ناو: ڕیمان
ناوی باوک: سالار محەمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: #17-08-2001#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (ڕێمان سالار محەمەد عەلی)ە، لە 17-08-2001 لە هەولێر لەدایکبووە، لە منداڵیەوە خولیا و بیر و هزری موزیکی بۆ دروست بووە و لە بنەماڵەیەکی موزیکژەن پەروەردە بووە لەسەر دەستی باوکی (سالار کۆشار) فێری ئامێری کەمان کراوە پێش چوونە خوێندگا و فێربونی ئەلف وبێی نووسین، فێری ئەلف وبێی موزیک بووە هەموو نۆتەکانی موزیکی لەبەربوە بەشداری چەندان خولی منداڵانی کردوە و دوای خوێندنی سەرەتای بردراوەتە چالاکی قوتابخانەکان لەوێ زیاتر ئاشنای موزیک دەبێ و خولیای بۆ دورست دەبێت پاشان لە ساڵی 2016 دەبێتە قوتابی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان و لە هەموو کار و چالاکیەکانی پەیمانگا بەشداری دەکات چالاکیەکان، 1بەشداری لە هەموو یادەکان و بۆنەکانی پەیمانگا کردوە 2..بەشداری کردن لە پرۆگرامی yes acadmy لە ساڵی 2017 تاکو ئێستا 3.. بەشداری کردن لەگەڵ ئۆرکێسترای ژێداری گەنجانی هەولێر 4..سالی 2018 بۆتە ئەندامی ئۆرکێسترای کوردستان لە هەموو کۆنسێرتەکان بەشداری کردووە تاکو ئێستاش بەردەوامە 5..ساڵی 2019 بۆتە ئەندامی ئۆرکێسترای بەشی موزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکان 6..بەشداری کردووە لە چەندان پرۆگرامی تەلەفزۆنی و کۆنسێرتی بچوک و گەورە، ڕێمان چەند پەیڤێکمان پێشکەش دەکات و دەڵێت، من زۆر خۆش حاڵم کە توانیومە ئەو هیوا و ئاوەتەی هەمە هەلم بۆ ڕەخساوە بۆ ئەوەی هەوڵی بۆ بدەم و پێی بگەم بێگومان ئەوەش ماندوو بوونی باوکم و مامۆستا ئەزیزەکانمە کە هەموو کات پاڵپشتم بوونە بە تایبەت مامۆستا سەید ئەحمەد ڕواندزی کە زۆر یارمەتی دەرم بووە سوپاس بۆ هەمووان بێگومان ئێستا تەنها سەرەتایەک دەبی بۆ دەست پێکردن و هەر بەردەوام دەبم. ڕێمان ساڵی 2021 خوێندنی پەیمانگا تەواو دەکات و ئێستا 2022 فێرخوازە لە کۆلێجی هونەرە جوانەکان و هەر بەردەوامە لە کارەکانی. [1]