ناونیشانی پەرتووک: ڕەهەندی تەندرووستی لە شۆڕشی نوێدا 1976 -1991 بەرگی یەکەم
ناوی نووسەر: #گۆران سەلام محەمەد#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: حەمدی
دەزگای پەخش:
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەرتووکە لەلایەن بەڕێز #فەرید ئەسەسەرد# پێشەکییەکی بەپێزی بۆ نووسراوە.
پێڕستی پەرتووکەکە ئەم تەوەرانە لە خۆدەگرێت:
پێشکەشە
لیستی کوورتکراوەکان
تێبینییەکان
پێشەکی
ئەم پەرتووکە بۆ؟
دەستپێک
بەشی یەکەم: پزیشک و نەخۆشخانەکانی شۆڕش
تەوەری یەکەم: پزیشکی شۆڕش
تەوەری دووەم: نەخۆشخانەی مەڵبەندەکان (سەرەکییەکان)
تەوەری سێیەم: نەخۆشخانەکانی دیکە (لاوەکییەکان)
تەوەری چوارەم: پزیشکی تیپ
بەشی دووەم: دەزگای تەندرووستی کوردستان و ڕێکخراوی فریاکەوتنی کوردستان
تەوەری یەکەم: دەزگای تەندرووستی کوردستان KHF
تەوەری دووەم: قۆناغەکانی کارکردنی دەزگای تەندرووستی کوردستان
1. قۆناغی مەفرەزە سەرەتاییەکان 1976-1983
2. قۆناغی گفتوگۆی شۆڕش لەگەڵ حکومەتی ئێراق
3. قۆناغی دوای گفتوگۆ و دامەزراندنی دەزگای تەندرووستی کوردستان
4. کۆمەڵەی فریاکەوتنی کوردستان KRA
5. قۆناغی دوای ئەنفال (سنوور و ئۆردوگاکانی شۆڕش)
6. قۆناغی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان 1991
7. پێکهاتەی دەزگای تەندرووستی کوردستان
8. کار و چالاکییەکانی دزگای تەندرووستی کوردستان
9. ناوی پزیشک و کارمەندانی دەزگای تەندرووستی کوردستان
بەشی سێیەم: ژیان و بیرەوەری پزیشکان و کارمەندانی تەندرووستی شۆڕش بەڕیزبەندی ئەلفوبێی کوردی.
شایەنی باسە ئەم بەرهەمە، یەکەم پەرتووکە لەسەر بوار و ڕەهەندی تەندرووستی شۆڕش و ناوی تەواوی هەموو پزیشک و کارمەندانی تەندرووستی چ زیندوو چ شەهید چ ئەوانەی کۆچیان کردووە لەگەڵ نەخۆشخانەکانی شۆڕش و دەزگای تەندرووستی شۆڕشی تێدا هاتووە.
پەرتووکەکە پشتی بە سەرچاوەی زارەکی بەستووە و بە پڕۆسەیەکی قوورس و تاقەتپڕووکێنی کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگەنامەدا تێپەڕیوە، سەدان چیرۆکی نەبیستراو و شۆکئامێزی ڕۆژانی شۆڕشی تێدایە.
بۆ یەکەمجارە بوار و ڕەهەندی تەندرووستی لە مێژووی شۆڕشی نوێدا ئاوڕی لێدەدرێتەوە، ئەم پەرتووکە لە دوو بەرگ پێکهاتووە، لە ئێستادا بەرگی یەکەم بە (500) لاپەڕە چاپکراوە، کە تێیدا باسی لە نەخۆشخانەکانی شۆڕش، دەزگای تەندرووستی کوردستان، ڕێکخراوی فریاکەوتنی کوردستان، ژیان و بیرەوەریی پزیشکانی شۆڕش لە زاری 40 پزیشکی شۆڕشەوە کراوە، لەگەڵ پاشکۆی دەیان وێنە و بەڵگەنامەی بڵاونەکراوەدا. [1] [2]