پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
سەفین مامۆستا ئەنوەر شوکری
26-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هەستیاری شەهید کەمال کوردی
26-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بێستون حاجی کەریم
26-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بێستون عوسمان بێسەری
26-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کەوسەر قادر
26-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بورهان عەبدولڕەحمان 2
26-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
دڵشاد مستەفا (ڕازاوە)
26-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هەردی شەهید قادر
26-11-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتى بەرهەمى بەروبوومى هاوينە لە هەرێمى کوردستان 2012-2013
25-11-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
سۆنیا تاریق ئەحمەد
25-11-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت
  527,344
وێنە
  112,139
پەرتووک PDF
  20,590
فایلی پەیوەندیدار
  106,879
ڤیدیۆ
  1,596
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
290,177
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,812
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,274
عربي - Arabic 
31,932
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,655
فارسی - Farsi 
11,171
English - English 
7,786
Türkçe - Turkish 
3,684
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,643
پەرتووکخانە 
25,993
کورتەباس 
18,927
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,009
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,018
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,494
بەڵگەنامەکان 
8,402
وێنە و پێناس 
7,417
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,492
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
764
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
ئیدیۆم 
51
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
327
PDF 
32,158
MP4 
2,660
IMG 
205,841
∑   تێکڕا 
240,986
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کارو...
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
مەلا حوسێن عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
سەڵاحەددینی ئەیوبی
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

سەڵاحەددینی ئەیوبی

سەڵاحەددینی ئەیوبی
سەڵاحەددینی ئەیوبی.
#ماکۆ ساوین#
یەکێک لەو کەسایەتییە مەزنانەی کورد سەلاحەددینی ئەیوبییە، ئیمڕۆ بە کەسێکی جیهانی ناو دەبرێت، دۆست و دوژمن ڕێزی لێ دەگرن. بەڵام ئیمڕۆ ئەو کەسایەتییە مەزنە لەبەرچاو کوردی دەخەن. هۆکارەکەشی ئەوەیە دەڵین بۆچی دەوڵەتێکی کوردی درووست نەکرد و چوو فەڵەستینی ڕزگار کرد. بڕوا ناکەم لەناو کورددا تا ئێستا ڕێزێکی دادپەروەرانە لە سەلاحەددینی ئەیوبی گیرابێ. مەلاکان و موسوڵمانەکان لە خۆشەویستی فەڵەستین ڕێزی لێدەگرن نەوەک لەبەر کارە گرینگەکانی کە کردوویەتی بۆ مرۆڤایەتی و کورد.
لە کاتی خوێندنی ماستەر لە دراساتی ئیسلامی لە زانکۆی ئەبەردین یەکێک لەچوار (وتارە نووسینەکانم essay ) لەسەر سەلاحەددینی ئەیوبی بوو، ناونیشانی لێکۆڵینەوەکەم (بەدەستهێنانەکانی سەلاحەددین بە پێی سەرچاوە جیاوازەکان. Saladin’s achievements according to different sources) بوو. حەزم کرد کوورتەیەک لەم لێکۆڵینەوەیە لەو پەڕتووکە بنووسمەوە لەگەڵ چەند زانیاریەکی تر.
لە پێشەکیدا ئاماژەم بەوە کردووە چەندین سەرچاوە باسی سەلاحەددینی ئەیوبی کردووە بە مێژوونووسە موسوڵمانەکان و ناموسوڵمانەکانەوە. ئەوەی گرینگە دەبێ بە لۆژیکانە ئێمە بابەتەکان هەڵسەنگێنین تاوەکوو ڕاستی ئەو مێژووەت بۆ بەدەربکەوێ. لێکۆڵینەوەکە لە چەند بەشێک پێکهاتبوو بەشەکانیش لەسەر بنەماڵەی و چۆنییەتی دەسەڵات وەرگرتن و دەستکەوتەکانی.
ناوی سەلاحەددین: ناوی تەوای یوسف کوڕی نەجم الدین ئەیوب کوڕی شادی. ناوی (سەڵاح الدین) ی بۆ داتاشراوە کە لە دوو وشەی عەرەبی پێکدێت (سەڵاح) بەمانای چاکساز، باوەڕی باش، ڕاستی. (دین) واتە ئایین. واتە مانای (سەڵاح الدین) نوێکەرەوەی ئایین و هەندێک کەسیش بە شکۆمەندی لە ئایین. بهاءالدین ابن شداد بە سەلاحەددین دەڵێ چاکسازی ئایین و دونیایە. (1)
$1. شوێنی لە دایک بوونی$
سەلاحەددین لە تکریت لە دایک بووە، ڕۆژی لە دایک بوونی ناسراوە لەلایەن مێژوونووسان، چونکە ئەو ڕۆژە بووە شاری تکریتیان بەجێهێشتووە بەرەو موسل کۆچیان کردووە. هۆکاری ئەو کۆچکردنەیان بۆ موسل دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕووداوەی بەسەر براکەی ئەیوب داهاتووە. کاتێک باوکی سەلاحەددین لە تکریت فەرمانڕەوا دەبێت، ڕۆژێک شێرکۆی برای لە بازاڕ دەبێ، ژنێک هاوار دەکات و پەنای بۆ دێنێت تاوەکوو لە دەستی کەسێک ڕزگاری بکات، ئەویش بێ دوودڵی ئەو کەسە دەکوژێت. ئەیوب نامەیەک بۆ هاوڕێی سوڵتانی سەلجوقی دەنێرێ و دەڵێ: براکەم کەسێکی لە هاوڕێی شانشینی ئێوە کوشتووە و منیش شێرکۆم زیندانی کردووە، من چاوەڕوانی نامەی تۆم چی لێ بکەم. سوڵتانیش بەمشێوەیە وەڵامی ئەیوب دەداتەوە (ئەوەی کوژرا هاوڕێیەکی زۆر نزیکی من بوو، ئەوەی کوشتی برای تۆ بوو. باشترە تۆ و خانەوادەکەت شار بە جێبهێڵن، ئەترسم ڕۆژێک براکەت ببینم، شێرکۆ، دڵم هەر قینی هەڵگرتبێ و منیش شمشێرەکەم لە کاڵان دەربێنم) . ئەو ڕۆژەی تکریتیان بەجێهێشت ڕێکەوتی 532 ی کۆچی بوو، (1) . ژیانیان لە موسل لەژێر سایەی عیمادالدین زەنگی بردە سەر، هەندێک لە مێژوونووسان دەڵێن لە دایک بوونی سەلاحەددین لەنێوان 19/09/1137 یان 07/09/1137 بووە. (3)
$ 2. ماڵباتی و بنەچەی سەلاحەددین$
باپیرەی سەلاحەددین ناوی شادی بووە و سەر بە خێڵی هەزەبانی بووە. هەزەبانیەکان خێڵێکی گەورەی کوردی بوون لەنێوان هەولێر هەتا ئازەربایجان نیشتەجێ بوون. شادی لە دوین لە دایک بووە، دوین گوندێک بوو لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان. ئەو گوندە هیچ ئاسەوارێکی نەماوە. شادی بە فەرمانی سوڵتان مەسعودی سەلجوقی چۆتە تکریت و لەوێ بووەتە فەرمانڕەوای ئەو شارە، لە پاش مردنی کورەکەی ئەیوب جێی گرتۆتەوە.
هەندێک لە مێژوونووسانی سەردەم بڕوایان بەوەیە سەلاحەددین لە گوندی دوینی ناوچەی سەر بە هەولێر لە دایک بووبێ. منیش بە دوای ئەو ئاسەوارانە دا گەڕام و ئەو زانیاریانەم دەست کەوت:
یەکەم: چاوپێکەوتنم لەگەڵ چەند کەسێکی خەڵکی دوینی ناوچەی هەولێر کرد کە خوێندەواریان نەبووە و لەژێر کاریگەریی هیچ پەڕتووکێک نەبوونە، ئەوان دەڵێن سەلاحەددین لێرە لە دایک بووە. هەروەها بڕوایان بەوە هەبوو هەزەبانیەکان ئەو ناوچەیان لەژێر دەست دابووە و ناوەندیشیان (ڕەواندوز، ڕەواندز) بووە.
دووەم: زۆربەی جار مێژوونووسان ئاگاداری ئەوە نیین لە کلتوری کوردیدا ناوێک بۆ دوو شوێن بەکاردێت، وەک ناوی چۆمان یەکیان لە پارێزگای سۆرانە ئەوی تر لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، و چەندین ناوی تر دووبارە بۆتەوە بۆ شوێنی جیاجیا، و هەندێک جاریش سێ جار دووبارە بۆتەوە.
سێیەم: ئەگەر ئێمە بڕوا بکەین سەلاحەددین لە دوینی ئازەربایجان لە دایک بووبێ ئەوا چەند پرسیارێکمان دێتە پێش: کاتێک بنەماڵەی سەلاحەددین تکریتیان بەجێهێشت و چوون بۆ موسل و لە دواییدا چوون بۆ سووریا، پرسیارەکە ئەوەیە چۆن توانیان لەشکرێک لە کورد درووست بکەن؟ بە پێی (رایمۆند) (4) دەڵێ کاتیک سەلاحەددین میسری کەوتە بن دەست چارەکێکی لەشکرەکەی کورد بوو. ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات ئەگەر سەلاحەددین لە دوینی ناوچەی هەولێر لە دایک بوبێ ئەوا بۆ بنەماڵەکە ئاسانتر بووە لەشکرێک لە کوردی ئەو ناوچانە درووست بکات. ئەو شوێنە تەنیا 51کم دوورە لە موسڵ و بۆ ئەو ئاسانترە لە خێڵی خۆی ئەو لەشکرە درووست بکات نەوەک بە بنەچە لە ئازەربایجان بن و بتوانن لە شکرێک لە کوردی موسل و هەولێر و تکریت درووست بکەن.
چوارەم: کاتێک سەردانی هەندێک گۆڕستانم کرد لە دوینی هەولێر چەند نیشانەیەکم دۆزیەوە هەمان ئەو نیشانانەیە کە لەسەر گۆڕەکەی سەلاحەددین ئەیوبی هەیە. ئەویش ئەستێرەیەکی هەشت سەرە.
پێنجەم: هەموو مێژوونووسەکان لەسەر ئەوە کۆکن سەلاحەددین لە خێڵی ڕەواندی لە دایک بووە، ئەو خێلە لقێکە لە خێلی هەزەبانی. و ئەگەر بەراوردێک بکەین لەنێوان ڕەواندز و ڕەواندی، وە دوین نزیکە لە ڕەواندز. بۆچوونێک درووست دەبێ ئایا لە ڕابوردوودا هەردووکیان یەک نەبوون و بە پێی تێپەڕبوونی کات گۆرانکاری بەسەر ناوەکەی دانەهاتبێ.
بەڵام ساغکردنەوەی ئەو بابەتە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ورد تر هەیە. چونکە ناکرێ ناوی دوین لە ئازربیجان مابێ بەڵام ئاسەواری نەما بێ و هیچ بەڵگەیەکیش نەبێ، بەڵام (دوین) ی ناوچەی ڕەواندز ناوەکەی وەک خۆی ماوە و هاووڵاتییەکان دەڵێن سەلاحەددین لێرە لە دایک بووە و قسەکانیان بە هەند وەرنەگیرێ.
$3. بیروباوەڕی سەلاحەددین $
سەلاحەددین موسوڵمانێکی شافیعی بوو وە هەندێک دەڵێن لەسەر بڕوای ئەشعری بووە. سەلاحەددین 300 خانەقای بۆ سۆفیەکان درووست کرد، (5) و هەندێکیانی لە نزیک شوێنی خۆی درووست کردن. (6)
لە ماوەی چەند ساڵێکی ڕابوردوو هەندێک لە شوێنکەوتوانی زەردەشتی بڕوایان بەوە هەبووە سەلاحەددین کەسیکی زەردەشتی بووە نەوەک موسوڵمان بووبێ. (7) من بە دوای ئەو سەرچاوەیە کەوتم تەنیا چەند لێکچوونێکم دۆزیەوە یەک لەسەر گۆڕەکەی ئەستێرەی هەشت سەری لەسەرە، هەمان هێماش لە کڵاوە جەنگیەکەی دا هەیە، ئەمەش هێمای میثرایەکان بووە و لە دواییدا ئەو هێمایە بووەتە هێمای زەردەشتییەکان.
ئەو هێمایە لە سوفیەکانی نەقشبەندیەکانیش بەدی دەکرێ بەڵام ئەو ڕێچکەیە لەلایەن بهاءدین نەقشبەندی درووست بووە کە لە ساڵی 1318 لە دایک بووە. لێرەدا ئەوە دەبینین سۆفیەکان خاڵێکی هاوبەشیان هەیە لەگەڵ سەلاحەددین. بەڵام نەقشبەندیەکان لە پاش مردنی سەلاحەددین درووست بوون. لەو بڕوایە دام دەبێ لێکۆڵێنەوەی زیاتر بکرێ لەسەر بیروباوەڕی سەلاحەددین.
$ 4. باری سیاسی میسر و شام و یەمەن پێش سەلاحەددین$:
پێش ئەوەی ئێمە باسی دەسکەوتەکانی سەلاحەددین بکەین پێویستە باسی باری سیاسی ئەو شوێنانە بکەین کە لە دواییدا سەلاحەددین کۆنترۆڵی کردن.
لە میسر، فاتیمیەکان حوکمیان دەکرد ئەوانیش ڕێچکەیەکی شیعەی ئیسماعیلی بوون. پاش لەناوچوونی دەوڵەتی ئەلئەغالیبە (الاغالبة) بەهۆی کێشەی ناوخۆییەوە دەوڵەتی فاتیمی لە ساڵی 909 زایینی درووست بوو (8) .
دەوڵەتی فاتیمی سنووری لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای باکووری ئەفریکا دەست پێکرد لەگەڵ بەشێک لە شام. یەکمجار سنووری تەنیا لە دەوڵەتی ئەغالیب بو کە تونس و جەزائیر و لیبایا و سیسلی بوو. (9) لە دواییدا قاهیرەشیان کۆنترۆڵ کرد و کردیان بە پایەتختی خۆیان. بەو جۆرە دەوڵەتی فاتیمی بوو بە ئیمپڕاتۆریەتێکی گەورە.
شام: شام ناوچەیەکی ئارام و سەقامگیر نەبووە، بەهۆی شەڕی بەردەوامی نێوان سوننە و شیعە. هەریەکەیان دەیویست دەسەڵاتی خۆی بەسەر ئەو ناوچەیەدا بسەپێنێ. بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزیە و دووبەرەکیە، خاچجەنگاوەرەکان (10) ئەو هەلەیان قۆستەوە و شامیان کردە ئامانج خۆیان تاوەکوو داگیری بکەن.
بەگشتی سێ جۆرە بۆچوون هەیە لەسەر ئامانجی خاچجەنگاوەرەکان.
یەکەم: بە پێی سەرچاوەی موسوڵمانەکان، فرەنجەکان (11) دەستیان پێکرد بە داگیرکردنی خاکی موسوڵمانان. یەکمین جار فرەنجەکان دەستیان کرد بە هێرشکردن بۆ سەر تۆلێدۆ، لە دواییدا بۆ سەرهەندێک بەشی تری ئیسپانیا، ئینجا ‘سیسلی’یان داگیرکرد. لە پاشان ئامانجیان کردە باکووری ئەفریکا و شام. لە ساڵی 1097ز فرەنجەکان هێرشیان کردە سەر سووریا. (12)
بۆچوونی دووەم: بەپێی سەرچاوەی مێژوونووسە ڕۆژاواییەکان، خاچجەنگاوەرەکان بەرپەرچی لەشکری ئیسلامیان داوەتەوە و ویستویانە ئەوروپا لەسەردەمی ئەلئەغالیبە داگیر بکەن چونکە توانیوبویان ئیسپانیا و سیسلی داگیر بکەن.
بۆچوونی سێیەم: شام ناوچەیەکی ستراتیجی بووە، میزۆپۆتامیا لەگەڵ باکووری ئەفریکا پێکەوە دەبەستێتەوە. بۆیە فاتیمیەکان ویستویانە شام بگرن و دەسەڵاتی خۆیان بەرفروان بکەن، سونیەکانیش کە دەسەڵاتی سەلجوقیەکان بوون دەیانویست میسر بگرن و فاتیمیەکان لەناو بەرن، بۆیە ئەو ناوچەیە هەمیشە جێگیر نەبووە بەهۆی ئەو شەڕە ناوخۆییانەوە. هەر بۆیە فاتیمیەکان لەگەڵ فرەنجەکان ڕێککەوتوون تاوەکوو ببن بە بەربەستێک بۆ سەلجوقیەکان. (13)
جۆنمان دەڵێ: لە سەرتادا، ئامانجی فرەنجەکان گرتنی فەڵەستین بوو بە جۆرێ هەموو خەڵکە پەرتەوازەکانی ئیتاڵی و هەنگاریەکانیان کۆکردەوە، بەڵام هەندێک لە سەرکردەکان چاویان بۆ ناوچەکانی تر تێبڕی بوو. ئەوەش بووە دڵخۆشکردنی هەژارەکان و جوتیارەکان کە لە هەژاری ڕزگاریان بێت. (14) ئەمەش ئەوە دەردەخات، خاچجەنگاوەرەکان بۆ بەرژەوەندی ماڵی هاتوونەتە ئەو ناوچانە نەوەک بۆ شەڕێکی پیرۆز.
یەمەن: بۆ ماوەیەک لە سەردەمی عەباسی دا، خەلیفەی عەباسی هێزی بەسەر ناوچەکان دا نەما، فەرمانڕەوای یەمەن (عەبدالنبی) گۆڕی باوکی خۆی پیرۆز کرد و کردی بە شوێن نەزارگای ئایینی. یەکێک لە بنەماکانی ئیسلام حەج کردنە و سەردانی کەعبەیە، بەڵام عەبدالنبي موسوڵمانانی ناچار کرد سەردانی گۆڕی باوکی بکەن نەوەک کعبة. ئەو بیدعەیە کاری کردە سەر موسوڵمانان بەڵام خەلیفەی عەباسی دەسەڵاتی لەسەر نەبوو. هەروەها بە بێ هۆکار ژنی دەبرد و دەیکرد بەکەنیزەک. (15)
$ 5. دەستکەوتەکانی سەلاحەددین $
لە سەرەتای لاوێتی سەلاحەددین، ئازایەتی و لێهاتوویی بەدەرکەوتووە. کاتیک خەلیفەی فاتیمی العاضد داوای لە سوڵتان نوورالدین کرد هێزێکی بۆ بنێرێت تاوەکوو میسر نەکەوێتە دەستی فرەنجیەکان. سوڵتان نوورالدین شێرکۆی هەڵبژارد لەگەڵ هەشت هەزار جەنگاوەر تاوەکوو میسر بپارێزن. شێرکۆش داوای لە سەلاحەددین کرد تاوەکوو یاریدەدری بێت، لەسەرەتا دا سەلاحەددین ڕازی نەبووە لەگەڵیدا بچێت، بەڵام لە دواجاردا ئەویش شان بەشانی مامی خۆی بڕیاری دا بچێت بۆ میسر. (16)
لەو دەستکەوتە گرینگانەی بەدەستی کەوت، نازناوی پاشای سەرکەوتنەکان بوو. بۆ گەیشتن بەو پلە بەرزە پێویستی بە لێهاتوویی و ژیریەکی لە ڕادەبەدەر بوو. بە تایبەتی لە سەردەمێکدا ئەو هەموو گرژیە هەبووە لەنێوان خودی موسوڵمانەکان و شەڕی بەردەوامی خاچجەنگاوەرەکانیش لەلایەکی ترەوە.
سەلاحەددین کەسیک نەبووە پلانی بۆ ئەو ڕووداوانە دانابێ، چونکە سەرەتا لە مامی پاڕاوەتەوە تاوەکوو لەگەڵ خۆیدا نەیبات بۆ میسر. بەڵام مامی پێداگری لەسەر ئەوە کردووە بەهەرجۆرێک بێت لەگەڵ خۆی بیبات چونکە دەیزانی کەسێکی ئازا و چاوانەترسە.
لێرەوە چەند بابەتێکی سەلاحەددین باس دەکەین لەسەر ئەو بوارانەی توانستی تێدا هەبووە وەکوو بواری سەربازی و ڕامیاری، کە بووەتە دەستکەوتێکی گەورە بۆ زاتی ئەو.
$6. بواری ڕامیاری و سەربازی$
پاش ئەوەی سەلاحەددین گەیشتە میسر یەکەم هەنگاوی دەربڕینی دڵسۆزی خۆی بوو بۆ خەلیفەی فاتیمی. خەلیفە لاواز ببوو بەرانبەر وەزیرەکەی خۆی بەناوی شاوەر، کە ئەیویست میسر ڕادەستی فرەنجەکان بکات. سەلاحەددین قۆلبەستی شاوەر دەکات و بە فەرمانی خەلیفە شاوەر ئەکوژرێت. شاوەر کەسایەتییەکی ئاژاوەگێڕ بووە تەنانەت شاری فوستاتی (فسطاط) سووتاند و خەڵکەکەی بەرەو قاهیڕە ئاوارە کرد. (17) لە ئەنجامی کوشتنی شاوەر، شێرکۆی مامی جێگای دەگرێتەوە. شێرکۆ ئەو خەڵکانەی ئاوارە بوون هانی دان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، چونکە قاهیرەیان قەڵەبالغ کرد بوو. (18) ئەمە هەنگاوی یەکەم بوو بۆ دڵڕاکێشانی خەلیفەی فاتیمی بەرانبەر خۆی و مامی.
ماوەی فەرمانڕەوایی شێرکۆ زۆر کەم بوو چونکە ئەو لە 18/01/1169 بوو بە وەزیر و لە 23/03/1169 کۆچی دوایی کرد. ئەو جێگایە بە برازاکەی، سەلاحەددین، پڕکرایەوە. (19) . هەروەها خەلیفەی العاضد نازناوی (پاشای سەرکەوتنەکان) ی لە سەلاحەددین نا. (20)
ابن شداد دەڵێ لە ماوەیەکی زۆر کوورتدا خۆشەویستی و ڕێزی سەلاحەددین هەموو لایەکی گرتەوە. (21)
لە پاش ئەوەی بوو بە پاشای سەرکەوتنەکان، سەلاحەددین خۆی ئامادەکرد بۆ هێرشکردنە سەر فرەنجەکان. لەوکاتانەش فرەنجەکان دەیانویست هێرش بکەنە سەر شاری دمیاط. بۆیە سەلاحەددین بەڕێکەوت بۆ پارێزگاریکردن لەو شارە، فرەنجەکانی تێکشکاند. (22)
لەدواییدا سەلاحەددین هێرشی یەک لە دوایەکی دەست پێکرد بۆ سەر فرەنجەکان. بەهۆی ئەو هێرشانەی کردی خۆشەویستی زیاتر بوو لەلایەن خەڵکی میسر، کاتێک خەلیفەی فاتیمی لە 13/09/1171 مرد، سەلاحەددین گەیشتە سەر کورسی پاشایەتی. لە مێژوودا هیچ بەڵگەیەک نییە سەلاحەددین خۆی هەوڵی ئەو کورسییەی دابێت یان جۆرێک لە کودەتای کردبێ. بەڵام کاتیک نەیاری خەلیفە بەناوی (الکنز) کاتی خۆی هەڵاتبوو بۆ ئەسوان، ئەو ویستی دەسەڵات بگرێتە دەست، بەڵام سەلاحەددین بەرپەچی دایەوە و لە ساڵی 1174 لەشکرەکەی (الکنز) ی تێکشکاند. (23)
لەسەردەمی حوکمی سەلاحەددین لە ساڵی 1169 هەتا 1193، میسر و شام و باکووری میزۆپۆتامیا لەژێر هەڕەشەی خاچجەنگاوەرەکان بوون. ابن شداد یەکێک بووە لە هاوەڵانی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵی بووە، خۆی دەڵێ ئەوەم تۆمار کردووە کە بینیومە لەگەڵ چەند ڕووداوێک کە کەسانی باوەڕپێکراو بۆیان باسکردووم، یان ئەوەی سەلاحەددین خۆی بۆی باسکردووم.
لە پەڕتووکەکەی (ابن شداد) دا، 146 مەیدانی جەنگی لەنێوان موسوڵمانان و خاچجەنگاوەرەکان تەیدا تۆمارکراوە، جەنگەکانیش دەست پێ دەکات لە یەکەم هەڵمەتەی جەنگی نێوان موسڵمانەکان و خاچجەنگاوەرەکان هەتا ئاگربەستی نێوان پاشا ڕیچارد لەگەڵ سەلاح الدین. لە کۆی گشتی 146 مەیدانی جەنگدا، سەلاحەددین لە 74 شەڕدا بەشدار بووە. شەڕی (ڕملە) ی لێدەرچێ لە هەموو شەڕەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. لە هەموو ئەو شەڕانە یان خۆی بەشدار بووە یان ئەندامێکی خێزانی بەشدار بووە. واتە سەلاحەددین بەدرێژای ماوەی حوکمڕانی لە جەنگ بووە.
لێرەدا دەمەوێ سەرنجی خوێنەر بۆ بابەتێک ڕاکێشم. زۆرینەی موسوڵمانان تەنیا باسی سەرکەوتنی سەلاحەددین دەکەن کە قودسی ڕزگارکردووە، بەڵام ئەو هەموو سەرکەوتنانەی سەلاحەددینیان پشتگوێ خستووە. لە ڕاستیدا گرتنی قودس زۆر ئاسانتر بووە بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی تر. ئەو هەموو سەرکەوتنانەی سەلاحەددین بایەخی پێ نادرێ تەنیا بایەخ بە قودس دەدرێت.
لە ڕووی سەربازیەوە کەسێکی بلیمەت بوو، بۆ نموونە لە هەڵمەتی سێیەمی خاچجەنگاوەرەکان، لە شەڕێکدا، سەلاحەددین لەگەڵ هێزێکی لە ناوەڕاست بوو، دوو کوڕەکەی لە لای ڕاستی، لەلای چەپیشی پێک هاتبوو لە کەتیبەیەک لە خەڵکی کوردستان کە خەڵکی شنگار بوون، کەتیبەیەک لە خەڵکی ئامەد لەژێر باڵی سەرکردەیەکی تەمەن 15 ساڵی، لەگەڵ تەقێدینی خۆشکەزای. لە هەردوو قۆڵ هێرشیان کردە سەر فرەنجەکان و کشانەوە، ئەمە تاکتیکی تەقێدین بوو، فرەنجەکان بە دوایان کەوتن، ئینجا سەلاحەددین هێرشی کردە سەر فرەنجەکان و تێکی شکاندن و نزیکەی 6000 کەسی لێکوشتن. (24) ئەمەش تاکتیکی شەڕ بوو بەکاری هێنا.
ژیرییەکی تری سەلاحەددین ئەوەیە، کاتێک نوورالدین زنگی دەمرێ، کوڕە گەنجەکەی جێگای دەگرێتەوە. سەلاحەددین خۆی دەگەیەنێتە شام و بە شێوەیەکی ئاشتی دەست بەسەر شام دادەگرێ و ژنی نوورالدین زەنگی دەکاتە هاوسەری خۆی. بەم شێویە شام و میسر دەکەوێتە دەستی سەلاحەددین. (25)
لە دواییدا برازای نوورەددین بەناوی (سیف الدین) دەترسێ لەوەی سەلاحەددین ناوچەی موسل بگرێت بۆیە داوا لە براکەی دەکات تاوەکوو هێرش بکاتە سەر سەلاحەددین بەڵام ئەویش هەر زوو تێکدەشکێ. (26)
بە کۆنترۆڵ کردنی شام و میسر موسوڵمانانی کردەوە یەک. لە پاش ئەو هەڵمەتانە، تورانشای برای سەلاحەددین هێرش دەکاتە سەر یەمەن و کۆنترۆڵی دەکات. لە دواییدا یەمەن کۆنترۆڵ کرا لەلایەن بنەماڵەی ئەیوبیەکان. (27)
بە کۆنترۆڵ کردنی شام و میسر و یەمەن، و ڕزگارکردنی هەموو شارەکانی کوردی، وەک ئامەد و عنتاب، دەوڵەتی ئەیوبی دادەمەزرێنێت و لە هەرشارێکیش شازادەیەکی کورد دادەنێت تا حوکمی بکات.
هەرچەندە سەلاحەددین لە هەموو شارەکان کوردی دادەنا بەڵام خۆشەویستی هەموو نەتەوەکان بووە. بەتایبەتی عەرەبەکان خۆشیان دەویست هەروەک چۆن توانی گۆڕی پەیامبەری ئیسلام لە دزین ڕزگار بکات.
سەلاحەددین کەسیکی ژیر بوو نەدەکەوتە ناو تەڵەوە، کاتێک ڕیچارد پاشای ئینگلتەرا ویستی خوشکی خۆی بەناوی (جەین) بدات بە ملک عادلی برای سەلاحەددین، تاوەکوو ئاشتی بەرقەرار بێت لەنێوان موسوڵمان و کریستیانەکان. سەلاحەددین گومانی هەبوو لەوەی ڕاستگۆ بێت. (28) لە دواییدا بۆیان دەرکەوت ئەوان دەیانەوێ مەرجێک لەسەر ملک عادل دابنێن ئەویش واز لە ئیسلامەتی بهێنێت و ببێتە کریستیان. بۆیە ئەو هاوسەرگیریە سەری نەگرت. سەلاحەددین بڕوا و متمانەی خەڵکی خۆی لەدەست نەدا، بەهۆی هاوسەرگیریەکەوە. چونکە ئەگەر ئەوەی کردبا بێگومان ئینگلیزەکان خۆیان بە هێز دەکرد و لە دواییدا نیازە خراپەکانیان دەخستە گەڕ.
هەروەها سەلاحەددین کەسێکی سیاسی دیپلومات بوو، لەژێرەوە پەیوەندی هەبوو بە پاشای قوستەنتینیەوە بەناوی ئیساک ئەنگێلەس. سەلاحەددین بوو بە هاوپەیمانی و ئیمپڕاتۆریەتی قوستەنتینەش، هەر لە ڕێگای ئەو ئیمپڕاتۆرە زانیاری بە دەست دەگەیشت سەبارەت بە جموجۆلی خاچجەنگاوەرکان.
کاتێک لەشکری (فیلپ) ی پاشای فەڕەنسا و (ڕیچاردی یەک) ی پاشای ئینگلترا و (فریدیچ) پاشای ئەڵمانیا کۆبوونەوە بۆ هێرشکردن بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆ ئەوەی فەڵەستین بگرن، ئیساک نامەی بۆ سەلاحەددین نارد و ئاگاداری کردەوە. (29) تەنانەت نامەی بۆ سەلاح الدین نارد، بەو شێوەیە بۆی نوسیبوو: (بۆ برام سوڵتانی میسر) . (30)
ژیری سەلاحەددین لەوە دابوو، کاتێک کریستیانەکان خۆیان بە پارە ئازاد دەکرد پاش ئەوەی بە دیل دەگیران. سەلاح الدین پارەی لە شاژن (سیلیبیا) وەرنەگرت. هەر بۆیە بۆچوون هەیە لە ڕێگای ئەو شاژنەوە پەیوەندی نێوان ئیمپڕاتۆری قوستەنتینیە و سەلاحەددین درووست بووبێ. (31)
لەگەڵ ئەوەی سەلاحەددین کەسێکی سیاسی بووە، بەڵام هەندێ کاری خراوەتەوە پاڵ ئەستەمە ڕاست بێت، بۆ نموونە (ابن اثیر) مێژوونووسێک بووە لەژێر کاریگەریی زەنگیەکان بووە. دەڵێ کاتێک سەلاحەددین دەسەڵاتی فراون کرد لە میسر، نوورالدین دڵی کرمێ دەبێ و هێز کۆدەکاتەوە بۆ سەر سەلاحەددین، ئەویش ئەندامانی خێزانی کۆدەکاتەوە تاوەکوو ڕاوێژیان پێ بکات، یەکێک لە برازاکانی دەڵی ئێمەش بەرپەرچیان دەدەینەوە. بەڵام باوکی سەلاحەددین، ئەیوب، لەوێ دەبێ و دەڵێ کوڕم من و خاڵت لە هەموو کەسێک زیاتر تۆمان خۆش دەوێ، ئەگەر بە قسەی من دەکەی نامەیەک بۆ نوورالدین بنووسە، بڵێ بیستومە بەرەو ئێرە دێی بۆ ئەوەی وڵاتەکە بگری، ئەمە پێویست ناکات، تەنیا یەک خزمەتکارت بنێرە تاوەکوو زنجیر لە ملم بکات و بۆ لای تۆم بێنێت. و هیچ بەرهەڵستییەکیش لە ئەندامانی خێزانم بەدی ناکەی. (32) بەو نامەیە ئەو گرژییە نامێنێ لەنێوان نوورالدین و سەلاحەددین. لە ڕاستیدا ئەو چیرۆکە لەوانەیە هەڵبەستراو بێت چونکە ابن شداد باسی ئەو چیرۆکەی نەکردووە و (ابن اثیر) زۆر دوور بووە لە ڕووداوەکان. ئەمە ئەستەمە سەلاحەددین لە خێزانێکی نەجیبزادە بێت و بۆ دەسەڵات بەو جۆرە ئاستی خۆی بهێنێتە خوارەوە، لە کاتێکدا ئەگەر سەلاحەددین ئەو هێزەی هەبێ بەرپەرچی ئەو هەموو لەشکرەی خاچجەنگاوەران بداتەوە ئەی چۆن ناتوانێ بەرپەرچی نوورالدین بداتەوە.
هەروەها ابن اثیر بابەتی تر باس دەکات لە ڕاستی دوورە، دەڵێ هۆکاری گرتنی یەمەن ئەوە بووە ئەگەر سەلاحەددین دەسەڵاتی لە میسر نەمینێ ئەوا خۆی و خێزانی بچن بۆ یەمەن. و المقیزی هەمان بۆچوونی هەیە. (33)
لە ڕاستیدا ئەو بۆچوونە زۆر لە ڕاستی دوورە، چونکە ئەگەر ئەوان هێزیان لە میسر نەمێنێ بێگومان هێزیان لە ناو عەرەبەکانی یەمەنیش نامێنێ، و بۆ سەلاحەددین ئاسانترە خۆی بگەیەنێتە ناو میللەتی خۆی و شاخەکانی کوردستان نەوەک بچێت بۆ یەمەن. بەڵام زۆرێک لە میژوونووسان لەسەر ئەوە کۆکن ابن اثیر زۆر دژی سەلاحەددین بووە چونکە لەژێر کاریگەریی زەنگییەکان بووە.
$7. درووستکردنی قەڵاکان$
یەکێک لە ژیرییەکانی سەلاحەددین درووستکردنی قەڵا بووە بۆ ئەوەی خەڵکی شار ڕزگار بکات لە مەترسی هێرشی خاچجەنگاوەرەکان. لە سەدەی 11 دا هێرشێکی زۆر لەلایەن فرەنجەکان و سەلجوقیەکانەوە بۆ سەر میسر کراوە. کاتێک سەلاحەددین دەسەڵاتی لە میسر وەرگرت، یەکەم کار کردی قەڵایەکی گەورەی لەنێوان قاهیرە و فوستات درووست کرد تاوەکوو خەڵکی هەردووک شار لە هێرشەکان ڕزگار بکات.
هەروەها شورەیەکی گەورەشی بە چواردەوری هەردووک شاردا درووست کرد. و دوو دەروازەی سەرەکی درووست کرد، ئەوەی ڕۆژاوا پێ دەگوترات (باب المدرج) ، واتە دەروازەی پلیکان. ئەوەی ڕۆژهەڵاتیش پێ دەگوترا (باب القرف) واتە گۆرستان. هەروها بۆ چاودێری کردنیش چەند بورجێکی درووست کرد. (34)
قەڵاکەشی بە دیواری بەردین ڕووپۆشکرد. (35) هەرچەندە ئەو قەڵایە بۆ خۆی نەبوو. چونکە پێش ئەوەی قەڵاکە تەواو بێت ئەو چوو بۆ شام و هەر لەوێش مرد و بۆ ڕۆژێکیش لەو قەڵایە نەژیا. تەنیا بۆ ئەوە درووستی کرد خەڵکی بە ئاشتی بژین و پارێزراو بن.
ئەو دیوارەی لە ساڵی 1176 درووستکرد. پەیکەرێکی بازی لە بەرد درووست کرد، کە ئێستا سەری پێوەنەماوە. پێی دەگوترا بازی سەلاح الدین. جەمال عەبدالناصر کردی بە هێمای نەتەوایەتی میسر و لەسەر ئاڵای میسر نەخشاندی، هەروەها لە ساڵی 1963 بایەخی بە پەرەپێدانی فیلمی (الناصر سەڵاح الدین) دا. لە دوایدا هێمای ئەو بازە بوو بە هێمای نەتەوایەتی یەمەن و فەلەستین و لیبیا. (36)
لە کارەکانی تری سەلاحەددین، چەندین بیری ئاوی بە شێوەی چوارگۆشە لێدا. (37) بۆ ئەوەی ئەگەر چواردەوری شارەکەش بگیرێ خەڵکی ئاویان لێ نەبڕێت.
هەروها نەخۆشخانەی بەناوی بیمارستان درووستکرد. ابن جوبیر کەسێکی ئیسپانی گەشتیار بووە و سەردانی قاهیرەی کردووە. وەسفی ئەو نەخۆشخانەی کردووە و دەڵێ کەسی لێهاتووی لێبووە، کەسانی تایبەتمەند بە زانستەکانی لێ بووە، شوێنێک هەبووە بۆ کۆگکردنی دەرمان و دەرمانیان داوەتە نەخۆشەکان. ئەو نەخۆشخانە لە 3 بەش پێکهاتبوو، دوو بەش بۆ پیاو بووە و بەشێکیش بۆ ژن. جگە لە کەسی تایبەتمەندی زانستی، کەسێکیش ڕۆژانە دوو جار دەهات و چاودێری نەخۆشەکانی دەکرد، لە هەردووک جار دا، بەیانی و ئێواران، ئەو کەسە خواردنی دەدا بە نەخۆشەکان. (38)
لە سەردەمی سەلاحەددین قاهیرە و دیمەشق بەهۆی کاری بازرگانی بوژانەوە، بە تایبەتی دیمەشق بوو بە ناوەندی بازرگانی خوری و شمشێر، هەروەها لە ماوەی حوکمی سەلاحەددین چوار قوتابخانەی مەزهەبی (شافیعی، حەنەفی، مالکی، حنبلی) کردەوە. و چوار قوتابخانەش بۆ جۆری تری خوێندن.
هەروەها باج و خەراجی هەڵگرت، و لەسەر بازرگانەکانیش ئەو باجەی هەڵگرت. هەموویانی هاندا بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی بێگانە بکەن. بازرگانەکان دەستیان کرد بە کاری بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەتی لەڕیگای ئەسکەندەریەوە بازرگانیان لەگەڵ ئیتاڵیا کرد. (30)
$8. دادپەروەری سەلاحەددین $
لەسەردەمی دەسەڵاتی ئەیوبیەکان، سەردەمێکی زێرین بووە بۆ دادپەروەری، مرۆڤەکان برسی نەبوون و هیچ یاخی بوونێک لە دژی ئەو دەسەڵاتە ڕووی نەداوە کە هۆکارەکەی برسیەتی و نادادپەروەری بووبێ. بەڵکوو سەلاحەددین ڕێزێکی زۆری هەبووە. بە پێچەوانەی هەموو دەسەڵاتەکانی تر. لەسەردەمی خەلیفەی فاتیمی العاضد، هەموو بازرگانیەکانی بۆ خۆی قۆرخ کردبوو و یاری بە بازار دەکرد. بەڵام کاتێک سەلاحەددین هاتە سەر حوکم ئارامی بەخشی بە بازارەکان بۆ نموونە بۆ ماوەی چەندین ساڵ نرخی کاڵاکان بە نەگۆڕی مانەوە. (40)
خەڵکی سوودیان لە دادپەروەری سەلاحەددین وەردەگرت. ئەوەی دەبێ باسی بکەین کاتێک سەلاحەددین کۆشکی خەلیفەی دەستکەوت پڕی بوو لە خەزێنە، زێر و گەوهەرەکان هێندە زۆر بوو لە ژماردن نەدەهات. بەڵام سەلاحەددین هەمووی بە هەژاران بەخشیەوە. کاتێک سەلاحەددین کۆچی دوایی کرد، تەنیا یەک دیناری بەجێهێشت، هەندێک دەڵێن یان 37 یان 47 درهەم بووە کە لە دوو دینار کەمتر بووە. ئەگەر ئەو سەروەتەی خەلیفە العاضد هەیبووە بە سەروەتی سەلاحەددین بەراورد بکەین، بە بەراوردی ئیمڕۆ، العاضد چەند بلیۆنێک لە دۆلاری جێهێشت و سەلاحەددینیش دۆلارێک یان لە دوو دۆلار کەمتر.
ئەو سیفاتە باشانەی سەلاحەددین لە باوکییەوە بۆی مابۆوە. دەڵێن کاتێک دایکی سەلاحەددین دێتە لای باوکی و گازەندە دەکات تاوەکوو جلوبەرگێکی بۆ بکرێ، ئەویش دەڵێ بڕۆ لە خەرجی دوکانەکەم بەرە، کە سێ دوکانی دەبێ، قازانجی ساڵانەی 20 دینار دەبێ. ئەویش دەڵێ پێداویستییەکانم بەو پارەیە جی بەجێ نابێ. ئەو کاتە ئەیوب باجکۆکەرەوەی موسوڵمانان دەبێ، کە هەگبەی پر بووە لە پارەی موسوڵمان، بە دایکی سەلاحەددین دەڵێ ئەو پارانە موڵکی موسوڵمانانە من هەڵیان ناخەڵەتێنم بۆ داواکاریەکانی تۆ. (40) ئەو وەفایە و دەستپاکیەی ئەیوب دەگوازرێتەوە بۆ سەلاحەددینی کوڕی.
هەروەها کۆشکەی العاضد کە سەلاحەددین دەستی بەسەر داگرت خۆی لە ناوی نەژیا و دای بە سەربازەکانی تاوەکوو لەوێ بژین. (42)
سەلاحەددین کەسێکی بە بەزەیی بووە، ابن شداد دەگێرێتەوە کاتێک ژنێکی فەڕەنسی دێت و دەگریا و لە سنگی خۆی دەدات و دەڵێ موسوڵمانەکان هاتنە ناو دەوارەکەی من و کچەکەی منیان دزی و ئێستا لە بازار دەیفرۆشن. سەلاحەددین خۆی پێ نەگیراو چوو بۆ بازار تاوەکوو کچەکە بدۆزێتەوە. کاتێک دۆزیەوە و هێنایەوە بۆ دایکی، منداڵەکە دەگریا و سەلاحەددینیش لەگەڵیان دەگریا. (43) سەلاحەدددین زۆر بە بەزەیی بوو، تەنانەت ئەو ژنانەیان بۆ هێنا کە پیاوەکانیان خاچجەنگاوەر بوون و لەشەردا کوژرا بوون، سەلاح الدین هەموویانی ئازاد کرد و کەلوپەلیشی دانێ. خانەدانییەتی و شەهامەتی بۆ کەسوکاری کوژراوەکان نیشان دا. (44) ئەمەش دەقاودەق بە پێچەوانەی سەرکردەکانی ترن کە ژنی کوژراوەکانیان دەگرت و دەیانکردن بە کەنیزەک و لە بازار دەیان فرۆشتن.
$9. سەلاحەددین ئاشتی هێنەرە$
سەرەڕای ئەوەی موسوڵمانەکان و کریستیانەکان بۆ ماوەی زیاتر لە سەد ساڵ لە شەڕ دا بوون، سەلاحەددین ئاشتی خستە نێوان هەردووکلا. سەلاحەددین و ڕیچارد هەردووکلا نامەئاشتیان واژۆ کرد. کاتێک خاچجەنگاوەرەکان گەڕانەوە وڵاتی خۆیان هەزاران کریستیان لەناو خاکی سووریا و فەڵەستین مانەوە و هەموویان بە ئاشتی ژیانیان بردە سەر. هەروەها سەلاحەددین جزیەی لەسەر کریستیانەکان و جووەکان هەڵگرت کە کاتی خۆی لەسەریان چەسپا بوو. (45) و جزیەی لە تەواوی ژێر دەسەڵاتی ئەیوبیەکان هەڵگرت.
$ 10. ڕەخنەکان لەسەر سەلاحەددین$
ژیانی سەلاحەددین زۆر سەخت بووە، هەر کەسێک لەشوێنی ئەو بووایە هەڵەی زۆری دەکرد، سەڕەرای دادپەروەری و سەخاوەت و دەستبڵاوی چەند ڕەخنەیەک لەسەر سەلاحەددین هەیە:
یەک: سەلاحەددین فەرمانی کرد بە کوشتنی سوهەروەردی. کە فەیلەسوفێکی فارسی بوو. (46) پڕوپاگەندە بڵاوبۆوە سوهەروەردی بیدعەیەکی درووست کردووە لە دژی ئیسلام.
بەڵام ئەوەی من بۆم دەرکەوت لە دوای لێکۆڵینەوەم لەسەر ئەو بابەتە سەلاحەددین دژی زانست و فەلسەفە نەبووە. لە میسر دەیان فەیلەسوفی لێ بووە. بەڵام هۆکاری کوشتنی سوهەروەردی دەشێ لە شوێنێکی تر بە دوورودرێژی باس بکەم. بەڵام ئەوەندەی دەڵێم سوهەروەردی بیروباوەڕی باطنیەکانی بڵاودەکردەوە. ئەگەر سوهەروەردی هەرچییەک بوبێ بەڵام بڵاوبوونەوەی بیروباوەڕی باطنی ترسناک ترین هێرش بووە بۆ سەر مرۆڤایەتی. ئەشێ لە شوێنێکی تردا ترسناکیەکانی باطنی باس بکەم. لە دوایدا زۆربەی مێژوونووسان دەڵێن کوڕی سەلاحەددین کوشتویەتی.
دووەم: سەلاح الدین داهێنانیکێ نوێی هێنایەکایەوە، کاتێک دەستی گرت بەسەر فاتیمیەکان، نێر و مێی لێکجیاکردنەوە تاوەکوو وەچەیان زیاد نەبێ، واتە کەسی لێ نەکوشتن. (47) لە کۆشکەکەی العاضد 1800 کەسی لێ بووە تەنیا 252ی نێر بوون ئەوانی تر هەموو ژن و کەنیزەک بوون. (48) ئەم کردارەی سەلاحەددین بە پێچەوانەی هەموو سەرکردەکانی ترە کاتێک شوێنێکیان دەگرت دەستیان دەکرد بە ڕەشبکوژی خەڵکی ئەو ناوچەیە. بەڵام سەلاحەددین ئەو ڕەشبکوژیەی نەکرد، بەڵام نەشی دەویست لە دوراۆژدا بنەماڵەی فاتیمی دەسەڵات وەربگرنەوە.
سێیەم: سەلاحەددین قەت دیلی نەکوشتووە تەنیا ڕایمۆند نەبێ، کە بەدەستی خۆی کوشتی. هۆکاری کوشتنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کاتی خۆی ڕێککەوتننامە هەبووە لەنێوان موسوڵمان و کریستیانەکان، بەڵام ڕایمۆند هێرشی کردە سەر حاجیەکان کاتێک لە مەککە دەگەڕانەوە بۆ دیمەشق. حاجیەکانی کوشت و کەلوپەلی کوژراوەکانیان تاڵانی کردن. ئەوە بووە هۆی تووڕە بوونی سەلاحەددین و سوێندی خوارد دەبێ بەدەستی خۆی بیکۆژێ. لە شەڕی حیتین ڕایمۆند بەدیل دەگیرێ و بەدەستی خۆی دەیکۆژێ. (49)
چوار: بە پێی هەندێک سەرچاوە لە کاتی کێشەی نێوان موسوڵمان و ناموسوڵمانەکان، چوار کڵێسە لە کاتی جیاجیا تێکدراوە لەلایەن تورک و کوردەکانەوە.
بەڵام ئەگەر بەدوای مێژووەکە دابڕۆین دەبینین یەکەمیان لەنێوان مانگی سێ و چواری 1164ە کە سەردەمی سەلاحەددین نەبووە. دووەمیان لەنێوان ساڵی 1168-1169 یە، وە ئەوانی تر لە شاری ‘قوص’ و ‘ئەسویت’ ڕوخێندران کە ساڵەکەی دیار نییە. ئەشێ ڕوخانی ئەو کەنیسانە لە سەردەمانێک بووبێ سەلاحەددین دەسەڵاتی نەبووبێ، چونکە ئەو لە ساڵی 1169 دەسەڵاتی وەرگرتووە.
بەڵام ئەوەی ڕوونە کاتێک سەلاحەددین لە میسر بووە کریستیانەکان پۆستی ئیداریان وەرنەگرتووە، لە ساڵی 1172 هەندێکیان لە کارەکانیان دەرکراون. بەڵام لە دواییدا، ئەمیرەکانی ئەیوبی کریستیانەکانیان لە ناوچەی خۆیان لەسەر کار دادەنا. وە ئەو کەنیسانەی ڕوخێندران هەر هەمووی نۆژەن کرانەوە و کریستیانە قبطیەکانیان لەسەر کار دائەنا. (50)
$ 11. دەرئەنجام$
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی قوڵدا کە زۆر بە کوورتی لەو پەڕتووکە باسم کردووە، بە پێی سەرچاوەکانی ئیسلامی و نائیسلامی سەلاحەددینی ئەیوبی دەستکەوتێکی زۆری هەبووە و کەسایەتییەکی جیهانی بووە. لە ئەنجامی ئەو بەیەکدادانەی نێوان ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات ڕوویداوە هەندێک لە سەرچاوەکان بە باشە باسیان کردووە و هەندێکیشیان لایەنگیر بوون. بەڵام بە پێی تێپەر بوونی کات، نووسەرانی ڕۆژاوا دیدیان بۆ سەلاحەددین گۆڕاوە. ئەگەر بێت و قسەی نووسەرانی ئەو سەردەمە باس بکەین زۆر جیاوازە لەگەڵ ئێستا.
بۆ نموونە: ئەو پەندەی لەسەر سەلاحەددین داندراوە لەلایەن نووسەرانی فەڕەنسی و ئینگلیزی لە ڕووی ڕەوانبێژیەوە زۆر بەهێزە. (51) ئەو پەندە دەڵێ: سەلاحەددین لەلایەن فەڕەنسییەکان وا نیشان دەدرا دایکی یان نەنکی فەڕەنسی بووبێ. بەڵام ئینگلیزەکان لەو بڕوایە دابوون کە دەبووایە سەلاحەددین دایکی یان نەنکی ئینگلیز بووایە.
ئەم پەندە لەنێوان فەڕەنسی و ئینگلیزی دا هەیە، لەبەر ئەوەی ئەو دوو نەتەوە خۆیان بە گەورە دەزانن و دایک هەمیشە پەروەردەکەری ڕۆڵەیە، بۆیە لە ڕووی ڕەوانبێژیەوە ئەوا وەسفی سەلاحەددین دەکەن.
لە سەرچاوەی ‘مێژووی جورسەلیم شاری هیرۆد و سەلاحەددین’ کە لەلایەن بێسانت و پالمەر نووسراوە، کاتێک باسی دەسەڵاتی ئەیوبیەکان دەکەن، دەڵێن: لەو بەڵگانە باشتر ناتوانی پێشکەش بکەی سەلاحەددین چ ڕێزێک و شکۆیەکی هەبووە لەنێوان خزم و براکانی. بە پێچەوانەی تورک کە چاوایان بەوە هەڵنایە براکەی لەسەر کورسی بێت. ئێمە تاکە ڕووداوێکمان نەبیست بەخیلی بە سەلاحەددین برابێت لەلایەن ئەندامانی خێزانی یان دەستودەورەکەی. ئەوان زۆر گوێڕایەڵی سەلاحەددین بوون. (52)
هەروەها ئیمپڕاتۆری ئەڵمانیا ‘ڤێلهەمی دوو’ (1859-1941) کاتێک سەردانی سووریا دەکات لە ساڵی 1898، بۆ ڕێزلێنان لە سەلاحەددین گۆرێکی بەتاڵ دەهێنێت و لە تەنیشتی دائەنێت.
لەسەر گۆرێکی بەتاڵ نووسراوە کە دیارییەکە لە ساڵی 1898 ز لەلایەن ڤێلهەمی دووەم پێشکەش کراوە. سووریا، نووسەر
ئەخلاق و کاری باشە و ڕەفتاری باشە گەورەترین دەستکەوتی سەلاحەددین بوو. ابن شداد دەڵێ سەلاحەددین کەسێکی بە سۆز و ئازا بووە. هەروها لەگەڵ هەموو کەسێک باش بووە بێ گوێدانە ئەوەی کە هەڵگری چ بڕوایەکە. هەروەها کەسێکی هەڵەشە نەبووە لە سزادانی خەڵک، قسە خۆش بووە، دەمارێکی ساردی هەبووە، چاودێری منداڵانی بێ باوک و دایکی کردووە. ڕێزی لە کەسی بە تەمەن گرتووە. هەروەها ابن شداد دەڵێ ئەوەی باسم کردووە زۆر بە کوورتی بووە. (53)
لەسەر بنەمای ئەو دەستکەوتانەی سەلاحەددین ئەیوبی کە بەدەستی هێناوە، دەبێ بڵێین: زۆرن ئەوانەی ڕەوڕەوەی مێژوویان گۆڕی، سەلاحەددین یەکێکە لەوانە.
دوا قسە لەسەر سەلاحەددین، کەسێکی جیاوازە بە بەراورد لەگەڵ هەموو دەسەڵاتدارانی دونیا، لە پاش مردنی نە کۆشکی بەجێهێشت، نە پارە، نە مەڕووماڵات، نە کێلگە، بەڵام ئەوەی بەجێی هێشت شکۆیەک بوو بۆ خۆی و میللەتی.
$ 12. ڕامانێکی گشتی لەسەر سەلاحەددین$
سەلاحەددینی ئەیوبی سەرکردەیەکی بلیمەتی کورد بوو. بەڵام مەخابن ئیمڕۆ کورد بایەخی پێ نادات وەکوو خۆی پێناسە ناکات.
سەلاحەددین سەرکردەیەکی لێهاتوو و سیاسی بوو بە جۆرێک شەڕی لەگەڵ زەنگیەکان دەکرد کە خێزانێک و دەسەڵاتداریکی تورک بوون، و فاتیمیەکان دەسەڵاتداری عەرەب بوون و ڕوخاندی، کەچی زۆرینەی لەشکرەکەی تورک و عەرەب بوو، تەنیا شەش هەزار کوردی لەگەڵ بووە. کەسێکی بلیمەتی ڕامیارزان بووە، توانیویەتی سۆزی عەرەب و تورک ڕاکێشێ بۆ پارستنی دەوڵەتی ئەیوبی.
جۆنمان دەڵێ ئەوەی زۆر گرینگ بوو سەبارەت بە سەلاحەددین، بەرانبەر دوژمنی (سەرکردایەتییەکی لێهاتووانە، وردبین، گەڕانەوە بۆ بۆچونەکان، ڕاوێژکاری، مفاوەزات، قایلبوون، خاوەن بەڵێن، ئالۆگۆرکردن، داوێن پاک لەگەڵ ژنانی کریستیان، ئازادکردنی دیل، گۆران لە بیرۆکە) هەبوو. ‘جۆنمان’ لە درێژەی پەڕتووکەکەیدا دەڵێ: سەلاحەدددین نموونەی هەموو سەردەمێک و وەرزێکە بۆ ئەوروپیەکان و جیهانی ئیسلامی. نموونەیەکە بۆ هەردووکلا ئیسلام و کریستیانەت. سەلاحەددین ئاوێنەیەکە و خۆمانی تێدا دەبینین. (54) نووسەری فەرنسی ڕینێ گروسێت ‘دەڵێ ڕاستە سەلاحەددین سوڵتانێکی موسڵمان بوو بەڵام ئەو کەسایەتییەکی جیهانی بوو. (55)
هەمیشە پرسیار دەکرێ لەلایەن کوردەکان بۆچی سەلاحەددین قودسی ڕزگار کرد. ئەگەر ئێمە سەلاحەددین بە سەرکردەیەکی جیهانی دابنێین دەبێ ئەوەشمان لەبەر چاوبێت ئەو دەبێ تێبکۆشێ بۆ دادپەروەری، ستەم لە هەرکوێیەک بێت دەبێ ئەو دژی بێت، با بزانین خاچجەنگاوەرەکان کە هاتن بۆ فەڵەستین چیان کرد.
خاچجەنگاوەرەکان لە هەڵمەتی یەکەمیاندا فەڵەستینیان گرت ڕەشبکوژیان دەست پێکرد. تەنانەت ژن و منداڵ و پیاویان کوشت. هەرکەسێک پێی لەسەر زەوی دانابایە خوێن تا قولەپێی ‘گۆزینک’ی دەهات. (56) گرتنی فەڵەستین لەلایەن خاچجەنگاوەرەکان لە ساڵی 1099 بوو، نزیکەی دەهەزاریان لە ژن و منداڵ و پیاوی موسوڵمان کوشت. خوانەناسەکان زۆر بە بەزەییانە سەریان دەپەڕاندن، بەڵام موسوڵمانەکان ئەشکەنجە دەدران. هەندێکیان ئەشکەنجە دەدران بۆ ماوەیەکی زۆر ئینجا هەتا مردن دەیان سووتاندن. سەرەکان بە جیا و قاچەکان بە جیا و دەستەکان بە جیا کەڵەکە دەکران. پەرستگای جووەکانیان سووتاند. ئەو موسوڵمانانەی مانەوە بە زۆرەملێیی کەلەسەرکان و قاچەکانیان پێ دەبردنە دەرەوەی شار، وەک خانو کەڵەکەیان دەکردن. (57)
ئیتر ئەو ستەمە بەربەریە کرا بەرانبەر موسوڵمانان وێنەی نەبوو. بۆیە سەلاحەددین وەک ئەرکێکی ئەخلاقی ئەو شەڕەی کردووە. ئیتر بۆچی کورد شانازی بە گیڤارا بکات دەڵێ ‘من لە ئەرجەنتین لە دایک بووم، لە کوبا شەڕم کرد، لە گوانتامالا بووم بە شۆڕشگێر’ (58) . سەلاحەددینیش لە کوردستان لە دایک بوو، لە میسر بوو بە شۆڕشگێڕ، لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین جەنگا لە دژی ستەمکارانی خاچجەنگاوەران. ئاخر وشەی خاچپەرست بۆ ئەوانە زۆر کەمە پێیان بگوترێت. ئەوان نەک هەر خاچیان دەپرست بەڵکوو خوێن-پەرست و پارەپەرست بوون. ئەوان کریستیان ڕاستەقینە نەبوون تاوەکوو بڵێین کریستیانەکان هاتن و لەگەڵ سەلاحەددین جەنگان، بەڵکوو کریستیانەکان لەگەڵ سەلاحەددین هاوسۆز بوون و تەنانەت لە لەشکرەکەی سەلاحەددین فەرماندەی کریستیانەشی تێدا بووە. سەلاحەددین دژی کریستیانەکان نەبووە ئەوەتا لەگەڵ ئیمبراتۆری بەیزەنتین باشترین ئاشتەوای هەبووە، بەڵام بە ڕاستی ئەوانەی هاتن بۆ گرتنی خۆرهەڵاتی ناوین و بەربەری بوون، بەڵام هەر دەبێ ئێمەش ئەو دەستەواژەیە بەکاربێنین کە پێیان بڵێین خاچپەرست یان خوێنپەرست، هەرچەندە ئەو وشەیە زۆر شیاو نییە بۆ ئەوان.
ڕامانێکی ترم ئەوەیە هێشتا لەوە تێناگەم بۆچی ئەڵمانیەکان لە شەڕدا کشانەوە، ئایا تەنیا ئەو هۆکارەیە کە باس دەکرێ ئیمپڕاتۆری ئەڵمانیا لە ڕیگا مرد و کوڕەکەی ‘فریدریچ’ جێیگرتەوە، ئەویش وەک باوکی شایستە نەبوو؟ هەندیک لە شازادەکان گەڕانەوە وڵاتی خۆیان، سەربازەکانیش برسی بوون و ورەیان ڕووخا بوو. (59) تۆ بڵێی هەر ئەو هۆکارانە بێت ئەڵمانیەکان کشانەوە لە شەڕی دژ بە سەلاحەددین؟
لەوانەی نیچە وەڵامی ئەو نهێنییە قوڵانە بداتەوە. نیچە لە ساڵی 1885 پەڕتووکێکی نووسی بە ناونیشانی وەهای گوت زەردەشت. پاش چاپ کردنی ئەو کتیبە پاش 13 ساڵ ئیمبراتۆریەتی ئەڵمانیا ئەو گۆرە دەستکردەی بۆ مەزاری سەڵاحەددین نارد، کە هەمان هێمای سەردەمی سەلاحەددین لەسەر نەقش کرابوو.
دۆستایەتی ئەڵمانیەکان لەگەڵ نەژادی ئاری تەنیا لە ڕێگای ئایینی زەردەشتی قول دەبێتەوە. چونکە کاتێک تەورات و ئنجیلەکان بە قوڵی دەخوێنیتەوە یان دەبیتە کریستیانەکی توندڕەوی دژ بە زەردەشتییەت. یان دەبیتە کەسێکی زەردەشتی و مێژوێکی ون بوو بە کلتوورێکی زیندو لەناو میللەتێک دەدۆزیتەوە. هەروەک نیچە لە قوڵبوونەوەی تەورات و ئنجیل پەڕتووکێکی لەسەر زەردەشت نووسی.
ئەو پرسیارە دووبارە دەکرێتەوە سەلاحەددین ئەیوبی دەوڵەتێکی بۆ کورد درووست نەکرد بەڵکوو هەر بۆ ئیسلام هەوڵی داوە، هەموو نەتەوەکان ئایینیان بۆ میللەتی خۆیان بەکارهێناوە کەچی سەلاحەددین ئەو کارەی نەکردووە.
ئەم پرسیارە کەسانێک دەیخەنە ڕوو، مێژووی وڵاتانیان بەتەواوی هەڵناسەنگاندبێ، لە ڕابوردوو هەموو وڵاتەکان بەناوی دامەزرێنەر یان بە ناوی باوک کراوە، سەلاحەددینیش ئەو دەوڵەتەی بەناوی باوکی کردووە. بۆیە ناونرا دەوڵەتی ئەیوبی.
بۆیە دەبێ بزانین بنەماکانی دەوڵەت چین؟
یەکەمجار دەبێ بزانین ئاڵای سەلاحەددین چی بووە. ئاڵای ئەیوبی نە هیلالی ئیسلامی بووە نە ئایەتی قورئانی لەسەر بووە بەڵکوو ئاڵاکەی ئەستیرەیەکی هەشت سەر بووە، ئەو هێمایە هێمای گەلانی زاگرۆسی بووە. تەنانەت کڵاوەی جەنگی سەلاحەددین هەر هێمای ئەستێرەی هەشت سەر بووە.
تەنانەت ئەو هێمایەی لە هەموو سنووری دەوڵەتی ئەیوبی بڵاوکردەوە، هێشتا لە سووریا و لوبنان و میسر ئەو هێمایە هەیە و ماوە.
دووەم: لە هەموو شارێک ئەمیرێکی کوردی داناوە لەگەڵ ئەوەش زۆرینەی لەشکرەکەی سەلاحەددین لە عەرەب و تورک بوون.
دەبێ ئەوەشمان لە یاد نەچێت. بەر لەهاتنی لەشکری عەرەب و ئیسلام بۆ ناوچەی میزۆپۆتامیا و ئێران، شەڕێکی قوورسی چەند سەد ساڵەی بەردەوام لەنێوان دەوڵەتی ساسان و ڕۆمیەکان هەبوو، ئەو شەڕە ڕەنگدانەوەی شەری ئایینی زەردەشتی لەگەڵ کریستیانەکان بوو. شەڕی سەلاحەددین لەگەڵ خاچجەنگاوەرەکان بەردەوامی شەڕی نێوان ساسانیەکان و ڕۆمیەکان بوو. بۆیە ئەو شەڕە شەڕێکی یەکلاکەرەوە بووە.
بە ڕای من، سەلاحەددین لەو یاریە گەیشتبوو کە لەسەردەمی عومەری کوری خەتاب ڕوویدا، کاتێک ئیسلام هێرشی بۆ ناوچەی میزۆپۆتامیا و شام کرد ، هێزی ڕۆمەکان شەڕیان نەدەکرد، دەیان ویست ئیسلام و زەردەشتییەکان تەواو یەکتر شەکەت بکەن، بۆیە ئەوان زۆر بە ئاسانی شارەکانیان ڕادەست بە ئیسلام دەکرد وەک دیمەشق و زۆرینەی ناوچەی شام. بەڵام شەڕە خوێناویەکان زیاتر کەوتە ناوچەی میزوپۆتامیا، واتە ئێراقی ئیمرۆ.
سەلاحەددین بە جەنگاوەری عەرەب و تورک توانی سەرکەوتنی مەزن بهێنێت لە کاتێکدا خۆی و فەرماندە سەرەکییەکان لە کوردەکان بوون. دەوڵەتی ئەیوبی بە جۆرێک تەشەنەی کرد هێزیان گەیشتە یەمەن. دیارە سەلاحەددین ئامانجێکی هەبووە لە گرتنی یەمەن. ویستویەتی ئەو زەبرەی لە مێژو بەر کورد کەوت لەلایەن فارسەکانی یەمەن کە بنکەی سەرەکیان بووە، ویستویەتی جارێکی تر عەرەب و فارس لە یەمەن یەکنەگرنەوە. وای بۆ دەچم، بۆ بەختی ڕەشی کورد، پاش سەرکەوتنە مەزنەکانی سەلاحەددین، تووشی نەخۆشی بوو و کۆچی دوای کرد، ئەو پلانەی داینابوو دەوڵەتی میدیا زیندو بکاتەوە، نەگەیشتە ئامانجی خۆی.
لە چەند ڕامانێکی تردا سەبارەت بە پەرەپێدانی فیلمی ‘الناصر سەڵاح الدین’ لە ساڵی 1963 لەلایەن جەمال عەبدالناصر، کە دەرهێنەرەکەی ‘یوسف شاهین’ بوو، و نووسەرانی ئەو فیلمە بریتی بوو لە ‘یوسف السباعي’، ‘نجیب محفو‌‌ظ’ و ‘ عەبدالڕەحمان الشرقاوي’. چەواشەکاری ئەو فیلمە هێندە زەقە کەچی یەک مێژوونووس یان مەلایەکی بە ویژدان داکۆکی لە ئەخلاقی سەلاحەددین ئەیوبی نەکرد. ئەو سووکایەتییەی بە سەلاحەددین کرا نەدەبوایە هیچ کەسێکی ویژدان پەروەر قبولی بکردبا. بەڵام لە بەرئەوەی پاڵپشتی ئەو فیلمە جەمال عەبدالناصر بوو هەروەها ناوی نووسەری گەورەی میسری هات کە ‘نەجیب محفوظ’ بوو، وای لە جیهانی ئیسلامی و عەرەبی کرد نوتەق نەکەن یاخود وای لە خەڵک کرد چاویان ڕاستییەکان نەبینێ. ئەوەندەی ڕەگەزپەرستی عەرەبی ڕەنگی دایەوە لە ناو ئەو فیلمە، ئیسلام هێندە زەق نەکرایەوە. ئەوەندەی صەلاحەددین بە عەرەب ناسرا ئەوەندە بە موسڵمان نەناسرا یاخود بۆ یەک وشەش ناوی کورد نەهات. بالێرەدا بە کوورتی دوو ڕەخنەی لقوپۆپی زەق بخەینە ڕوو:
یەک: ئەو فیلمە نزیکەی سێ کاتژمێر و دە خولەک بوو. لە کاتژمێری (1:24) دا، کاتێک سەلاحەددین خۆی بە پاشا و شازادەکانی ئەوروپی دەناسێنێ دەلێ ‘سەلاحەددین کۆیلەی ئەڵڵا و خزمەتکاری عەرەب’. ئایا نەجیب محفوظ ئەو دەقەی لە کوێ هێناوە سەلاحەددین بڵێت من خزمەتکاری عەرەبم. بۆچ یەک مێژوونووسی عەرەبی و یەک ڕابەڕی ئایینی ڕەخنەیان لەو دەقە نەگرت؟
لەو فیلمە، دەیان جار دووپات ئەوە دەکرایەوە فەلەستین خاکی عەرەبییە نەوەک خاکی موسڵمانان بێت. هەر بۆیە ئەو دەقانە دڵی عەرەبی خۆش دەکرد و بێ زمان مانەوە بەرانبەر ئەو ناهەقیانە.
ئاخر سەرکردەیەکی مەزنی وەک سەلاحەددین چۆن دەڵێ من خزمەتکاری عەرەبم. خۆفرۆشێک ئەو قسەیە ناکات ئیتر چۆن سەلاحەددین ئەو وشەی لە زاری دێتە دەرێ.
دوو: ئاڵای سەلاحەددین بە هێمای بازێک نیشاندرا، لە کاتێکدا ئەو هێمایە لەسەردەمی جەمال عەبدالناصر ببوو بە هێمای میسر. کەچی ئاڵای سەلاحەددین ئاڵایەکی کوردی زاگرۆسی بووە، ئەوەیش ئەستێرەی هەشت سەر بووە، ئەو ئەستێرە لە میسرەوە تا شام هێمای دەوڵەتی ئەیوبی بوو. لەو فیلمە زۆر بەکاڵی ناوی ئەڵڵا و محەمەد دەبینی، لەسەر دەواری سەلاحەددین زۆر بە بچوکی لەلای ڕاست و چەپی ئەڵڵا و محەمەد نووسرا بوو. بەڵام بازی میسری لە هەموو شوێنێک و لە پشت کورسی سەلاحەددین داندرا بوو. لە کاتێکدا لەسەردەمی سەلاحەددین تەنیا یەک باز لە قاهیرە درووست کرا نەوەک ئەو بازە ببێتە ئاڵای دەوڵەتی ئەیوبی.
ئیتر لەو فیلمە وا لە سەلاحەددین کرا خزمەتکارێکی عەرەبییە و نەهیچی تر، خۆشحاڵی دڵی عەرەبەکان چاویانی بەرانبەر ڕاستییەکان کوێر کرد. بۆیە ئەو هەقە درایە کوردێکی خاوەن هەستی نەتەوایەتی و نیشتمان پەروەری ڕقی لەو سەرکردە مەزنە ببێتەوە.
نووسەر ‘جۆن مان’ کاتێک دەکەوێتە بەراوردی نێوان جەمال عەبدالناصر و سەلاحەددین دەڵێ ناصر نەک ناوی باوکییەتی بەڵکوو بە مانای بازیش دێت. (60) ئەوەی ڕامانم هەبێ نووسەر لێی تێکچووە لەنێوان وشەی نسر و ناصر. سەڵاح الدین نازناوی ‘ناصر’ی وەرگرتووە بەهۆی سەرکەوتنەکانی نەوەک بە هێمای بازەکەی کە درووستی کردووە لەسەر دیواری قاهیرە.
لە ڕامانێکی تردا، لە سەرتای ساڵانی 1960، بەر لە هاتنی حیزبی بەعث بۆ سەر دەسەڵات لە سووریا. هاوڕێیەکی باوکم سەردانی دیمەشقی کردبوو، ئەو هاوڕێیە دەیوت لەسەر مەزارەکەی سەڵاحەدین ئەیوبی ئەو دەستەواژەیە نووسراوە: ‘لولا هذا البطل، کنت تحت ‌أ‌قدام المسيحيين، ولد هذا البطل من بطن الکردي. ئەگەر ئەو پاڵەوانە نەبوایە ئێستا تۆ لەژێر پێی کریستیانەکان دەبووی، ئەو پاڵەوانە لە زگی ‘دامێنی’ کوردێک لە دایک بووە.’ ئەو دوو سێ ڕستەیە هەمیشە لە مێشکمدا ئەزرینگایەوە. کاتێک چووم بۆ سەر مەزارەکەی سەڵاحەدین، زۆر بە پەرۆش بووم ئەو چەند دێرە بدۆزمەوە. بەڵام مەخابن دیارە حیزبی بەعث ئەو تابلۆیەی لابردبوو لە جیگای ئەودا تابلۆیەکی تری دانا بوو.
لە کۆتاییدا دەڵێم زۆرێک لە پرسیار و وەڵام بە چەواشەکاری ئاقاری خۆی گرتووە، بۆیە من دەڵێم ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێ ئێمە ئەو پرسیارانە لە پرسیارکەران بکەینەوە:
یەک: ئایا ئێوە بڕواتان بە دادپەروەی و بە یەکەوە ژیان هەیە؟ ئەگەر وەڵامەکەت ‘بەڵێ’یە ئیتر دەوڵەتی ئەیوبیش دەوڵەتێکی کوردی بووە و مافی هەموو نەتەوەکان پارێزراو بووە، مافی هەموو ئایینەکان پارێزراو بووە.
دوو: ئایا ئێوە بڕواتان بە کۆیلە و کەنیزەک هەیە؟ ئەگەر نەخێر، ئەوەتا سەلاحەددین ئەیوبی هەموو کەنیزەکەکانی ئازاد کرد.
سێ: ئایا ئێوە بڕواتان بە وەرگرتنی سەرانە هەیە لە کریستیان و جووەکان؟ ئەگەر وەڵامەکە نەخێرە، ئەوەتا سەلاحەددین سەرانەی لەسەر هەموو کریستیانەکان و جووەکان هەڵگرت.
چوار: ئایا ئێوە ئاگادارن لەوەی سەلاحەددین هەرچی شاری کوردی بوو ڕزگاری کرد؟ ئایا ئاگاداری ئەوەن سەلاحەددین شاری شنگاری ڕزگار کرد و ئەمیرێکی کوردی لەسەر دانا، ئەگینا هەر ئەو کاتە ئێزیدیەکان پاکتاو دەکران. ئایا ئاگاداری ئەوەن ئامەدی ڕزگارکرد ئەگینا هەر ئەوکاتە لە ئامەددا کوردی تێدا نەدەما؟ ئەو ڕزگاری کرد و ئەمیرێکی کوردی لەسەر دانا.
پێنج: ئایا ئاگاداری ئەوەن باطنیەکان دەیان ویست کۆمەڵگە هەموو بخەسێنن و فەسادی ئەخلاقی بڵاوبکەنەوە بە حەشیش و تریاک و لەشفرۆشتن. بەڵام سەلاحەددین بەرەنگاریان بۆوە. هەر بۆیە دوو جار ویستیان تێرۆری بکەن.
شەشەم: ئایا ئێوە ئاگاداری ئەوەن خاچجەنگاوەرەکان هەر بۆ فەڵەستین نەهاتن بەڵکوو دەیان ویست ڕۆژهەڵاتی ناوین بسڕنەوە و دەست بەسەر هەموو ئەو خاکانە دا بگرن و میللەتی خۆیان لە برسییەتی ڕزگار بکەن؟
ئەگەر سەلاحەددینی ئەیوبی نەبوایە ئەوا خاچجەنگاوەرەکان لەلایەک و باطنیەکان لەلایەکی تر، تۆوی کوردیان نەدەهێشت. ئایا دەزانی هۆکاری مانەوە و لەناونەچوونی کورد سەلاحەددین ئەیوبی بووە؟ ئەگینا ئیمڕۆ کورد لە مێژووش باس نەدەکرا! ئایا قەت پرسیارت کردووە بۆچی مەغۆلەکان زاتی ئەوەیان نەکرد لە پاش مەرگی سەڵاحەدینیش هێڕش بکەنە سەر ئەیوبیەکان؟ جەنگیزخان لەسەردەمی عادیلی برای سەڵاحەدین ژیاوە بەڵام زاتی ئەوەی نەبووە هێڕش بکاتە سەر ئەیوبیەکان، ئەگینا وەک ئەسفەهان جوباری خوێنی تێدا دەڕشت.
$پەراوێزەکان$
(1) Beha Ed-Din Ibn Shadad, Saladin What Befell Sultan Yusuf (London: 24, Hanover Square, 1897, 2.
(2) Sharaf Khani Badlisi, trans. Hajar Mukriani, Sharafnama (Iran: Media, 2013) , 86-7; Malcolm Cameron Lyons, Saladin the Politics of The Holy War (London: Cambridge University Press, 1982, 2) ; Anne Marie EDDE, trans. Jane Marie Todd, Saladin, (USA: The Belknap Press Of Harvard University Press, 2008) , 23.
(3) Anna, 23.
(4) Andrew Rymond, Cairo City of History (Cairo: The American University in Cairo Press, 2001) , 82, 84.
(5) شەرفنامە، 109.
(6) Rymond, 94.
(7) لە ساڵی 2005، یەکێک لە ڕابەرانی زەردەشتییەکان بەناوی پیر زمناکۆ، ئەوەی ڕآگەیاند سەلاحەددین سەرکردەیەکی کوردی زەردەشتی بووە. ئاماژەی بەوەش کرد کەس تاوەکوو ئێستا نازانێ ناوی دایکی چییە بەڵام ئەو هەموو ڕەچەڵەکی دایکی دەزانێ.
(8) لە ساڵی 787، خەلیفەی عەباسی هارون ڕەشید، ئیبراهیم ئەلئەغلەب وەک والی قەیرەوان دامەزراند. لە ساڵی 800 ابراهیم سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند بەڵام هارون ڕەشید یارمەتیی دا بۆ ئەوەی وەکوو ناوچەکانی تر لە دەوڵەتی عەباسی جیا نەبێتەوە. لەسەردەمی زیادة اللە (817-838) ناوچەی سیسلی داگیرکرد و ‘ڕۆما’ش بۆ ماوەیەکی کوورت داگیرکرد. لە ساڵی 909 ئەلئەغالیبە لەلایەن فاتیمیەکان ڕوخێندرا.
(9) Ibn al-Haytham, 2.
(10) خاچجەنگاوەرەکان: بۆ جەنگاوەرە کریستیانەکانی سەدەی 11، 12، 13 بەکاردێت کاتێک ویستویانە فەلەستین لەژێر دەستی موسڵمان دەربێنن. بەڵام ئەو دەستەواژەیە لەلایەن موسڵمانەکان بە خاچجەنگاوەر ناوەزەد کراوە. بەڕای من هەردووکی ڕاستە چونکە ئەو جەنگاوەرانە لە بنەماکانی کریستیانەت لایان دابوو.
(11) فرەنج ” دەستەواژەیەک بوو لەسەردەمی هێرشی خاچجەنگاوەرەکان بەکاردەهات، بۆ ئەو کەسانە خەڵکی ڕۆژاوای ئەوروپا بوون بۆ ئەوەی جیا بکرێنەوە لە کریستیانەکانی بێزەنتین. بە ڕێژەیەکی زۆر فەرنسی بوون، بۆیە زۆرجار دەستەواژەی فەرنسی بەکاردەهێنین نەوەک فرنج.
(12) Francesco Gabrieli, trans from the Italian E. J. Costello, Arab Histoirans of the Crusaders (USA: University of California Press, Berkeley and Los Angeles, 1969) , 3.
(13) Francesco, 4.
(14) John Man, Saladin: The Life, The Legend, And the Islamic Empire (UK: Penguin, 2015) , 40.
(15) Malcolm, 65-6.
(16) Water Besant and E. H. Palmer, The History of Jerusalem the City of Herod and Saladin, London: Richard Bentley and Son, 1888, 370-1.
(17) Yaacov, 108.
(18) Ibid, 108.
(19) Ibn Shadad, 54-5.
(20) Water Besant and E. H. Palmer, 472.
(21) Ibn Shadad, 55.
(22) Ibid., 58-9.
(23) Ibid., 65-6.
(24) Man, 267-9.
(25) Water and Palmer, 474-5, 470-1.
(26) Ibn Shadad, 70-2.
(27) Yaacov Lev, Saladin in Egypt, Brill, Leiden, 1999, 98.
(28) P. H. Newby, Saladin In His Time (London: Faber and Faber Limited, 1983) , 168.
(29) Ibid., 136.
(30) Frankopan, 150.
(31) Walter & Palmer, 432.
(32) Ibn Athir, Al-Kamil fi Al-Tarikh, Lebanon: Beirut: Dar al-Kutb al-Elmiya, vls 10, 2003, 36.
(33) Yaacov, 98.
(34) Raymond, 84, 85.
(35) Nasser O. Rabbat, The Citadel of Cairo a new Interpretation of Royal Mamluk Architecture ( Ed. Ulrich Haarmann, Netherland: E. J Brill, 1995) , 59-60.
(36) Man, 354.
(37) Raymond, 88-9.
(38) Ibid., 94.
(39) Man, 13-4.
(40) Newby, 70-80.
(41) Ibid., 55, 59.
(42) Ibid., 55, 59.
(43) Ibn Shadad, 41-42.
(44) John Man, 249-50.
(45) Newby, 61.
(46) Francesco, 55.
(47) John Man, 12-3.
(48) Raymond, 93.
(49) Newby, 111, 118.
(50) Ibid, 190-1.
(51) Ibid., 13.
(52) Walter & Palmer, 465.
(53) Ibn Shadad, 43-5.
(54) Man, 332, 357.
(55) https://www.huffpost.com/entry/saladin-lessons_b_8704244
(56) Peter Frankopan, 136.
(57) Man, 44.
(58) Andrew Sinclair, Che Guevara (United Kingdom: Sutton Publishing Limited, 2002) , 1.
(59) Man, 264.
(60) Man, 354.
[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 769 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | 27-01-2023 mako-sawin.com/ku
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژیاننامە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
وڵات - هەرێم: دەرەوە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 29-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 30-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 769 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1183 KB 30-04-2023 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕوپێوى ئامارى چاندراوى زستانە لە هەرێمى کوردستان 2011-2012
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
کورتەباس
تەونکردن لە کوردستان
ژیاننامە
دڵشاد مستەفا (ڕازاوە)
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
خۆشاوى پێنجوێن
ژیاننامە
هەستیاری شەهید کەمال کوردی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نێرگز عەزیز بابا
ژیاننامە
سەفین مامۆستا ئەنوەر شوکری
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
ڕۆمانێکی بەختیار عەلی لە نێو 100 باشترین پەرتووکی سەدەی 21دایە
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
وێنە و پێناس
شەهید یونس دوتازایی لەگەڵ مەسعود بارزانی ساڵی 1989
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
پەرتووکخانە
ڕووپێوى رووبەرە چاندراوەکانى بەروبوومى زستانە لە هەرێمى کوردستان 2012-2013
ژیاننامە
کەوسەر قادر
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتى بەرهەمى بەروبوومى هاوينە لە هەرێمى کوردستان 2012-2013
کورتەباس
مۆزەخانەی ورمییە گەوهەرە مێژووییەکانی لە ئامێز گرتووە
ژیاننامە
بورهان عەبدولڕەحمان 2
پەرتووکخانە
توێژینەوەیەک لەبارەی: ڕوانگەی ئیسرائیل بەرامبەر کورد چەندە ستراتیجیە چەندە تاکتیکیە؟
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
سافیە ئاکداغ
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
پەرتووکخانە
ڕِاپۆرتى کشتوکاڵى بەروبوومەکانى هاوینە وەرزى چاندنى 2013
ژیاننامە
بێستون عوسمان بێسەری
کورتەباس
بە وێنە.. نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولیر بەردەوامە
ژیاننامە
بێستون حاجی کەریم
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
سۆنیا تاریق ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
27-11-2015
هاوڕێ باخەوان
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
مەلا حوسێن عەبدوڵڵازادە
29-06-2022
شەرارە شەمامی
مەلا حوسێن عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
08-11-2024
هاوڕێ باخەوان
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
سەفین مامۆستا ئەنوەر شوکری
26-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هەستیاری شەهید کەمال کوردی
26-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بێستون حاجی کەریم
26-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بێستون عوسمان بێسەری
26-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کەوسەر قادر
26-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بورهان عەبدولڕەحمان 2
26-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
دڵشاد مستەفا (ڕازاوە)
26-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هەردی شەهید قادر
26-11-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتى بەرهەمى بەروبوومى هاوينە لە هەرێمى کوردستان 2012-2013
25-11-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
سۆنیا تاریق ئەحمەد
25-11-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت
  527,344
وێنە
  112,139
پەرتووک PDF
  20,590
فایلی پەیوەندیدار
  106,879
ڤیدیۆ
  1,596
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
290,177
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,812
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,274
عربي - Arabic 
31,932
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,655
فارسی - Farsi 
11,171
English - English 
7,786
Türkçe - Turkish 
3,684
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,643
پەرتووکخانە 
25,993
کورتەباس 
18,927
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,009
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,018
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,494
بەڵگەنامەکان 
8,402
وێنە و پێناس 
7,417
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,492
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
764
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
ئیدیۆم 
51
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
327
PDF 
32,158
MP4 
2,660
IMG 
205,841
∑   تێکڕا 
240,986
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕوپێوى ئامارى چاندراوى زستانە لە هەرێمى کوردستان 2011-2012
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
کورتەباس
تەونکردن لە کوردستان
ژیاننامە
دڵشاد مستەفا (ڕازاوە)
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
خۆشاوى پێنجوێن
ژیاننامە
هەستیاری شەهید کەمال کوردی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نێرگز عەزیز بابا
ژیاننامە
سەفین مامۆستا ئەنوەر شوکری
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
ڕۆمانێکی بەختیار عەلی لە نێو 100 باشترین پەرتووکی سەدەی 21دایە
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
وێنە و پێناس
شەهید یونس دوتازایی لەگەڵ مەسعود بارزانی ساڵی 1989
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
پەرتووکخانە
ڕووپێوى رووبەرە چاندراوەکانى بەروبوومى زستانە لە هەرێمى کوردستان 2012-2013
ژیاننامە
کەوسەر قادر
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتى بەرهەمى بەروبوومى هاوينە لە هەرێمى کوردستان 2012-2013
کورتەباس
مۆزەخانەی ورمییە گەوهەرە مێژووییەکانی لە ئامێز گرتووە
ژیاننامە
بورهان عەبدولڕەحمان 2
پەرتووکخانە
توێژینەوەیەک لەبارەی: ڕوانگەی ئیسرائیل بەرامبەر کورد چەندە ستراتیجیە چەندە تاکتیکیە؟
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
سافیە ئاکداغ
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
پەرتووکخانە
ڕِاپۆرتى کشتوکاڵى بەروبوومەکانى هاوینە وەرزى چاندنى 2013
ژیاننامە
بێستون عوسمان بێسەری
کورتەباس
بە وێنە.. نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولیر بەردەوامە
ژیاننامە
بێستون حاجی کەریم
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
سۆنیا تاریق ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!