ناو: چۆمان
نازناو: چۆمان تەقێدین
ناوی باوک: حەمە تەقێدین
ڕۆژی لەدایکبوون: #10-05-1984#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ناوی تەواو: چۆمان حەمە تەقێدین، ناسراوە بە (چۆمان تەقیدین).
لە ڕێکەوتی (10_6/یونیو_1984) لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی ناوەندی پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، و بچووکترین منداڵی ناو خانەوادەکەیەتی.
تەمەنی کەمتر لە (1) ساڵ بووە واتا لە ساڵی (1985ز) دا، کاتێ لە دایک و باوک و خۆشکەکەی کە بۆ سەردانی کەس و کاریان چوون بۆ شارۆچکەی دوکان، (داستانی دابان) هەڵاج ڕووی داوە لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان سوپای ئێڕاق.
لە ساڵی (1990ز) چووەتە بەر خوێندن، و کاتێ لە پۆڵی یەکی سەرەتایی بووە، ڕاپەرینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی (1991) ڕووی داوە، و یەکێکە لەوانە شاری سلێنانی بووە، کە لە ڕێکەوتی (7_3/ئازار_1991) دا بووە کە خەڵکی شاری سلێمانی لە دژی دام و دەزگاکانی ڕژێمی ڕووخاوی ئێڕاق ڕاپەرین.
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی زەرگەتەی شاری سلێمانی تەواو کردووە، کە لەنێوان ساڵانی (1990-1997ز) دا بووە.
لە ساڵی (1997ز) دا لەگەڵ دایک و براکەی وەکو دوایین کەسی خێزانەکەی ئاوارەی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی باشووری کوردستان بووە، و ئەوەیش بەهۆی شەڕی براکۆژی (ناوخۆیی) نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.
خوێندنی ناوەندی لە قوتابخانەی ناوەندی برایەتی کوڕان و ناوەندی هەڵگوردی کوڕان تەواو کردووە، کە لەنێوان ساڵانی (1997-2000ز) دا بووە.
خوێندنی ئامادەیی لە قوتابخانەکانی ئامادەیی هەڵمەتی کوڕان و ئامادەیی ئەحمەدی خانی کوڕان و ئامادەیی مەحوی ئێوەڕانی کوڕان و ئامادەیی شێخ مەحموودی کوڕان لە شاری هەولێری پایتەخت خوێندووە، کە لەنێوان ساڵانی (2000-2005ز) دا بووە.
بووەتە ئەندام لە ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کە پلەی بەرپرسی لێژنە هەبووە لە لقی سلێمانی.
بووەتە ئەندام لە ڕێکخراوی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، کە پلەی بەرپرسی بنکەی هەبووە لە ناوەندی باڵای سلێمانی.
قۆناغی شەشی وێژەیی لە قوتابخانەکانی ئامادەیی سلێمانی کوڕان و ئامادەیی مەحموودی ئێوەڕانی کوڕان لە شاری سلێمانی تەواو کردووە کە لەنێوان ساڵانی (2005-2008ز) دا بووە.
دەرچووی بەشی کارگێری کار (الادارە العمال) لە پەیمانگای تەکینکی شاری سلێمانییە، کە لەنێوان ساڵانی (2009-2010ز) دا بووە.
لە ساڵی (2010ز) دەستی بە نووسین کردووە، کە لە سەرەتادا لە گۆڤاری پێشکەوتن کە ئۆرگانی زمان حاڵی ڕێکخراوی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە، و دواتر لە گۆڤاری حازر بابەتی بڵاو کراوەتەوە، و ساڵانێکی زۆر بۆ هەفتە نامەی باس نووسیوویەتی و هەروەها چەندان نووسینێکی بۆ هەفتەنامەی ڕووداو و گەشەپێدان و زاری کرمانجی نووسیووە، دواتر بۆ سایتەکانی (کۆدەست، خەندان، چاوی کورد، ڕۆژنامەی هەولێر، هەفتەنامە، سایتی وشەنیوز، وێستگە، هاوپەیمانی، پرس میدیا، پڵاتفۆرمی دابڕان، گەڵاوێژ، ڕاچلەکین و باسکورد) بابەتی نووسیووە، کە تەواوی بەرهەمەکانی دەربارەی مێژوو و سیاسەتی کورد و ژیاننامەکانی شانۆ نامەنووسەکانی وڵاتی یۆنان (گریک) و مێژوو و سیاسەتی وڵاتانی جیهانە.
بەشدار بووە بە توێژینەوەێک بە ناوی (سەرهەڵدان و دەرکەوتنی دەوڵەتی زەندییان (1751-1794ز) ی کوردان لە ئێران)، لە میهرەجانی (کەریم خانی زەند-کوردێکی پاشا، مرۆڤێکی دادپەروەر)، کە لە ڕێکەوتەکانی (1 بۆ 2_3/ئازار_2013) لە شاری سلێمانی لە لایەن سەنتەری هاوبەشی لوڕ ڕێکخرابوو، و لە لایەن سەرپەرشتیارانی میهرەجانەکە خەڵات کرا.
دەرچووی بەشی زانستە ڕامیارییەکانی کۆڵێژی یاسا و ڕامیاری (سیاسەت)ی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی شاری سلێمانییە، کە لەنێوان ساڵانی (2015-2016ز)دا بووە.
هاوبەشی کردووە لە پەڕتووکێک بە ناوی (کورد لە ناو سێرەی ئینگلیزدا) لە ئامادەکردنی بەرێز (نووری بێخاڵی) بە بابەتێک بە ناونیشانی (بە یەکگەیشتنی کورد و بەریتانیا، ئینگلیز تۆڵەی سەڵاحەدین ئەیووبی لە کورد دەکاتەوە) لە ژمارەی (370) لە ڕێکەوتی (13_2/شوبات_2018) لە هەفتەنامەی باس بڵاو کراوەتەوە.
هاوبەشیم کردووە لە پەڕتووکێک بە ناونیشانی (ریفراندۆم تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان) لە ئامادە کردنی بەرێز (بەرهەم عەلی) سەرنووسەری هەفتەنامەی باس، بە دوو بابەت بە ناونیشانەکانی (گرنگترین ئەو هەرێمانەی جیهان هاوشێوەی کوردستان هەوڵی سەربەخۆیی دەدەن)، کە بەشی یەکەمی لە ژمارەی (346) لە ڕێکەوتی (15_8/ئاگوستۆس_2017) لە هەفتەنامەی باس، و بەشی دووەمی لە ژمارە (347) لە ڕێکەوتی (22_8/ئاگوستۆس_2017) لە هەفتەنامەی باس، و بەشی سێیەمی لە ژمارەی (348) لە ڕێکەوتی (29_8/ئاگوستۆس_2017) لە هەفتەنامەی باس بڵاو کراوەنەتەوە، و بابەتی دووەم بە ناونیشانی (دەوڵەتە تازەکان) لە ژمارەی (330) لە لە ڕێکەوتی (18_4/ئەپرێل_2017) لە هەفتەنامەی باس بڵاو کراوەتەوە.
خاوەنی دوو پەڕتووکێکی بڵاو نەکراوەیەوە بە ناوەکانی (کورد لە سەردەمی دەوڵەتانی خەلافەتی ئیسلامی دا) و (مێژووی نەتەوەی جولەکە)یە.
سەرقاڵی ئامادە کردنی چەند پەڕتووکەکە بە ناوەکانی (کۆمارە سەربەخۆییەکانی یەکێتی سۆڤیەت و هەرێمە خوداخوازەکانی) و (کوردستانی عوسمانی (باکوور، باشوور، ڕۆژاوا) ی کوردستان قوربانی کۆنگرە و پەیماننامە نێوەدەوڵەتییەکان) و (ئەو پەیماننامە و ڕێککەوتننامانە کە لە دژی گەلی کورد کراوەن_ لە ساڵی (1555ز) تاوەکو ساڵی (1847ز) چەندان ڕێکەوتننامە و پەیماننامە لەنێوان دەوڵەتە ئێرانییەکان و دەوڵەتی عوسمانییەکان و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری کراوە، بۆ دابەش کردنی کوردستان_بەرگی یەکەم).
لە کۆتایی (2020ز)ەوە بووتە ئەندامی گروپی هاوڕێیانی خوێنەر، کە گروپێکی خوێنەرە لە ساڵی (2020ز) لە شاری سلێمانی دامەزراوە، ئەوەش لە کاتێک دا بوو کە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید19) لە سەرجەم وڵاتانی جیهان و هەرێمی کوردستان بڵاو بووە. [1]