بەڵگەنامەیەکی سەردەمی #پێشەوا قازی محەمەد#
25/3/12
حەزرەتی پێشەوای مۆحەزەم و ڕەئیسی جومهووری کوردستان
ئەم بچوکە کە عەبدوڵڵا پیاوی حەسەن ئاغای هەناوەی ئەوە مۆدەتی یەک مانگە کە لە ماڵەوە هاتووم حەوت سەر عەیالم لە سەرە، زۆر پەریشانن وە بۆخۆشم لە جبهەی سەردەشتێ بووم. حەسەن ئاغا ئەسپو تفەنگی لێ وەرگرتم وە مرەخەسی کردم. گوتی بچۆ سەرێکی ماڵێ بدەوە لە پاشان وەرەوە. ئێستاش ئێستدعام لە مەقامی مۆعەزەم دەکەم لە ڕووی شەفەقەتت سەدەقەی سەری موبارەکت زۆر ڕووتم و پێ خواسم وە خەرجیم نیە پوڵێکم پێ مەڕحەمەت بفەرموون هەتا بچمەوە بۆ جێی خۆم.
عبدالله
لە سەر ئەمری حەزرەتی پێشەوا دە تمەن بە عەبدوڵڵا شەریف درا. 25/3/12
دە تمەنیش بە یەک نەفەر لەسەر ئەمری موبارەکی پێشەوای مۆعەزەم پەرداخت کراوە. لە پاش تەحقیقات لە ئاغای خوسرەوی کە؟ مەعلووم بوو زۆری زەرەر کردووە.
ئەڕشیڤی: ج.خوسرەوی
تەکوزی: #فەرەیدون حەکیم زادە# [1]
----------
12-03-1325 هەتاوی - ئێرانی
#02-06-1946# زایینی
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=