پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعریفە، شیکردنەوە - بەشی یەکەم
22-11-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
هێمن محەمەدی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕزگار ڕەوشەنی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
فەرشاد شوکروڵڵا
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەزا ئەحمەدپوور
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
پەیمان شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سروە شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد ڕەسوڵپوور
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەحمەد عەلی محەمەدی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحیم فەقیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  526,952
وێنە
  111,907
پەرتووک PDF
  20,520
فایلی پەیوەندیدار
  106,641
ڤیدیۆ
  1,591
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
289,897
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,948
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,247
عربي - Arabic 
31,666
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,681
فارسی - Farsi 
11,112
English - English 
7,776
Türkçe - Turkish 
3,681
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,598
پەرتووکخانە 
25,928
کورتەباس 
18,881
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,978
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,017
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,932
هۆنراوە 
10,485
بەڵگەنامەکان 
8,380
وێنە و پێناس 
7,417
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,486
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
732
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
ئیدیۆم 
15
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
326
PDF 
32,064
MP4 
2,642
IMG 
205,211
∑   تێکڕا 
240,243
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئەمین حەمید ڕەزا دەلۆیی
شەهیدان
ژینا ئەمینی
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێم...
ژیاننامە
سروە شیری
پەرتووکخانە
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعری...
حەسەن زیرەک هونەرمەندێکی ئامێرناس
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

حەسەن زیرەک هونەرمەندێکی ئامێرناس

حەسەن زیرەک هونەرمەندێکی ئامێرناس
#حەسەن زیرەک#؛ هونەرمەندێکی ئامێرناس
تەممووزی 2022
دکتۆر مەولود ئیبراهیم
$پێشەکی:$
تائێستا زۆر پێناسەی جوان و پێدا هەڵگوتنی جوانتر بۆ هونەرمەند (حەسەن زیرەک) کراوە و نووسراوەو گوتراوە، کە هەموویان باس لە گەورەیی و کەموێنەیی ئەو هونەرمەندە دەکەن، هەموو ئەمانەش ڕای کەسانی پسپۆرو شارەزا بووە. من خۆم لە هەمووان شیاوترو گرنگتر ئەو پێناسەیە بەجوان دەزانم کە دەڵێ: (حەسەن زیرەک..هونەرمەندێکی ئەفسانەییە!) ڕەنگە کەسانێکی بەڕێز..بپرسن حەسەن زیرەک هونەرمەندێکی بەرچاوو- واقیعی-مێژووییە! بۆچی ئەفسانەیە؟! لێرە من ئەفسانە بەمانا جوانەکەی وەک – بەرزترین ئاستی داهێنان – وەک مرۆڤێکی تەواو تاقانە بەکاردەبەم، تۆ سەیرکە کەکارێکی هونەری ئەدەبی یان هەر داهێنانێکی تر کە زۆر جوان و سەرنجڕاکێش بێ، وەختێ بمانەوێ سەرسامی خۆمان لەئاستیا دەربڕین! یەکسەر دەڵێن: ئەفسانەیە! ئەفسانە بەو مانایەی کە زیاتر لەشیکردنەوەیەک و مانا لێکدانەوەو بۆچوونێک هەڵدەگرێ و کەمترین کەس دەتوانن داهێنانی ئاوا بکەن! بەڵێ، زیرەک خۆی و ژیان و هونەرەکەی، ئەفسانەیەکی سەردەم و زەمینەو مەیدان و کەرەستەی دەیان و سەدان لێکۆڵینەوەن؛ ئەگەر لێکۆڵەران شارەزای ژیان و هونەری ئەم – ئەفسانەیە – بن و بەوردو باریکی ژیان و هونەرەکەیدا بچنە خوارەوە. مامۆستا (حسێن سۆران) لەبارەی ئەفسانەبوونی زیرەکەوە دەنووسێ: (لە جیهانی هونەری کوردیشدا، زیرەک وەک ئەنیشتاین هەسارەیەکی پڕشەنگداری دەنگ و مۆزیک و گۆرانی کوردییە، بۆ خۆی جیهانێکی ئەفسانەیی و جیاکارو تاکگەرای بێوێنەو هەمەچەشنی بەجیهانی ئێمە بەخشی، کەکێشی دەنگ و ئاوازو ئەنتۆلۆجیای مۆزیکی گەیاندە ئاستێک لەسەر تراژیدیای دنیای خۆی، باڵای بەقەد شوێنەوارە گەورەکانی مێژووی دێرینی یەک نەتەوەی زیندووە.) (*1)
بەڵی..ئەو ئەفسانەیە زیندووە، ئەو کەسایەتیە هونەرمەندە – نەخوێندەوار – ە! تائێستا هێندەی من ئاگاداربم، نزیکەی..زیاتر لە (40) پەڕتووک لە بارەی خۆی و هونەرەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە، زۆربەی هەرە زۆری نووسەری پەڕتووکە کان، کەسانی پسپۆرو نووسەرو پسپۆرو شارەزاو هونەرمەندو نووسەری بەتواناو ناودارن، ئەوە جگە لە سەدان و سەدان نووسین و وتارو لێکۆڵینەوەو کۆڕو سمینارو بەرنامەی ڕادیۆیی و تەڵەفزیۆنی و ڕۆژنامەیی و بەگشتی میدیایی لەبارەوە نووسراوەو تۆمارکراوە و لە میدیای کۆمەڵایەتیش بەرچاوترین هونەرمەندی ناوچەکەو ڕۆژهه ڵات دەژمێردرێ! بەڵام، لەگەڵ خۆشەویستیم بۆ تەواوی ئەو بەڕێزانەی کە بەوشەیەک لە زیرەک دواون.. لەپێش هەموویان بە کارەکانی خۆشمەوە! هێشتا هەموو ئەم کارانە هه ڕ سەرەتایەو مەیدانە کە چاوەڕێی سەدان پسپۆرو لێکۆڵەری ترەو دەیان ساڵ و دەیانی تر دەکات کە بتوانن کۆدی ژیان و هونەری ئەم - ئەفسانە – یە بدۆزنەوەو وەک پێویست دەکات شیبکەنەوەو لێکبدەنەوە! زیرەک ئەو هونەرمەندە یە، هەتا زۆرتر لەبارەی ژیانی بزانی، پتر هونەرەکەت خۆشدەوێ، هەتا پتریش لە بارەی هونەرەکەی بزانی، کەسایەتیەکەیت لا خۆشەویستر دەبێت، بەڕاستی ئەفسانەیە!
$زیرەک و ناسینی ئامێرە مۆسیقییەکان$
ئەم لێکۆڵینەوەی ئێمە، ئەم جارە لەڕاستیدا دەبوایە پسپۆرێکی خاوەن تاقیکردنەوە و زانیاریەکی زۆری مۆسیقاو ئامێرناسیی بیکردایە! ناسینی ئامیرە مۆسیقیکان، لە ئامێرە کوردییەکانەوە بیگرە تا دەگاتە ئامێرە جیهانییەکان و لەئامێرە مێژویویەکانەوە ڕا تا بەئەمڕۆ، چۆن ئەوەی کە (هونەرمەند حەسەن زیرەک) کردوویەتی کارێکی زۆر پسپۆریەو زانست و وردەکاری و شارەزاییەکی بێ سنووری دەوێ! من لێرەوە بەناچاری و – نووسەرانە – ئەم کارە - بە ناتەواوی - دەکەم، نەک پسپۆرانە، تەواوی کارەکە بۆ داهاتوو و پسپۆرانی شارەزا لە – هونەر و مۆسیقا – بە جێ دەهێڵم! بە جێدەهێڵم بۆ ئەو ڕۆژەی بە نامەی ماستەرو تێزی دکتۆرا، کار لەسەر بەش بەشی.. ژیان و هونەرەکەی دەکرێ و پتر بەرەبەرە گەوهەری مرۆڤ بوون و نهێنی ژیانی خۆی ونهێنی هونەرەکەی و هونەرمەندیەکەی دەردەکەوێ!
$لەبارەی هونەرمەند (حەسەن زیرەک) گوتوویانە$
زۆرن ئەوانەی کە لە بارەی زیرەک قسەیان کردووەو سەرسامی خۆیان بۆ تواناو دەنگی زیرەک دەربڕیوە، هەمووان زیرەک بە مامۆستاو (عەبقەر) و (نابیغە) و (ئەعجوبە) و (ئەفسانە) ناودەبەن و لەگوتن و پێیدا هه ڵگوتنیشی پشتڕاست و دڵنیان، لە پێش هه مووان هونەرمەندی ناوداری کورد هاوڕێ و شاگردی زیرک (مامۆستا موجتەبای میرزادە) کە لەڕووی مۆسیقیەوە خوڵقێنەری گۆرانییەکانی (هونەرمەند حەسەن زیرەک) ی قۆناغی کرماشانە.. دەفەرمووێ: (زیرەک بەڕاددەیەک لە بەهرەکەی خۆیدا قاڵ و شارەزاو لێهاتوو بوو، کە ئیتر جێی قسەلێکردن نیە!) (*2) هەروەها هونەرمەند (ئامانج غازی) دەنووسێ: (گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک، دەروازەیەکن بۆ ناسینەوەی مۆرکی نەتەویی مۆزیکی کوردی) (*2) مامۆستای گەورەی مەقاماتی کوردی (هونەرمەند عەلی مەردان) نووسیویەتی: (دەنگی حەسەن زیرەک دەنگی زوڵاڵی کوردە و دروشمی کوردایەتیە. (*2) خاتوو میدیای خێزانی مامۆستا حەسەن زیرەک باس لەڕۆژێک دەکات کە خۆی بە خۆشترین ڕۆژی ژیانی خۆی دادەنێ لەگەڵ زیرەک دا و لە وەڵامی پرسیارێکی میدیاکارێکی ڕادیۆی تاران دا کە لێی دەپرسێ: خۆشترین بیرەوەرییەک کە لە مامۆستا حەسەن زیرەک هەتانە چییە؟ دەڵێ:
(لە سەردەمی ڕژێمی پەهلەوی بەرنامەیەک لەمەنزەرییە سازکرا کە 72 پێ پلیکانی هەبوو، لەسەر هەر پێ پلیکانی هەر گەل و نەتەوەیەک بە جلوبەرگی تایبەتی خۆی لەوێ ڕاوەستا بوو، کاتێک حەسەن هات دەست بەگۆرانی بکات، من لە پشت میکڕۆفۆن داوام لەحەسەن کرد کە دەستپێبکات، کە دەستیپێکرد، بۆ ڕەشت بەڕەشتی، بۆ تورک بەتورکی، بۆ عەڕەب بەعەرەبی، بۆ فارس بە فارسی گۆرانی دەخوێندو تەواوەتی مەنزەرییە وەشەوق و زەوق کەوتبوون و ئەوە خۆشترین بیرە‌وەری منە کە قەتم لە بیرناچێ.
ڕاستییەکەی ئەوەیە زیرەک هونەرمەندێکی ئەفسانەییە!..زیرەک هونەرمەندو گۆرانیبێژی هیچ قوتابخانەو مامۆستایەک و ڕێبازێک نەبوو، زیرەک خۆی زیرەک بوو. ئەم توانایەو لەهەمان کات بەوهەندەزمانە گۆرانی بڵێ و هەمووان دڵخۆش بکات و میدیا خانمیش لە هەمووان دڵخۆشتر.. (*2-1) .
$هونەرمەندی لێکۆڵەری مۆسیقا هۆشەنگ جاوید$
لێکۆڵەری مۆسیقای کورد و ئێران. هونەرمەندی ناودار (هۆشەنگ جاوید) لەبارەی (هونەرمەند حەسەن زیرەک) ەوە دەنووسێ: (...هەروەها مامۆستا حەسەن زیرەک کە هه ڕ بەڕاستی دەتوانین ئەو وەک شوالیەی مۆسیقای کوردی ناوببەین، چۆن لەنێوان تەواوی کوردەکان ناسراوەو تەواو بێ هاوچەشنە، لەهەر سەد ساڵ دەکرێ یەکێک بە ناونیشانی نابیغە لەمەیدانێکدا دەربکەوێ، کە ئەو نابیغەیە حەسەن زیرەکە.) (*3) بەڵێ..ئەم نابیغەیەو ئەفسانەیە حەسەن زیرەکە، حەسەن زیرەکی نەخوێندەوار...
$شیعری هونەر و مۆسیقا$
زیرەک لەپەڕتووکی (چریکەی کوردستان- 1966) (*4) دا جگە لەنووسینەوەی ژیانی خۆی لەسەرەتاوە تاساڵی (1958) و گەڕانەوەی بۆ ئێران کە بە شیعر نووسیویەتی، کەتوحفەیەکە هەر لەزیرەک خۆی دەوەشێتەوە، لەوێدا زیرەک هونەری شاعیریەتی خۆی لە ئاستێکی بەرز خستووەتە بەرچاو و دەیان کۆدو نهێنی ژیانی خۆی و هونەرەکەی خستووەتە بەردەست لێکۆڵەران زۆر ڕاستگۆیانەو ئازایانە و دانپێدانانە ژیان و کارو کەموکورتیەکانی لەژێر پەردە دەرهێناوەو ئێسک و پێستی خۆی تاسەرهێسک و مۆخی هێسک ڕووتکردووەتەوە.
هەر لەو پەڕتووکەدا زیرەک لەژێر ناوی (هونەر و مۆسیقا) بەشیعرێکی درێژو دووانەیی باسی لە (44) ئامێری مۆسیقی کوردی و جیهانی کردووە، کە بۆ من ئەمجارەش و لەم کارەشیدا زیرەک جێگای سەرسامیی و بەئەفسانەیی بوونە، کەسێک نەخوێندەوار! کە بێ سەرپەرشت و سەرپەرشت خراپ، جگە لە هەڵاتن بەردەوام و کاری زۆرو زەحمەت و بەندیخانەی ئەمدیوو و ئەودیو، هیچ (خوڵ) و (قوتابخانە) و (مامۆستا) یەکی نەبووەو نەدیوە! چۆن توانیویەتی و زانیویەتی (44) ئامێری مۆسیقی بناسێ و باسی تایبەتمەندییەکانی دەنگ و شێوەیان بکات و بەدرووستی ناویان بنووسێ!؟ ئەگەر ئەمڕۆ - بەداوای لێبوردنەوە -! بێت و بەخۆشەویستیەوە، بۆ تاقیکردنەوەیەکی سەرپێی، کاغەز بخەینە بەردەم هونەرمەندە گۆرانیبێژەکان و مۆسیقیەکانمان و داوایان لێبکەین، زەحمەت نەبێ، ناوی (44) ئامێری مۆسیقیمان بۆ بنووسن! دڵنیام..لەوەڵامدانەوەکانیان ئاستی دەرچوون زۆر لەخوار نمرەی پیویست دەبێت!؟ من خۆم ئەمە لەبرا هونەرمەندە گۆرانیبێژو مۆسیقیەکان..بەعەیب نازانم! بەڵام، بۆ (هونەرمەند حەسەن زیرەک) کە زانیویەتی و نووسیویەتی، بەم هەموو نەخوێندەواریەی خۆی و (60) ساڵ پێش ئەمڕۆ بەکاریکی مەزن و توانایەکی ئەفسانەیی دەبینم! ئەم هەست و زانستە (ئامیرناسییەی زیرەک) جارێکی ترو لە گۆشەیەکی تر هونەرمەندیی زیرەک و زیرەکیی زیرەک دەباتە ئاستێکی بەرزو ئەفسانەیی! ئەم زانیاریە گرنگ و زۆرو زانستیەی زیرەک سەبارەت بە (ئامێرناسیی) هەر تەنیا لەنێو شیعرەکەدا نەماوەتەوەو بەهۆشیاریەوە چووەتە نێو ژیان و هونەرەکەشی!
$ناوهێنانی ئامێرە مۆسیقییەکان لەگۆرانییەکانیدا$
زیرەک چۆن بەبەردەوامی لەنێو شیعرو ئاوازدانان و گۆرانی گوتندا ژیاوە، ئاواش بەردەوام لەنێو ئامیرە مۆسیقییەکاندا ژیاوە، ژیاوەو چاوی پڕ بووە لەدیتنی دیمەنی ئامێرەکان و گوێی پڕ بووە لەبیستنی ئاوازە جۆراوجۆرەکانیان؛ هەرچەندە گومان دەکەم؛ بەئێستاشەوە بەشێک لەو ئامێرانە، نەک ئەوکات..ئێستاش لەنیوەندە هونەری و مۆسیقیەکانی کوردستان و ئێران و ئێراق بەردەست بن و بەرچاوبکەون!، ئەمانە هەمووی وایکردووە کە ئامێرەکانیش بەشێک بن لەژیانی زیرەک و بەردەوام لەنێویاندا بژی! بژی و شارەزایان بێت و بیانناسێ و بەکاریان بێنی و لەززەت لەئاوازەکانیان ببێنی و تێکەڵ دەنگ و ئاوازی خۆییان بکات و دڵی پێان خۆش بێ و هونەرەکەی خۆی و گۆرانیەکانی بەشیعرو ئاوازو گوتنەوە پێ جوانترو جوانتر بکات و ئەویش بەدەنگە تایبەتەکەی خۆی جوانی و گرنگیەکی زۆرتری هونەری بدات بەئەو ئامێرانە و وەک دەنگ و گۆرانیەکانی خۆی بەرزیان بکاتەوەو جۆرێک لە نەمرییان پێ ببەخشێ. هەربۆیە.. جگە لەوەی کە لە شیعری (هونەر و مۆسیقا) دا بەتایبەت باسی (44) ئامێری مۆسیقی کردووەو تایبەتمەندییەکانیانی نووسیون، لەنێو گۆرانیەکانیشیدا ناوی زۆر لەو ئامیرانەی هێناوە وزیندووی ڕاگرتوون.
$ناوهێنانی ئامێرە مۆسییقیەکان بەم شێوەیە$
یەکەم: لەنێو گۆرانیەکانی خۆیدا، واتە ئەو گۆرانییانەی کە شیعرەکانیان هی خۆیەتی، ناوی زۆر ئامێری مۆسیقی هێناوە.
دووەم: لەنێو ئەو شیعرانەی کە شیعری شاعیرانی کوردن و زیرەک کردوونی بەگۆرانی، ناوی زۆر لەئامێرە مۆسیقیەکان هاتووە.
سێیەم: هەروەها لەنێو ئەو شیعرانەش کە شیعری فارسین و زیرەک کردوونی بەگۆرانی، لەوانیش دا ناوی ئامێرە مۆسیقیەکان دەبیسترێن.
چوارەم: ئەو شیعرە تورکی و ئازەرییانەش کە زیرەک بەگۆرانی گوتوونی، لەوانیشدا ناوی هەندێ لە ئامێرە مۆسیقییەکان هاتووە.
پێنجەم: لەنێو شیعرە فۆلکڵۆریە کوردییەکانیشدا کە زیرەک بەگۆرانی گوتوونیەتی، لەوانیشدا ناوی هەندێ ئامێر بەرگوێ دەکەوێ.
تێبینی: لەبەرئەوەی ژمارەی گۆرانیەکانی زیرەک زۆرن و بەڕای (نێوەندێکی کلتوری لەبۆکان) دوو ساڵ لەوە پێش ڕایانگەیاند: (ژمارەی گۆرانیەکانی زیرەک (3623) گۆرانییە!) (*5) کە ئەم ژمارەیەش هێشتا بە تەواوی پشتڕاست نەکراوەتەوە! هه ڕ بۆیە و بەهۆی ئەو ژمارە زۆرە تا ئێستا هیچ کەس لەئێمە ناتوانێ، بڵێ: من تەواوی گۆرانیەکانی زیرەکم لایە، ئەوەش کە هەیە هەمووی چاپ نەکراوە و نەنووسراوەتەوە، ئێمەش هەرگیز تەواوی گۆرانیەکانی زیرەکمان لەبەردەست نیەو هەموومان نەمانبێستوون! هەربۆیە ناتوانین سەرژمێری تەواوی ئەو ئامێرانە بکەین کە زیرەک لەنێو تەواوی گۆرانییەکانیدا ناوی هێناون!
هەر بۆیە وەک نموونە.. ناوی هەندێک لەو ئامێرانە دەهێنین کە بیستوومانەو خوێندوومانەتەوە: وەک- دەف، نەی، شمشاڵ، ساز، سەمتوور.تار، دووتار، سێ تار، کەمان، کەمانجە، تەمبوور، تەپڵ، زوڕنا، دەهۆڵ، دەمبک، تاس، نەوا، دوزەلە، زۆری تر.
$زیرەک و ڕیزگرتن لە هونەرمەندە مۆسیقارەکان$
زیرک چەند هونەر و ئامێرە مۆسیقیەکانی خۆشویستووە، دوو هێندەش ڕێزی لە هونەرمەند مۆسیقیەکان گرتووە، ئەوانەی کە لە نزیکەوە زیرەکیان دیوەو ناسیوە، باس لەوە دەکەن کە زیرەک پیاوێکی زۆر بەڕێزو قسە خۆش و یەکماڵ بووە، ئەگەر لەگەڵ خەڵک بەگشتی ئاوا بووبێ! دەبێ لەگەڵ هونەرمەندو مۆسیقیەکان چۆن بووبێت!؟ هەرگیز دڵی کەسی نەشکاندووە، ڕابیعە خانم دەڵی: (زیرەک کە دەچووە ئاهەنگێک و پارەیەکیان بۆ دادەنان، زیرەک هەر بەلەپ پارەکەی بەسەر مۆسیقیەکان دابەش دەکردوو هیچی بۆ خۆی هەڵنەدەگرتەوە! پێم دەگوت: زیرک ئاوا نابیت ئێمەش پێویسیمان بەپارە هه یە، دەڵی زیرەک دەیگوت: ڕابە..ئێمە دوو کەسین خودا نانێکمان هەر دەداتێ، ئەوان ساحێب منداڵن و لەئێمە زیاتر پێویستیان پێیەتی) (*6) بەم جۆرە ڕێزی لە موسیقیەکان دەگرت وهەمووی دەدا بەئەوان و هیچی بۆ خۆی هەڵنەدەگرت.
هەر بەو ڕێزلێگرتنەوە لەمۆسیقیەکان، بەجەشنێکی تر ڕێزی لە تیپ و هونەرمەندە مۆسیقیەکانی (رادیۆی کرماشان و ئازەربایجان و تەهران و تەورێزو مەهاباد ) گرتووەو وێنەو ناوی لەپەڕتووکی (چریکەی کوردستان) دا بڵاوکردوونەتەوە. سەیرکەن لەژێر وێنەی تیپەکەیان زیرەک خۆی چۆنی باسکردوون وناوی نووسیون: (تیپی مۆسیقای ئازەربایجان، لەڕادیۆی تاراندا، بە سەرۆکایەتی هونەرمەند (جاوید) ، هونەرمەندی بەنرخ؛ کاک (ئابازەر) کە دایەرەی لێ ئەدا، لە پرکردنەوەی شریتی بەستەو گۆرانی، هاوڵانی بەڕیز (محەمەدی ماملێ) گۆرانیبێژی مەهاباد عەبدوڵڵازادە، بەستە وێژی شادی و زەماوەند هاشمی فیدایی، مەقام وێژی سابڵاخ لەگەڵ مندا هاوکارییان کردووە - حەسەن زیرەک -) (*4)
$تیپی مۆسیقای ئازەربایجان لەتاران$
دیسان لەباسی تیپ و هونەرمەندانی مۆسیقای ڕادیۆی کرماشان زیرەک لەژێر وێنەکەیان ناوی خۆیان و ئەو ئامێرە مۆسیقیە دەهێنێت کە دەیژەنن، دەنووسێ: (تیپی مۆسیقای ڕادیو کرماشان، بەسەرۆکایەتی، (عەبدولسەمەدی) کە بە قەرنەو لاوی هونەرمەند (میرزادە) بەوییەلۆن و (ئیزە دی) بە سەنتورو (پولەکی) بەزەرب هاوکاریم لەگەڵ دەکەن، لەکاتی شریت پڕکردنەوە! (حەسەن زیرەک)
$زیرەک چ ئامێرێکی مۆسیقی ژەنیوە؟$
زیرەک کە لەنێو ئامێرە مۆسیقییەکاندا ژیاوەو لەتۆمارکردنی گۆرانییەکانیدا بەکاریهێناون و ناسیونیەتی و لەنێو گۆرانییەکانیدا ناوی بردوون، ژیری بۆ ئەوە دەچی کە زیرەک بەو شارەزاییە زۆرەو بەو هەموو خۆشەویستییەوە کە هەیەتی لەبارەی ئامێرە مۆسیقیەکانەوە، دەبێ بزانێ چەندین ئامێر بژەنێ!؟
با بزانین ژیانی بەرچاو – واقیع- ی زیرەک چیمان پێ دەڵێ؟!
ئایا هونەرمەند حەسەن زیرەک دەیزانی هیچ ئامێرێکی مۆسیقی بژەنێ؟
زیرەک وەک هونەرمەندێک، لەنێوەندە میدیاییەکانی ئێران و ئێراقدا ژیاوەو دۆست و برادەرەکان و وهاوپێشەکانی نووسەرو هونەرمەندو مۆسیقژەن بوون و بەردەوام لەنێو وێستگەی ڕادیۆو تەلەفزیوندا لەهاتوچۆدا بووە، ئەوەش بەو مانایە وە دێت، ئەگەر گۆرانیەکانی بۆ تەلەڤزیۆن تۆمار نەکردبێ ئەوا بۆ ڕادیۆیی تۆمارکردوون و کامێرای وێنەی فۆتۆگرافیی و کامێرای تەلەڤزیۆنی تێدابووە، لە (رەش و سپیی) ەوە تادەگاتە (رەنگاوڕەنگ) ، ئەمە بۆ ئەوەمان دەبات دەبێ زیرەکی هونەرمەند بەهەردوو جۆری وێنەو ڤیدیۆی زۆرهەبێتن و لەو وێنانەدا بە ئامێرەوە دەرکەوێ!، بەڵام، بەداخەوە هونەرمەند حەسەن زیرەک لەم ڕووەوە وێنەی سەردەمی ئێراقی زۆر کەمە! ئەگەرچی وێنەو ڤیدیۆی سەردەمی تاران و کرماشان و بەگشتی ئێرانی زۆرترە، بەڵام، ئەویش هێشتا زۆر نیەو زۆر ڤیدیۆی تۆمارکراوی گۆرانی و ئاهەنگەکانی ناویان هەیە و ڕەنگیان نیە!؟ ئەم وێنەو ڤیدیۆیانەی تۆمارکراوی کاتی گۆرانی و ئاهەنگەکان، بەڵگەیەکی باشن بۆ ئەوەی بەدوای ئەوەدا بچین کە، ئایا زیرەک لەکاتی گۆرانی گوتندا چ ئامێرێکی مۆسیقی بەدەستەوە بووە؟! ئەوەی تائێستا، لای کەم من دیومن و لەبەردەست بن، زیرەک لەزۆر ئاهه نگ، کە وێنەی گیراوە لەکاتی گۆرانی گوتندا. تەنیا (دەف – دائیرە) ی بەدەستەوەیە! تا ئێستا من خۆم نەمدیوەو نەمبیستووە وێنەی زیرەک لەگەڵ هیچ ئامێرێکی تری مۆسیقی گیرابێت!.
$ئەوانەی لەگەڵ زیرک ژیاون چی دەڵێن؟$
ئەو بەڕێزانەش کە لەنزیکەوە لەگەڵ زیرەک ژیاون و باسی زیرەکیان کردووە، کە زیرەک چ ئامێرێکی ژەنیوە، بەڕێزان (خاتوو میدیای زەندی) خێزانی و (رابیعە خانم) ی دوا خێزانیەتی لەگەڵ (میرزا کەریم خۆشناو) ی هاوڕێی و هاوماڵیی!.
میدیای زەندی لەپێشەکی چاپی دووەمی پەڕتووکی (چریکەی کوردستان) لە بارەی زیرەک و ئامێر ژەنیەوە دەنووسێ: (حەسەن بەڕاستی هونەرمەندێکی بێوێنە یە، گەوهەرێکی یەک دانەیە و بۆ خۆی کۆڕی مۆسیقایە، سەیری پەڕتووکی چریکەی کوردستان بکەن، بزانن پیاوێکی بێ سەواد، کە جگە لەدەف لێدان، لە گەل هیچ کەرەستەیەکی مۆسیقادا ناسیاوی نیە! چەند جوان بە کەلوپەلی مۆسیقادا هەڵ دەڵێ، ) (*4) لێرە میدیا خانم مەبەستی ئەو شیعرە درێژەی زیرکە کە لەژێر ناوی: (هونەر و مۆسیقا) دا لە پەڕتووکی (چریکەی کوردستان) ناوی (44) ئامێری مۆسیقای هێناوە باسی ئاوازەکانی کردوون، لێرەدا میدیا کێشەکەی بڕاندووتەوەو بێ ئەوەی کەس پرسیاری لێکردبێ، باسی ئەوەدەکات کە زیرەک جگە لەژەنینی (دەف) ، ئاشنای ژەنینی بەدەستی خۆی لەگەڵ هیچ ئامێرێکی تری مۆسیقیدا نەبووە!
دیسان (رابیعە خانم) یش لە چاوپێکەوتنەکانیدا هه ڕ باسی ئەوەدەکات کە (زیرەک تەنیا دەفی بەکاردەهێناو دەفەکەشی ئێستاش ماوە!) (*6) هەموو ئەوانەش کە بۆ دیتنی زیرەک چوونەتە (کانی مەلا ئەحمەد) و داوای گۆرانییان لە زیرەک کردووە، زیرەک کە ویستوویەتی گۆرانی بڵێ: سەرەتا داوای کردووە دەفەکەی بۆ بهێنن و ئەوسا چریکاندوویەتی!
میرزا کەریم خۆشناو برادەرێکی دڵسۆزی زیرەک بووەو چوار ساڵ پێکەوە ژیاون و ماوەیەکیش هەردوکیان لە یەک حەوش دا ژیاون و دوو بەرگ لە بەسەرهات و یادەوەری خۆی لەگەڵ زیرەکدا نووسیوە بەناوی (حەسەن زیرەک، هه ندێک لە بەسەرهاتەکانی) لەو دوو بەرگە دا زۆر جار باسی زیرەک دەکات لە کاتی گۆرانی گوتن دا، هیج جارێک باسی ئەوەی نەکردووە کە زیرەک ئامێرێکی تری مۆسیقی لە کاتی گۆرانی دا جگە لە (دەف) بە کار هێنابێ! هه موو جارێک لە سەرتا دەڵی: زیرەک دەستی دایە دەفەکەی و لە کۆتایی دا دەڵی دەفەکەی دانا!
جارێک لە جاران جوامێرێکی بەڕێز و ئاشق بە دەنگی زیرەک لەدووەرە دەچیتە (کانی مەلا ئەحمەد) و دەیهەوێ لە نزیکەوە زیرەک لەکاتی گۆرانی گوتندا ببێنێ، لەزیرک دەپرسێ: ئەرێ تۆ جەنابی حەسەن زیرەکی؟
-بەڵی کاکە من من حەسەن زیرەکم! زیرەک دەڵی:
-تو خوا یەک گۆرانیم بۆ ناڵێی؟ چونکە گەلێ لە دڵما بوو، کە لەنزیکەوە چاوم پێت بکەوێ وگوێم لەگۆرانییەکت بێت.. شوکر بۆ خوا ئاواتم هاتەدی!
بەرلەوەی کابرا قسەکەی تەواو بکات زیرەک دەستی دایە دەفەکەی و زۆر بە ئارامی دەستی کرد بە گۆرانی:
(ئای لەمینا لێ بە قوربان شەڕ دەکا چاوی، تاکەی دایبێنم بە پەنجەم ئەگریجەی خاوی)
لەکۆتاییدا دەنووسێ: (لە پڕ زیرەک دەفەکەی دانایە عەرزو کۆتایی بە گۆرانیەکە هێنا) (*7)
ئەگەر ئەمانە کە لەگەڵ زیرەک ژیاون، بەڵگەی ئەوە دەدەنە دەست کە زیرەک جگە لە ژەنینی (دەف) هیچ ئامێرێکی تری نەزانیوەو بەکارنەهێناوە!
بەڵام، نووسەری دیارو ناسروای کورد بەڕێزمامۆستا (محەمەد حەمە باقی) کە لەکۆتایی شەستەکان لەگەڵ (هونەرمەند حەسەن زیرەک) پێکەوە لە زیندان بووین و لەنزیکەوە بینیویەتی و ناسیویەتی وزۆریش باسی ژیان و هونەری زیرەکی کردووەو جوانیشی باسکردووە، ئەمە ڕێککەوتێکی باش و مێژووییە کە بەڕێزێکی وەک مامۆستا محەمەد حەمە باقی لەگەڵ زیرەک پێکەوە لە بەندیخانە دەبن وئەم پێکەییەوە ئەو مێژووەی زیندانی کردنی زیرەکی زیاتر زیندووکردووە، چۆن زیرەک زۆرجار لە ئێران و لەئێراق گیراوە، بەڵام، هیچ کەس وەک مامۆستا، هێندەی من ئاگادار بم، ئاوا یادگاری خۆی لەگەڵ زیرەک و بەندیخانە نەگێڕاوەتەوە؛ ! مامۆستا محەمەد لە چاوپێکەوتنیێکی تەڵەفزیۆنی (کوردسات) دا کە بەیادی زیرەک تۆمار کراوە، لەمیانی قسەکانی دەفەرمووێ: (حەسەن زیرەک لەگەڵ گرتنەکەیا، کەهەموو کەس نایزانێ، حەسەن زیرەک بۆچی بەردەوام ئاهەنگی تازەو گۆرانی تازەو ئاوازی تازەی هەبوو، حەسەن زیرەک عود ژەن بوو ئەیزانی عود بژەنێ، لەبەرئەوە عودەکەشی لەگەڵ خۆیدا گیرابوو، وەک کەرستەکانی ئەو مرۆڤە، کە ئەگیرێ لەگەڵیدا پێی بوو، ) (*8)
ئەمەی مامۆستا محەمەد حەمە باقی دەیڵێ، ڕاستیەکە کەس ناتوانی نکۆڵی لێبکات! چۆن مامۆستا لەگەڵ زیرەک لە چەند شارێکی کوردستان پێکەوە زیندانی بوون! ئاگاداری زیرەک بووە لەنێو بەندیخانە. بۆ دڵنیایی زیاتر لەشەوی (8 لەسەر 9ی مانگی 4ی 2022) پەیوەندیم بە مامۆستاوە کردو لێم پرسی: مامۆستا جەنابت لە بەندیخانە زیرەکت بینی (عود) بژەنێ؟ لەوەڵامدا، فەرمووی نە خێر! چۆن ئیدارەی سجن عودەکەی وەک کەلوپەلی هەموو زیندانیەکان لای خۆی گڵدابووەوە) هەر مامۆستا خۆی فەرمووی زیرەک لە مەرج کردنێکدا لەگەڵ برادەرێکی ئەم عودەی دەسکەوتبوو، واتە زیرەک و برادەرێکی لەنێو خۆیان مەرجیان کردووە، زیرەک گوتبووی: ئەگەر من بردمەوە ئەم عودەم دەوێ! لەئەنجامدا زیرەک عودەکە دەباتەوە. دیارە کە بە گرتنیش دراوە!؟ عودەکەی پێبووە و بردووویەتیە زیندان. (*9) . دەبێ ئەوەش بڵێین، نەزانینی ژەنینی ئامیرە مۆسیقیەکان بۆ زیرەک نەبووەتە هۆی ئەوەی کە پەکی بکەوێ لە ئاوازدانان، ئەو نەک ئاواز دانەریش بووە، ئەو ئاوازی لێ هەڵڕژاوە و ئاوازی زۆرو چاکی داناوە، ئەگەرچی تەنیا وێنەی لەگەڵ دەف دەکەوێتە بەرچاوو باسی ئەوەش دەکرێ، تەنیا دەفی زانیوە، بەڵام، دەتوانم بڵێم زیرەک ئاوازی بۆ هەموو ئامیرە مۆسیقیەکان داناوە و ئاوازی زۆرو چاکی داناوەو چاکتر لەئەوانەی کە زانیویانە ئامیر بژەنن، واتە توانیویەتی گۆرانی لەگەڵ ئۆرکیستراو تیپ و دوو دوو و تاک تاکەی ئامێرە مۆسیقیەکان بڵێ! بڵی و مامۆستا بێت و داهێنانیش بکات.
$شیکردنەوەیەک$
زیرەک کە لەڕادیۆی کرماشان دەردەکرێ و ئیتر کەمتر گۆرانی گوتن و تۆمارکردنی ڕادیۆو لەگەڵ تیپ و ئۆرکستیرا بۆ ڕێکدەکەوێ، دیارە بیری کردووتەوە خۆی فێری عود بکات، بۆیە هەوڵی داوە عودێکی هەبێت، بەڵام، لە بەختی خۆی و کورد! بەعودەوە دەگیرێ و گیرانێک کە خۆی لەکاسێتی (ئەبووسەباح) دا باسی دەکات و دەڵێ (مەخلەس شەش مانگ لەژێر تەعزیبی سازمانی ئەمنیەتی ئێراق، ئەوەی بەسەریان هێنام! هێنام..خوا کردی من لە هیچا نەبووم؛ خوا هاوار خۆم هاوار) (*10) ئەمە لە زیندانی ئێراق و هەر بەم گیراوی و ئازارەوەش ئێراق دەیداتەوە دەست ئێران و وەک (میدیای زەندی) (*11) و (محەمەدی کەمانگەر (*12) و زیرەک خۆشی باسی دەکات، لەئێرانیش بەپانکەوەی هەڵدەواسن و لەئێراق خراپ ترو زیاتر ئازاری دەدەن! ئیتر ئەم ئازارو بەندیخانەو ژیانە حەواسی ئەوەی بۆ ناهێڵن زیرەک بەدوای عودەکەیەوە دابچێ و خۆی فێری عود بکات، لەوە ناچێ پاش دەسکەوتنی عودەکەش فرسەتی ئەوەی بۆ هه ڵکەوتبێ ڕاهێنان بکات و فێری عود ژەنین بووبێ! دەنا زیرەک پیاوێکی زیرەک و بە زەین بووە، هەر کارێکی کردبێ، هەتا ئەگەر بە ناچاری و لەبرسانیش کردبێتی، جوان و سەرکەوتوانە کردوویەتی! دیارە کە لەئێراق و بەندیخانەوە دەیدەنەوە ئێران و لەوێش دەیخەنە بەندیخانەوە، لەم وڵات گۆڕین و بەندیخانە گۆڕینە، ناکرێ عودەکەی بۆ دەرباز بووبێ!؟ کە دەیەوێ لە (کانی مەلا ئەحمەد) چایخانەیەک بۆ کارو کاسبی چێبکات، کانی مەلا ئەحمەد جێگای کەرو گاگەل بووە، پیس و پۆخڵ، میرزا کەریم خۆشناو دەنووسێ: (... سەیرم کرد ئەو چایخانە پیس و پۆخڵە بەو ناشیرینە، بووە بەگازینۆیەکی خۆش و پاک و خاوێن وسپی کاری و چیمەنتۆکراو، هەر حەز ئەکەی لێی دابنیشی (...) ئەم هەموو گۆڕینە جوان جوانە بەم پەڵە پەڵە، لێهاتوویی زیرەکی دەرئەخست، ئەوەندەی تر زیرەکم لا خۆشەویست بوو بوو) (*7) دەنا ئەگەر زیرەک ماوەیەکی کەم خەریکی فێربوونی عود بوایە، بێشک بەباشی فێر دەبوو، دیارە دواتریش کە لەزیندانی ئێراق و ئێران بەردەبێت جارێکی تر فرسەتی فێربوونی عودی بۆ هەڵناکەوێ، هەر ئەو فرسەت بۆ هەڵنەکەوتنە هی ئەوەیە کە زیرەک فێری عود نەبێ و نەتوانێ لەگۆرانی گوتندا بە کاری بێنێ و لە وینەکان بەعودەوە دەرکەویت؛ دەنا ئەوەی مامۆستا محەمەد حەمەباقی باسی دەکات، ڕاستە.. بەڵام، بەداخەوە ئەو ڕاستیەو ئەم ئارەزووەی زیرەک، بەندیخانەکانی ئێران و ئێراق و ئازادانە بێ سنوورەکاننی لێنەگەڕان ئەو ڕاستیە بەردەوام بێ و ئەم ئارەزووە، بێتە دی!
$گۆرانییەکانی زیرەک لەگەڵ ئامێرە مۆسیقییەکان$
هونەرمەند حەسەن زیرەک، تایبەتمەندیەکی تری هەیە کە لەهیچ یەک لەهونەرمەندو گۆرانیبێژەکانی تردا نیە، نەک لەنێو کورد..بەلکو لە هەموو جیهان! ئەویش تۆمارکردنی گۆرانیەکانیەتی لەگەڵ ئۆرکیستراو تیپ و مۆسیقژەنە جۆراوجۆرەکان! زیرک بەهۆی ژیانی پڕ دەردەسەری و دربەدەری و بەتایبەتی خۆی لەئێراق و لە ئێران.. لەوڵاتێک و لەشارێک و لە کارێکدا جێگیر نەبووە و بەردەوام پێیەکی لە هەڵاتندا بووە، ئەم ژیانە نەیهێشتووە لەگەڵ ئۆرکیستراو تیپ و هونەرمەندە مۆسیقیەکان بمێنتەوەو بتوانێ گۆرانییەکانی هەردەم لەگەڵ مۆسیقا تۆمار بکات، چۆن خۆشی زیرەک هونەرمەندی بەردەوام گۆرانی گوتن بووە و ئاوازو شێعری لێ هه ڵڕژاوە، بەو توانایە هونەری و شیعرییەی کە هه یبووە، هەردەم گۆرانی تازەی هەبووەو بە دوای شوێنێکدا گەڕاوە کە تۆماریان بکات، لەبارەی توانای زۆرو هونەری دەستەوڕستی زیرەک زۆر کەس باسی ئەم توانایە ئەفسانەییەی زیرەکیان کردووە، هونەرمەندی گەورەی کورد و دۆستی گیانی بە گیانی زیرەک، موجتەبای میرزادە دەفەرمووێ: (زۆر جار پرۆڤەی گۆرانییەکی زیرەکمان دەکرد؛ کەچی کە دەچووینە ستۆدتۆ بۆ تۆمارکردن، زیرەک گۆرانییەکی تری بەشیعرو ئاوزەوە ئامادە بوو، داوای دەکرد ئەو تازەیە تۆمار بکەین! کە دەمانگوت: چۆن دەبێت ئێمە پرۆڤەی گۆرانییەکی ترمان کردووە؟ کەچی دەیگوت: ئەو زانراوە، ئەمە ئێستا لەسەر زارو نێو گەروومدایە؟ بە ناچاری گۆرانییە تازەکەمان تۆمار دەکردو زۆر جوانیش دەردەچوو!) (*13) مامۆستا هەژاری موکریانی شاعیرو نووسەری گەورەی کورد دەفەرمووێ: (سەرەتای پەنجاکان دوکانی وێنەگریم هەبوو لە بەغدا، زۆرجار زیرەک دەهات و داوای لێدەکردم شیعری گۆرانییەکانی بۆ بنووسمەوە، دەفتەرێکی گەورەم بە تایبەت بۆ گۆرانییەکانی زیرەک کڕی بوو، هەرجارەی دەهات چەندین گۆرانی دەگوت و منیش دەمنووسینەوە، جاری واهەبوو دەپازدە گۆرانی بەشیعرو ئاوازەو ئامەدەبوون و من شیعرەکانیم بۆ دەنووسیەوە) (*14) ئەم توانە بێسنووریەی ئاوازو شیعریی هونەرمەند حەسەن زیرەک کە هەموو لایەک باسی دەکەن، هەر بەڕاستیی توانایەکی ئەفسانەییە! هەر ئەوە شە وای کردووە زیرەک بەردەوام پێویستی بە گۆرانی گوتن و تۆمارکردن هەبێت! لە گوتندا بێت و گوتنی داهێنەرانە! هەر ئەوەشە هۆی ئەوەی کە زیرەک ژمارەی گۆرانییەکانی هێندە زۆر بێت لە جیهان وێنەی نەبێ!
لە تۆمارکردنی ئەم هەموو گۆرانیی و ئاهەنگانە دا زیرەک هێندەی تیپگۆڕی و ئامێرگۆڕی کردووە؛ کە زەحمەت بتوانرێ تیپ و مۆسیقاڕەکان هەموویان بەسەر بکرێنەوە! ئەوە جگە لەوەی کە زۆر جاریش تیپ و مۆسیقاڕی دەست نەکەوتووەو بەتەنیا چریکاندوویەتی و قاسپاندوویەتی ولەو بێ تیپ و مۆسیقاییەش داهێنانی گەورەی تێدا کردوون، هەر بۆ نموونە: کاسێتی ماڵی بەڕێز (شێخ لەتیف بەرزنجی) (*15) لە هەولێرو گۆرانییەکانی سەرە مەرگ (وامن نەخوشم، کوێستانان خاڵ خاڵ، ) (*16) لە بۆکان و مەهاباد، زۆری تر کە هیچ ئامێرێکی مۆسیقی لەگەڵدا نیەو بەبێ مۆسیقا توحفەی تۆمارکردووەو ڕیکۆردی داهێنانی شکاندووە؛ ڕیکۆردشکاندنێک..کە کەرەستەی داهێنانی دەیان لێکۆڵینەوەی هونەری و ئەدەبی و دەروونین!
ئەو گۆرانیانەش کە زیرەک لەگەڵ مۆسیقا تۆماری کردوون، دەتوانین ناوی جۆرەکانیان بەرین، چۆن ئێمە گوێمان لەتەواوی گۆرانییەکانی زیرەک نە بووە، هەرگیز ناتوانین ئاماری درووست بەدەست بێنین، بەڵام، ئەوەی هەیە هێماکردنێکە بۆ جۆراوجۆری مۆسیقاکانی گۆرانییەکانی هونەرمەند حەسەن زیرەک.
سەردەمی ڕادیۆی بەغدا، ئەوا گۆرانیەکانی لەگەڵ تیپی مۆسیقی ڕادیۆی ئێراق تۆماری کردوون و کە زۆر بەی ئەندامەکانیان عەرەب بوون، بەداخەوە ژمارەی ئەندامانی تیپەکە من نایزانم! هەروەها لە سلێمانی لەگەڵ (تیپی مەولەوی) و لەتاران لەگەڵ (تیپی ئۆرکیسترا) ڕادیۆی تاران لەگەڵ تیپی مۆسیقی ئازەر گۆرانیەکانی تۆمارکراون، لیرەش ژمارەی ئەندامانی ئۆرکیستراکان دیار نین!
میدیای زەندی باسی ئەوە دەکات کە زیرەک لە کرماشان کۆڕێکی مۆسیقا- تیپی مۆسیقا – ی تایبەت بەخۆی پێکهێنابوو، دەنووسێ: (لە ساڵەکانی (41تا43ی هەتاوی) ، حەسەن زیرەک کۆڕێکی مۆسیقای بۆ خۆی پێکهێنا بووکە بەڕاستی پەنجەیان شیرین بوو، لەوکاتانەدا حەسەن ژیانی ئیداری کەوتبووە سەرەو لێژی، چونکە دەوڵەت پارەکەی نەئەدا، لەبەرئەوەی سەرۆکی بەرنامەی کوردی، (شوکروڵڵای بابان) گوتبووی، ئێمە نزیکەی (1500 گۆرانی) مان بەدەنگی حەسەن زیرەک هەیە، ئیتر ئەومان ناوێ؟!؟.) (*4)
جگە لەوەی کە زیرەک گۆرانیەکانی لەگەڵ تیپ و ئۆرکیسترای جۆراوجۆر تۆمارکردووە لەئێراق و لە ئێران، زۆر گۆرانیشی لە زۆر شوێنی جیاجیای ئێراق و ئێران لەگەڵ سێ ئامێرو دوو ئامێرو یەک ئامێریش تۆمارکردووە، کە بەسەرکردنەوەی هەموو ئەمانەش کارێکی ئاسان نیە! ئەو ئامێرانەش کە من خۆم بیستوومن، دەتوانم ناوی عودو دەف وتەپڵ و تەمبوورو سازو نەی و شمشاڵ و دوزەلەو زوڕناو دەهۆڵ..بهێنم! بۆ نموونە هونەرمەند حەسەن زیرەک لەگەڵ هونەرمەند (محەمەد عارف جزیری) پێکەوە گۆرانی (کیژان دەچنە مێرگوڵان) یان تۆمارکردووەو محەمەد عارف عود دەژەنێ و مامۆستا گیژان دەچنە مێرگوڵان دەچڕێ، بەڵام چ چڕین و چ عود ژەنینێک!؟ کە ئەم دوو هونەرمەندە لوتکەیە لەکارێکی هونەری گۆرانی گوتندا یەکیان گرتووتەوە، چ یەکتر گرتنەوەیەک...پڕاوپڕ لەداهێنان.
$مێژووی دەف لە کوردستان$
وەک دەرکەوت زیرەک تەنیا (دەف) ی ژەنیوە، کە ژەنیویەتی زۆر جوانیشی ژەنیوە، دەفیش لە کوردستان دۆستانێکی زۆری هەن و پیرۆزییەکی مەزنیشی هەیە و تیپ و گرووپی گەورەو دەفژەنی ژن و پیاوی چاکی زۆرە، بۆیە واچاکە لەڕووی مێژووییەوە باسێک لەدەف بکەین.
بەڕێز (هۆشەنگ جاوید) وەک لێکۆڵەرێکی مۆسیقای کورد و ئێران و خاوەن بەرهەم، لەگفتوگۆیەکی لەگەڵ (سایتی - کرد پرس) لە باسێکی کورتی مێژوویی مۆسیقاو کۆنی ئامێرە مۆسیقیەکان لە کوردستان دەڵێ: (کوردستان – پایتەختی دەفە لە جیهان – و مامۆستا حەسەن زیرەکیس بەشوالیەی مۆسیقای کوردی ناودەبات) (*3)
هەر ئەو لێکۆۆڵەرە (هۆشەنگ جاوید) لێکۆڵەری مێژووی مۆسیقا دەڵێ:0 (لە لایەکی ترەوەو، مێژووی دەف بەگەڕانەوە بۆ بەردە نووس و – وێنە بەردینییەکان – ی (کول فرە) لەناوچەی (مال امیر- ماڵە میر) لە (ایزە – ئیزە) لەدوا پایگای کورد نشینی ئێرانی کۆن دەبینم!، ژنانی دەفژەن خەریکی خۆدەرخستنن، بەڕاستی دەتوانین کوردستان (ناوچە کوردنشینەکان بە پایتەختی دەفی هەموو جیهان بزانین) (*3) بەشێوەیەکی گشتی ئامێری هەوایی و کوتین کە کوردەکان بە کاریان هێناون، مێژووێکی یەکجار کۆنیان هەیە، بەکارهێنانی تەنبوورو نەی و دەف بۆ ئەو ڕۆژگارانە دەگەڕیتەوە، دەتوانین بڵێین.. کۆنترین بەشی مۆسیقای ئێران، بەپشتگیری بەردە نووسەکان و وێنە بەردینەکان و یان نامە نووسینەکان بۆ بەشی ڕۆژاوای ئێران و تەواوی ناوچە ی کوردنسین و لوڕنشین دەگەڕێتەوە.) (*3) لەزۆر لەوێنە بەردینەکانی شارستانییەتە جیاجیانی کۆنی کوردستان، وێنەی دەفژەن دەبینین، کە لەئاهەنگەکان دا هاوبەشیان کردووە.
$ئامێرە مۆسیقییەکانی زیرەک
لە (هونەر و مۆسیقا) دا باسی کردوون$
مۆسیقا بەمانا تایبەتیەکەی بەشێکە لەهونەر، هونەر بەمانا گشتییەکەی، لەپێناسەی مۆسیقادا گوتراوە: (مۆسیقا هونەری ڕێکخستنی دەنگەکانە، لەکاتە کورتەکان، بەهۆی ڕەگەزەکانی ئاوازو گونجاندنی ئیقاع و جەڕە س) (*17) ، لەپێناسەیەکی تر هاتووە: (مۆسیقا یەکێکە لە هونەرەکانی دەنگ، کەتێکەڵە لە گۆرانی و ژەنینی ئامێرە مۆسیقیەکان، بەشێوەیەک بگونجێ لەگەڵ ئاوازو ئیقاعە دیاریکراوەکە.) (*17) لەم شیعرە دا زیرەک هونەر و مۆسیقای پێکەوە ناوبردووە، لەڕاستیشدا هەر پێکەوەن، بەڵام، زۆر بە دیاریکراوی زیرەک ئامێرژمێریەکی کردووەو ناوی هێناون و باسی شێوەو دەنگ و ئاوازەکانی کردوون، ئەمەش پێمان دەڵێ: زیرەک تەنیا ناوی ئامێرەکانی نەبردووە، زانیاری لەسەر جۆری دەنگ و ئاوازەکانی هەریەک لەو ئامێرانە هەبووەو ئەو ئاوازانەی بەهۆی خۆشی ژیان زانیوەو بەپێکەوە هەمووانی بە مۆسیقای (خۆشی ڕوحی بەشەری) زانیوەو پێی وابووە کە (لادەبەن غەم ودەبەن دڵتەنگی) کە زەمانێ (ئینسان ئەخاتە عالەمی مەستی) و خەڵک (دەتخاتە شایی و هەراو هەڵهەڵە) و ئەمانە هەرکام بەسۆزو سازێ، بۆت دەکەن بەدڵ ڕازو نیازێ، مۆسیقای کوردی ئەڕازێننەوە، ڕیشەی دڵ بەجۆش دەلەرێننەوە.
فەرموون..ئەمەش شیعرە جوان و پڕ لەزانیاریە گرنگەکەی ئامێرە مۆسیقیەکان، کە لێرە زیرەک (ئەدەب – شیعر) و (زانستی ئامێرناسیی) و (هونەری ژەنین) و (خۆشی دەنگەکان) ی باسکردووە.
$هونەر و مۆسیقا$
(مۆسیقا) خۆشی ڕوحی بەشەری
ساحێبی دەست و پەنجەی گەوهه ڕی
**
(ئۆرکێسترا) مردم لەسەر قەبرەکەم
بێت دەنگی (نەوا) ت بۆ هونەرەکەم
**
مۆسیقا شەرتە هاوڕازم تۆ بی
پاشی مردنیش دەمسازم تۆبی
**
مۆسیقا هەر تۆی ڕوح و گیانی من
مۆسیقا خۆشیی بۆ ژیانی من
**
مۆسیقاو بەستەو نەغمەو گۆرانی
مردوو بانگ دەکا لە قەبرستانی
**
لا دەبەن غام و دەبەن دڵ تەنگی
هەرکەس بە نەوعێ دەبیستێ دەنگی
**
ئەما داد لەدەس دەنگی (گزنفۆن)
بە شیددەت دەدا جوابێ بە (باسۆن)
**
ئەوەل (ویرافۆن) دووهەمیش (ئۆرگ)
پیاو نەجات دەدا لە غەم و لە مەرگ
**
ئەوەلیان (سنج) ە دووهەمیان (بانجۆ)
پیاو ڕزگار دەکەن لەشین و ڕۆ ڕۆ
**
(هارمۆنیک) وەختێ ئەگریتە دەستی
ئینسان ئەخاتە عالەمی مەستی
**
زەمانێ گەردێ سەدای (ساکسیفۆن)
لەدەنگی دەپسێ پەردەی (میکرۆفۆن)
**
نەوای (قەرەنە) ی بانگ دەکا (تەنبوور)
پەردەی گوێ دەدڕێ لە نزیک و دوور
**
(تەنبوور) نەجیبە، سەدای زۆر گەرمە
دەنگی مەحزوونە، پەردەی لە بەرمە
**
(دووتار) و (گیتار) شاگردی (سێ تار)
دەنگیان هێند خۆشە لە دڵ دەبەن بار
**
ئافەرین (سەنتور) دەنگت چەن خۆشە
ساحێب هونەران، دەکەی بێهۆشە
**
دەنگی (ماندۆلین) ، گرمەی (ترومپێت)
دەتخاتە خەیاڵ سواری ئەسپی کوێت
**
وەختێ دەبیسترێ دەنگی (گرنترباس)
دەنگی لیوە دێ، بە هەزار تەماس
**
دەنگی (دەمبەک) و سەدای (دووزەڵە)
دەتخاتە شایی و هەراو هەڵهەڵە
**
دەنگی (دەف) چاکە بۆ دروێشەکان
بۆ سۆفی و مرید، بۆ قوڕکێشەکان
**
(دەهۆل) و (زوڕنا) خۆشە سەحەری
سەر لەسەر سەرین، بتکا خەبەری
**
یا لە بۆ سوارەو لە بۆ شەڕەکەڵ
ئینسانی بە زەوق دەاتە گونگەڵ
**
لە خەو هەڵدەستن یاران خەرامان
دەچنە هەڵپەڕکێ بە هەڵهەڵەو داوان
**
ئەمما (کە مانچە) دەکا فیکە فیک
دڵی جوان و پیر دێتە جیکە جیک
**
ئەمما داد لەدەس دەنگی (بالەبان)
شوان دێنێتە ڕەقس، لەدەشت و لە بان
**
(شمشاڵ) تایبەتی دەستی شووانە
مۆسیقای کوردان، نەغمەی کوێستانە
**
سەدای (فلووت) دێ، چەندە بە لەنگی
بانگ دەکا برام! (دایەرەی زەنگی) (1)
**
(زەرب) و (دایەرە) گەر دینە سامان
بەبێ ئیختیار دەمکەن سەر گەردان
**
(چەنگ) موسیقایی هی چەند سەدە پێش
وەختێ لێ دەدرێ، دڵ دەکاتە کێش
**
ئەمما داد لەدەس (جازی ) فەڕەنگی
گەر هونەرمەندێ دەیگرێتە چەنگی
**
(ویلۆن سڵ) دەدا سەدای دڵ تەنگی
بڕوانە سیمی، ببیستە دەنگی
**
(پیانوو) شای هونەر و مۆسیقە دارە
خۆشتر لەکول شت، (ویلۆن) و (تارە)
**
(عود) گەر بانگ دەکا، دەڵی هۆی (قانوون)
سیمی دەلەرزێ، دڵ دەکا زەبوون
**
(ئۆکۆردۆئۆن) سەدای لە چەندین نەزمە
(جونبش) کاسەی زیو چەند زمی جەزمە
**
ئەمانە هەر کام بە سۆزو سازێ
بۆت دەکەن بە دڵ سۆزو نیازێ
**
مۆسیقای کوردی ئەڕازێننەوە
ڕیشەی دڵ بە جۆش دەلەرزێننەوە (*4)
لەکۆتاییدا هیوادارم هونەرمەندێکی پسپۆر لەمۆسیقاو ئامێرناس بەوردی ئەم ئامیرانەوە وەسفەکانی زیرەک بەسەربکاتەوەو بزانێ کە زیرەک تاچەند لە باسکردنی ئامێرە مۆسیقیەکان سەرکەوتووە؟
**
$ئەو سەرچاوانەی بۆ ئەم لێکۆڵینەوەیە سوودیان لێبینراوە$
(*1) حسێن سۆران، حەسەن زیرەک... لەکۆچەرێکی نۆستالیژیەوە بۆ نەقاشێکی ئیرۆتیکی، چاپی تاران، چاپی یەکەم 2021
(*2) ڕۆڵی حەسەن زیرەک...لەمۆزیکی کوردییدا، ئەمادەکردنی؛ زۆزک ئەحمەد قەرەداغیی، زاهیر محەمەد عەزیز، بەسەرپەرشتی:ع.ج.سەگرمە، چاپخانەی شڤان سلێمانی، چاپی یەکەم 2004 سلێمانی.
(*2-1) چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆی تاران لەگەڵ (میدیای زەندی) لەواڵی (سەید حەکیم بەرزنجی) یەوە.
(*3) موسیقی کردی بر موسیقی جهانی تاثیر گذاشته است / حەسەن زیرک شوالیه موسیقی کردی است ، بخش-استان-ها-10/91912-موسیقی-کردی-بر-موسیقی-جهانی-تاثیر-گذاشته-است-حەسەن-زیرک-شوالیه-موسیقی-ردی-است.
لێرە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ هونەرمەندی لێکۆڵەر (هۆشەنگ جاوید) کراوە، ئەو هونەرمەندە لێکۆڵەرە چەندین پەڕتووکی هەیە لە بارەی مێژووی مۆسیقای ئێران و کورد، بەچاکی دەزانم برایانی هونەرمەند بەدوای لێکۆڵینەوەکانیدا بچن.
(*4) حەسەن زیرەک، چریکەی کوردستان، بەکۆشش و گرداوردەی؛ میدیازندی، سازمان انتشارات بورەکەیی، نوبی چاپ، 2698 (ماد) ، 1376
خورشیدی – چاپ نخست.
(*5) کۆمەڵەی کلتوری – بۆکان، ئیران
(*6) ڕابیعە خانم – خێزانی زیرەک، چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنی.؟
(*7) حەسەن زیرەک هەندێک لەبەسەرهاتەکانی، بەشی دووەم، طبع/ مطبعة دار القادسیة / بەغدا – الاعظمیة – سنة 1968
(*8) محەمەد حەمە باقی، چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنی کوردسات؟
(*9) پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێز مامۆستا محەمەد حەمەباقی، شەوی
8/94/2022- هه ولێر
(*10) قسەکردنی هونەرمەند حەسەن زیرەک. لەکاسێتی ناسراو بەئەبووسەباح، بۆکان- 1968
(*11) میدیای زەندی، چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنی؟
(*12) محەمەدی کەمانگەر، چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنی؟
(*13) موجتەبای میرزادە، چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنی؟
(*14) هەژار موکریانی، سیدی دەنگی. ئامادەکردنی؛ محەمەد ڕەمەزانی، تاران، ساڵی؟
(*15) حەسەن زیرەک گۆرانی تۆمارکراوی ماڵی شێخ لەتیف بەرزنجی، هەولێر. ساڵی
(*16) حەسەن زیرەک، سیدی پێش مەرگی، بۆکان- مەهاباد.ساڵی 1972
(*17) ماهی الموسیقی https://mawdoo3.com
(*17) ماهی الموسیقی
[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,098 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | hawlati.co
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 21
1. ژیاننامە حەسەن زیرەک
3. ژیاننامە Mawlood Ibrahim Hassan
3. پەرتووکخانە حەسەن زیرەک
2. کورتەباس پاش حەسەن زیرەک؟
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
پۆلێنی ناوەڕۆک: موزیک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: بۆکان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کاکۆ پیران )ەوە لە: 23-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 23-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 23-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,098 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.119 KB 23-01-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕزگار ڕەوشەنی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعریفە، شیکردنەوە - بەشی یەکەم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
ڕەزا ئەحمەدپوور
ژیاننامە
سروە شیری
ژیاننامە
ئەدیبە شێخ عوسمان
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
ژیاننامە
ڕەوشێ قاسم حسێن
ژیاننامە
هێمن محەمەدی
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
فەرشاد شوکروڵڵا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
ئومێد شێخکانلوو میلان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
وێنە و پێناس
پاسی هاتووچۆ لە شاری هەولێر ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
ژیاننامە
ئیمان تەڵعەت عەبدولڕەزاق
ژیاننامە
حەسیبە نادر مەسیفی
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
پەرتووکخانە
ڕەهەندی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی لە پەندی پێشینانی کوردیدا؛ بە نموونە (پەندی پێشینان)ی شێخ محەمەدی خاڵ
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
تاقیکردنەوەی کیمیایی
کورتەباس
سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەمین حەمید ڕەزا دەلۆیی
09-05-2022
سروشت بەکر
ئەمین حەمید ڕەزا دەلۆیی
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
21-11-2024
کشمیر کەریم
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
ژیاننامە
سروە شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
سروە شیری
پەرتووکخانە
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعریفە، شیکردنەوە - بەشی یەکەم
22-11-2024
هەژار کامەلا
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعریفە، شیکردنەوە - بەشی یەکەم
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعریفە، شیکردنەوە - بەشی یەکەم
22-11-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
هێمن محەمەدی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕزگار ڕەوشەنی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
فەرشاد شوکروڵڵا
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەزا ئەحمەدپوور
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
پەیمان شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سروە شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد ڕەسوڵپوور
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەحمەد عەلی محەمەدی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحیم فەقیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  526,952
وێنە
  111,907
پەرتووک PDF
  20,520
فایلی پەیوەندیدار
  106,641
ڤیدیۆ
  1,591
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
289,897
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,948
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,247
عربي - Arabic 
31,666
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,681
فارسی - Farsi 
11,112
English - English 
7,776
Türkçe - Turkish 
3,681
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,598
پەرتووکخانە 
25,928
کورتەباس 
18,881
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,978
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,017
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,932
هۆنراوە 
10,485
بەڵگەنامەکان 
8,380
وێنە و پێناس 
7,417
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,486
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
732
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
ئیدیۆم 
15
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
326
PDF 
32,064
MP4 
2,642
IMG 
205,211
∑   تێکڕا 
240,243
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕزگار ڕەوشەنی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعریفە، شیکردنەوە - بەشی یەکەم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
ڕەزا ئەحمەدپوور
ژیاننامە
سروە شیری
ژیاننامە
ئەدیبە شێخ عوسمان
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
ژیاننامە
ڕەوشێ قاسم حسێن
ژیاننامە
هێمن محەمەدی
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
فەرشاد شوکروڵڵا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
ئومێد شێخکانلوو میلان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
وێنە و پێناس
پاسی هاتووچۆ لە شاری هەولێر ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
ژیاننامە
ئیمان تەڵعەت عەبدولڕەزاق
ژیاننامە
حەسیبە نادر مەسیفی
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
پەرتووکخانە
ڕەهەندی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی لە پەندی پێشینانی کوردیدا؛ بە نموونە (پەندی پێشینان)ی شێخ محەمەدی خاڵ
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
تاقیکردنەوەی کیمیایی
کورتەباس
سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 4.906 چرکە!