ناونیشانی بابەت: لە #زاخۆ# 130 دووکانی کەلەپووری دەکرێنەوە
ئامادەکردنی: لەزگین
بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ملیارێک و 180 ملیۆن دیناری تەرخان کردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی هەموو بازاڕە کەونار و کەلەپوورییەکانی زاخۆ و ئێستا پڕۆژەکە لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.
محەمەد ئەحمەد مستەفا، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: ''پڕۆژەی بازاڕی کەونار لە زاخۆ یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانە لەسەر بودجەی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی ملیارێک و 180 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت و ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردندایە، بەشێک لە دووکانەکان بەهەمان کەرەستە و شێوازی کەونار چاک کراونەتەوە، بەشێکی دیکەیان زۆر بێسەروبەر بوون و بەرەو نەمان دەچوون، ئێشتا نۆژەن دەکرێنەوە بۆ ئەوەی بپارێزرێن.''
ڕایشیگەیاند: ''مێژووی سیکا کەڤن لە زاخۆ بۆ بەر لە 140 ساڵ دەگەڕێتەوە و هەموویان کەلەپوورین و بەشێکی زۆریان لە کونەوە خراب کراون و دووبارە چاک دەکرێنەوە و 130 دووکانی کەونار لە زاخۆ دەپارێزرێن و نۆژەن دەکرێنەوە.''
گوتیشی: ''خواردنگەکان لە شوێنی خۆیان دەمێنن و دووکانە کەونارەکان دەخرێنە خزمەت گەشتیارانەوە و #قشڵە#ی زاخۆش نۆژەن دەکرێتەوە و ئێستا ئەویش لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.''[1]