باشووری کوردستان (ویلایەتی موسڵ) ، لەسێ ئاماری جیاوازی سێ دەوڵەتدا.
هەڵگورد عەبدولوەهاب جندیانی.
لە سەرەتای سەدەی بیستەم و لەسەروبەندی تەواوبوونی جەنگی یەکەمی جیهانی و دابەشبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسەر چەندین دەوڵەتۆکەی تازە بوونیاد نراو لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانی براوەی جەنگەکە، لە ساڵی 1921 دەوڵەتۆکەی ئێراق لەلایەن ئینگلیزەوە دامەزرا پادشایەکیان لە حجازەوە بۆ هێنا (فەیسەڵی یەکەم) ، پادشانشینی ئێراق لەسەرەتادا تەنیا هەردوو ویلایەتی بەسڕا و بەغدا بوون، دواتر لە ساڵی 1925 (کۆمەڵەی گەلان) لە ڕێی لیژنەیەکی نێودەوڵەتییەوە ڕاپرسییەکی لە ویلایەتی موسڵ ئەنجامدا (کە نزیکەی %94 خاکی کوردستانە) .
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:25%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/501372/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سەرژمێری ویلایەتی موسڵ بەپێی داتاکانی تورکیا 1922- 1923=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سەرژمێری ویلایەتی موسڵ بەپێی داتاکانی تورکیا 1922- 1923=KTML_ImageCaption_End=
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/501372/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سەرژمێری ویلایەتی موسڵ بەپێی داتاکانی بەریتانیا 1922- 1923=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سەرژمێری ویلایەتی موسڵ بەپێی داتاکانی بەریتانیا 1922- 1923=KTML_ImageCaption_End=
دوو پرسیار لە هەڵبژاردەیەک خەڵک دەکرا کە یەکەمیان ئەوە بوو: (ئایا لەگەڵ دەوڵەتی جەمهوری تازە دامەزراوی تورکیا دەمینێیتەوە؟) ، دووەمیان ئەوەبوو: (ئایا لەگەڵ دەوڵەتی پادشا نشینی ئێراقی تازە دامەزراو دەبیت؟) . بێگومان کوردەکان سەرەتا بەم دوو بژاردەیە ڕازی نەبوون و داوایان کرد سێ بژاردە هەبێ کە بژاردەی سێیەم (دەوڵەتی کوردستان) بێ کە لەڕاستیدا وڵاتانی زڵهێز بەتایبەتیش بەریتانیا بەم بژاردەیە ڕازی نەبوو (ئەگەرچی لەسەرەتادا پشتیووانی مەلیک مەحمودی حەفید و حوکمڕانییەکەی بوو) .
کوردەکان لەبەر ئەوەی زۆر ئازار و مەینەتیان بەدەست تورکە عوسماننلییەکان بینیبوو، بۆیە بەناچاری دەوڵەتی ئێراقیان هەڵبژارد بەو ئومێدی کە ئەو کیانە تازەیە بەشێک لە مافەکانیان بهێنیتە دی.
لیژنەکە سێ ئاماری لەبەر دەست بوو کە یەکیان هی تورکەکان بوو ئەوی تریان هی بەریتانیا ، سێیەمیان هی مەملەکەتی ئێراق بوو کە سەرباری ئەوەی لە هەرسێ ئاماردا ئێزیدی و شەبەک چەندین پێکهاتەی تری نەتەوەی کورد لەئامارەکاندا بە کورد هەژمار نەکرابوون، بەڵام سەرباری ئەوەش لەهەرسێ ئاماردا ڕێژەی نەتەوەی کورد بە زۆرینەی ویلایەتەکە دەرچوون بە ڕێژی جیاجیا، ئاماری تورکی (%52) ، ئاماری بەریتانیا (54.45) . ئاماری دەوڵەتی ئێراق (%70.24) .
بێگومان لەم ئامارانەدا زۆر شار و ناوچەی تری کوردستان کە لەدەرەوەی ویلایەتی موسڵ بوون بەدەربوون لێی لەوانەش (خانەقین ، گوڵاڵە، مەندەلی، بەدرە و جەسان و زۆر شوێنی تر) .
کورد لەنێوان دوو خراپدا باشترین خراپی هەڵبژارد کە دەوڵەتی شکستخواردووی ئێراق بوو، ئەو دەوڵەتەی کە بە دریژای زیاتر لە 100 ساڵی ڕابردوودا بە بەردەوامی لەهەوڵی لەناوبردن و سڕینەوەی ناسنامەی کورد و بەعەرەب کردنی ناوچەکانی کوردستاندا بوو، کە تاکوو ئێستاش درێژەی هەیە. [1]