ناو: هەڤاڵ
نازناو: داوودی
ناوی باوک: تاریق
ڕۆژی لەدایکبوون: #28-07-2006#
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
هەڤاڵ تاریق ئەحمەد لە هۆزی داوودیە لە #28-07-2006# زایینی لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، لە قوتابخانەی ڕۆژانی سەرەتای خوێندوێتی پاشان لە قوتابخانەی ناوەندی ژیاری کوڕان خوێندوێتی ئاستەکانی خوێندنی بە سەرکەوتوویی بڕیوە، ئێستاش لە قوتابخانەی ئامادەیی ڕۆشنبیری کوڕانە لە شاری کەرکووک.
لە ساڵی 2021ەوە دەستی کردووە بە نووسین، خولیای خوێندنەوە و فێربوونی هەیە، لە بابەتە ئەدەبییەکاندا شارەزاییەکی باشی هەیە و بەردەوامیی داوە بە نووسینی شیعرەکانی لەسەر بابەتەکانی خۆشەویستی و سۆفیگەری و نشتمان پەروەری.
=KTML_Bold=نموونەی بەرهەمەکانی=KTML_End=
=KTML_Bold=نموونەی شیعری خۆشەویستی:=KTML_End=
شەوی یەڵدا و دەروێشی ئەغیار
ئیمشەو دیسان لە ژوری مەرگم
لە دیدەت دوورم لە سەرەمەرگم
.شەوی یەڵدایە خەیاڵ فراوانم
دوور لە ئازیزگیان تارە چاوانم
. ..
یەڵدایە و مانگ ڕووناکی شینی لە چاوم دەدا
زەلیلی ئەشقم لەم ژورە یار ئەشکنجەم دەدا
. .
خودا هاوارە لە دەست ئەم زاڵمە
چەند ئازارم دەدا هەر دەڵێ کەمە
. .
ویستم ببمە سۆفی تەکیەی بەر دەرگای ماڵی یار
چەند دەفم لێیا نەبوومە دەروێش هەر کرامە ئەغیار
=KTML_Bold=نموونەی شیعری نیشتمان پەروەری=KTML_End=
ئاڵا
ئەم ئاڵا قەشنگە هەر شەکاوەیە
بەچیلکی چاوی دوژمن هەر ڕازاوەیە
ئەشکێتەوە لەگەڵ شنە بای کوردستانم
ڕەنگ و جوانی ئەیا بە نیشتمانم
بەرزی ئەکەمەوە هەتا ماوم
تا بیبینێ دوژمن ئاڵای بەرزی نشتمانم
بە خودا خۆری ئێمەی کورد هەر هەڵدێ
ئازادی بۆ کوردستانمان بەدەست دێ
=KTML_Bold=نموونەی شیعری سۆفیگەری=KTML_End=
حەزرەتی لەیل
گەر هەموو دنیام بۆ بکەنە گوڵ سەیریان ناکەم ئەی گوڵ
خەندە و پێکەنینیم سەرکەوتن بۆ ڕێگەی تۆن ئەی گوڵ
. .
ئەی جوانترین گوڵی بەهاری من
تاکە ئەشقی چوار فەسڵەی من
خۆشم ئەوێیت گیانم دڵ فیدات
ئەی حەزرەتی لەیل بم بە فیدات
داوام لە یەزدان وایە بگەمە دیدارت
بیبنم ڕوخساری جوان و نووری چاوت
یا حەسرەتی مستەفا هەر تۆ پێشەوامانی
لە خۆشی و ناخۆشی هەر تۆ ڕێ پێشاندەرمانی
هەڤاڵ تاریق ئەحمەد داوودی [1]