ناونیشانی پەرتووک: ناگیهان ئاکارسەل: گەڕیدەی حەقیقەت
ناوی وەرگێڕ: #نەجیبە قەرەداغی#
وەرگێڕان لە زمانی: تورکی
دەزگای پەخش: ئەکادیمیای ژنۆلۆژی
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
نەجیبە قەرەداغی دەڵێت:
لە ساڵڕۆژی یەکەمی تیرۆرکردنی هەڤاڵمان ناگیهان ئاکارسەل بەو ئەرکە خۆشەویستی و پێکەوەییمان لەپاڵ پابەندبوونی بەردەواممان بە ڕەنج و تێکۆشانەکەی دەردەبڕین. وەفا نەبێت ، کۆمەڵگەبوون نەبێت چی بە ڕیشە و قووڵایی کولتووری و مێژووییمان دەبەستێتەوە. سوپاس ناگیهان کە هەبووی و لە ئێستاشەوە بە بەرهەمەکانت و وزە جوان و خرۆشانەکەت لەنێوماندای.
سوپاس بۆ سنوور ڕەحمان کە هەڵەچنی بۆ کرد، بۆ گۆڕان پێنجوێنی کە دیزاینی پەرتووکەکەی کرد، بۆ زەهرا دۆغان کە بەشێوەیەکی چاوەڕنەکراو بەرگەکەی بە قەد قووڵایی هەستی ناگیهان نەخشاند.
ژن لە تورەگەکەیدا بۆ خۆشویستنی دەنگی دەریا هێلکە شەیتانۆکە، بۆ خۆشویستنی خاک ڕەیحانە، بۆ خۆشویستنی هەوا پەروانە هەڵدەگرێت، بۆ ئەوەی نهێنی هەستکردنی بەو شتانە لەبیر نەکات. پێداگری لەسەر نەمری دەکات. مەعریفەی چۆنێتی ژیانمان لەگەڵ خاک، هەوا و ئاودا پێدەبەخشێت
گەڕیدەی حەقیقەت: ناگیهان ئاکارسەل کۆکراوەی ئەو وتارانەیە کە لە 15 ژمارەی گۆڤاری ژنۆلۆژی بەشداری کرد.