جۆری وشە: ناو
مفە؛ مفە حەیاتەکە؛ مفەوەزات؛ دانووسان؛ دانووستان؛ گفتوگۆ
واتا: گفتوگۆکردن پرۆسێسێکە لەنێوان هێز و لایەنە ناکۆکەکان ئەنجام دەدرێت بۆ گەیشتن بە چارەسەری ناکۆکییەکان بە شێوازێکی دوور لە شەڕ و بەکارهێنانی هێزی سەربازی، نکۆڵی لەوە ناکرێت گفتوگۆش شێوازێکی خەباتە، کەمجار ڕویداوە لە ئەنجامی شەڕی دوولایەنی دژبەیەکدا یەکێکیان ئەوی تریانی لەناوبردێت، بەڵکوو ناکۆکیی و گرفتەکان لە ئەنجامی گفتوگۆ و دانووستان چارەسەرکراون.
بێرون عومەر [1]
ساڵی 83 و 84 پێشمەرگە بە گشتی هیلاک بوون و حەزیان لە مفەوەزات بوو، لەگەڵ حکومەتی بەعس لەبەر ئەوە بە مفەوەزاتیان دەگوت [مفە حەیاتەکە]. مفە مەبەست لێی مفەوەزاتە.
Husen Aziz
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 610 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!