ناو: زیلان
ناوی باوک: ئازاد
ناوی دایک: بەیان
ڕۆژی لەدایکبوون: #09-04-2000#
شوێنی لەدایکبوون: #دەربەندیخان#
$ژیاننامە$
لە ڕێکەوتی 09-04-2000 لە دەربەندیخان لە دایکبووە.
لە بنەچەدا خەڵکی بیارەیە بۆ ماوەی 17 ساڵ لە دەربەندیخان ژیاوە و ئێستا 2022 لە #هەڵەبجە#ی شەهیدە.
باوکی ناوی (ئازاد ڕەشید نەسڕوڵڵا)یە و دایکی ناوی (بەیان مەحموود مەجید)ە.
قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی (سەعید کاکی) لە دەربەندیخان و قۆناغی ناوەندی لە قوتابخانەی (شەهید نەسرین) لە دەربەندیخان تەواوکردووە و قۆناغی ئامادەیی لە قوتابخانەی (ئامادەیی کیمیابارانی کچان) لە هەڵەبجەی شەهید تەواوکردووە.
دەرچووی بەشی وەرگێڕانە لە کۆلێژی زمان لە زانکۆی #سلێمانی#، لە ساڵی 2021-2022بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە بە پلەی باش.
لە وێبسایتەکانی کوردفیلم و کوردسینەما و ماڵپەری زانیاری کاری وەرگێڕانی کردووە.
(111) بابەتی زانیاریی گشتی لە ماڵپەری زانیاری کردۆتەوە بە کوردی نزیکەی 17زنجیرە و 7کورتە فیلم و زیاتر لە 20زنجیرەی ئانیمەیشنی لە کوردفیلم کردۆتەوە بە کوردی.
بۆ ماوەی 3 مانگ لە قوتابخانەی (مۆردانەی هاوڕێی منداڵان) لە هەڵەبجەی شەهید وەک مامۆستای ئینگلیزی کاری کردووە و وەک مامۆستای تایبەتیش وانەی وتۆتەوە. [1]