$#لولوبییەکان# کێن؟ $
یەکێک بوون لە کۆنترین گەلە نیشتەجێکانی کوردستانی ناوەند، نزیکەی سێ ﮪەزار ساڵ پێش زایین فەرمانڕەواییان کردووە، ئەوان بە یەکێک لە باپیرەکانی کورد دادەنرێن کە لە ناوچەکانی کوردستانی باشوور و کوردستانی ڕۆژﮪەڵات، ژیاون.
شوێنی نیشتەجێبوونی لولوبییەکان دەشتی #شارەزوور# و دەوروبەری بووە، بەپێی ئەو دەقانەی لە سەردەمی (#ئەڕاپخا#)وە نووسراون، ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە نزیکترین دراوسێی ئەڕاپخا، لولوبییەکان بوون و کەوتبوونە ڕۆژهەڵاتی ئەڕاپخا.
سەرچاوەکان ئەوە دووپات دەکەنەوە سنووری شانشین، یان میرنشینی یەکگرتووی هێزەکان لەژێر ناوی لولوبییەکان لە ڕۆژهەڵاتەوە دەگەیشتە دەوروپشتی شاری #مەریوان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەو میرنشینه، یان یەکێتییەی ﮪۆزە کوردییەکان، بە درێژایی سێ ﮪەزار ساڵ وەک دەسەاڵتێکی بەهێز لە ناوچەکانی (کۆیه، تەقتەق، ڕانیه، قەاڵدزێ، دەریاچەی ورمێ، #دەریاچەی زرێبار#، ناوچەکانی پیرەمەگروون، سلێمانی، دەشتی شارەزوور، قەرەداغ، ناوچەکانی دەربەندیخان و سەرپێلی زەﮪاو)، بڵاوبوونەتەوه، فەرمانڕەوایەتییان کردووە و گرنگترین و بەهێزترین پاشاکانی لولوبیی پاشا ئانوبانینی 2200 - 2238 پ. ز، پاشا تاردونی 1900 - 1800 پ. ز، پاشا ئامێخا 881 پێش زایین، بوون.
ناوی لولوبییەکان ناوی ئەو شانشینە لە ناوی وڵات، یان ئەو ناوچەیەی تێیدا نیشتەجێبوون، هاتووه، لە سەرچاوە مێخیییەکاندا بە چەندان شێوەی جیاواز ناویان هاتووە، وەک لوللومی Lullume و لولوبونا Lulubuna، جیا لەوەش لە شوێنەواری شمشارە/ نزیک دەر بەندی ڕانیە/ ناوی ئەم گەلە بە لولووم lullum هاتووە و لە شوێنەواری نوزیی بە شێوازی نولوو Nullu ناویان ئاماژەی بۆ کراوە. لولوبییەکان خەڵکێکی جەنگاوەر بوون، بەتایبەت لە سەردەمی پاشا (نەرامسینی ئەکەدی) کە هێرشی کردووەتە سەر لولوبییەکان و لەسەر بەردێک سەرکەوتنەکەی تۆمار کردووە، ئەم بەردە تا ئێستا لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس پارێزراوە، ئەم بەردە کە بە میلی سەرکەوتنی پاشا نەرامسینی ئەکەدی ناسراوە، لە ناوچەی شوش دۆزراوەتەوە و وێنەی چەند کەسێکی لولوبیش دەبینرێ کە پۆشاک و جلوبەرگیان لە پێستی ئاژەڵ و بە تایبەتی لە پێستی مەڕ درووستکراوە، قژیان درێژە و ڕم و تیروکەوانیان بەدەستەوەیە.
لە ڕووی ئابوورییەوە لولوبییەکان بەگشتی کاری کشتوکاڵیان دەکرد، ئەم بابەتە لە تابلێتێکی دۆزراوە لە شوێنەواری شمشارە (SH812) دەردەکەوێت، کە لولوبییەکان دانەوێڵەیان دەچاند و دوای دروێنەکردنیش دەیانفرۆشتەوە، سەرباری ئەوەش وڵاتی لولو سەرچاوەیەکی گرنگی کۆیلەبوون و کۆیلەکانی لە ئەڕاپخا بەهایەکی بەرزیان هەبووە و پێیان گوتراوە کۆیلەی نوللو/ لوللو.
ئایین لای لولوبییەکان کۆمەڵگەی لولوبی بڕوایان بە فرە خواوەندی بووە، ئەویش لە چەندان سەرچاوەی گرنگ هاتووە وەک ساڵنامەکانی پاشایەتی ئاشوور (تیگالت پیلێسەری یەکەم) 1115 -10779 پێش زایین، کە دەڵێ: بتی خواوەندی لولوبییەکانم بە تاڵان بردووه، هەروەﮪا ئاشوورناسیرپال باسی بە تاڵانبردنی گایەکی کێویی مس دەکات.
لە نووسینە شاهانەکەی پاشای لوللو ئانوبانینی لە سەرپێلی زەﮪاو ناوی کۆمەڵێک لە خواوەندەکانی هاتووە، ئەمانە دەرخەری ئەوەن کە لولوبییەکان باوەڕیان بە چەندان خواوەندی جیا جیا هەبووە. زمانی لولوبییەکان شارەزایان و لێکۆڵەرانی مێژوو و شوێنەوارناسی لەسەر زمانی لولوبی زانیاری زۆر و وردیان تا ئێستا دەست نەکەوتووە، بەڵکوو تەنیا چەند وشەیەکی زمانی لولوبییان زانیوە و سەرجەم سەرچاوەکان هێما بۆ ئەوە دەکەن، لولوبییەکان زیاتر لە دیالێکتێک و زاراوەیەکیان هەبووە و ئاخاوتنیان پێ کردووە.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]