن)، بەرگی سێهەم بە (قادر فەتتاحی قازی) و بەرگی چوارەم پێشکێش بە (سەلاح پایانیانی) کردووە.
بەرگی یەکەمی (گەنجی سەر بەمۆر) ساڵی 2013 لە لایان دەزگای ئاراس لە هەولێر بڵاو کراوەتەوە.