ناو: مریەم
نازناو:مریەم ئەردەڵان
ناوی باوک: میرزا میکائیل خان
ساڵی لەدایکبوون: 1893
ساڵی کۆچی دوایی: 1971
شوێنی لەدایکبوون: تاران
شوێنی کۆچی دوایی:تاران
$ژیاننامە$
مریەم ئەردەڵان، لە بنەماڵەی بەناوبانگی ئەردەڵان، لەدایکبووی ساڵی 1893 تاران و کۆچی دوایی 1967 لە هەمان شارە.
ئەم خاتوونە، کچی میرزا میکائیل خان، سەر بە بنەماڵەی #ئەردەڵان#ە. لە ساڵی 1901 چووەتە قوتابخانەی بەیتێلی ئەمریکی لە تاران و یەکێک بووە لە یەکەم کچە موسڵمانەکانی ئێران لە سەردەمی قاجار کە لەم قوتابخانەیە خوێندوویەتی و لە ساڵی1911 کۆچی ئەم قوتابخانەیە تەواوکردووە.
پاش چەند ساڵێک، میسیۆنەرە ئەمریکییەکان یەکەمین قوتابخانەی چوار پۆلییان لە #ورمێ# دامەزراند. پاشان دەستیان کرد بە دامەزراندنی قوتابخانەیەک لە تاران بەو مەرجەی هیچ کچێکی موسڵمان مافی خوێندنی لەوێ نەبێت. دواتر لەسەر پێشنیاری بنیامین وەزیری دەسەڵاتی ئەمریکا، ناسرەدین شا ڕێگەی بە کچانی موسڵمان دا کە لەو قوتابخانانە بخوێنن.
یەکەمین دەرچووانی موسڵمانی سەردەمی قاجاری ئەم قوتابخانەیە بریتی بوون لە بەدراڵجی مێهرتەج ڕەخشان و مریەم ئەردەڵان.
مریەم ئەردەڵان چەند ساڵێک دوای تەواوکردنی خوێندن، لەگەڵ غوڵام عەلی خان کوڕی فەتح ئەلموڵک ئەردەڵان کە ئەرکی هاوسەرۆکەی جێگری یەکەمی باڵیۆزخانەی گەورەی ئێران بوو لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، هاوسەرگیری کرد، بەهۆی جەنگی جیهانی یەکەمەوە هاتە شاری #سنە#، واتا شوێنی لەدایکبوونی باوباپیرانی.
لە شاری سنە یەکەمین قوتابخانەی کچانی بە ناوی #مەستوورە ئەردەڵان# (شاعیر و نووسەر و مێژوونووسی سنەیی) لەم شارەدا کردەوە و بووە بە بەڕێوەبەرەکەی، دواتر بەهۆی بەردەوامی خوێندنی منداڵەکانییەوە، بەڕێوەبردنی قوتابخانەکەی بە ئەختەر سادق وزیری سپارد. مریم ئەڕدەڵان دواتر یەکەم قوتابخانەی ئامادەیی کچانی لە تاران دامەزراندووە، هەروەها ئەندامی کۆمەڵەی دۆستایەتی ئێران و ئەمریکا بووە. مریەم بۆ ڕازیکردنی خەڵکی شاری سنە کە خۆیان لە ناردنی منداڵەکانیان بۆ قوتابخانە دەبوێرن، تابلۆیەکی لەسەر قوتابخانەکە دانا کە بەم نووسراوەیە: طَلَبُ العِلمِ فَريضَةٌ عَلى کُلِّ مُسلِمٍ و مُسلِمَةٍ . وایکرد خەڵک حەز بکەن منداڵەکانیان بنێرن بۆ قوتابخانە.[1]