جەولەی چوارەمی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان کۆتایی هات و لە دوای سەرکەوتنە گرنگەکەی لەو جەولەیەدا، لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی توانیان بە کۆی 10 خاڵ لە پێشەنگی یانەکانی کۆمەڵەی چوارەم بێن.
لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان ڕیزبەندی یانەکانی بۆ هەر چوار کۆمەڵە ئاشکرا کرد کە تێیداو لە کۆمەڵەی یەکەم خاکی #کەرکووک# یەکەمە و شۆڕیجەی هاوشاریشی پێشەنگی کۆمەڵەی دووەمی گرتووە، هەروەک سیروانی نوێ لە شاری #سلێمانی# لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لە کۆمەڵەی سێیەم بەدەست هێناوە و پێشمەرگەکانی ئەو شارەش کە پۆڵاین ئاسا بەرگری دەکەن و خاڵ کۆدەکەنەوە لە لوتکەی کۆمەڵەی چوارەم دەبینرێن .[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 457 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!