ناو: نیشتمان
ناوی باوک: عەبدولقادر ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1967
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد شاعیر و نووسەرە، لە ساڵی 1989 بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە فەلسەفە لە زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە. شارەزایی لە بواری کارگێڕیی و بەڕێوەبردن و پەیوەندییەکان هەیە. پێش خانەنشینی بەڕێوەبەری گشتی بووە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان. لە ڕێکخراوەکانی فاو (FAW) و دەبلیو ئێف پی (WFP) سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیوەند بە مافی مرۆڤ و منداڵانی ئەنفال و ئاوەدانکردنەوە کاری کردووە. ماوەی چەند ساڵێکە شیعر و وتار دەنووسێت، بێجگە لە سۆشیال میدیا لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانیش دا بڵاویان دەکاتەوە. خاوەنی دوو دیوانی شیعرە بە ناوەکانی (#دیوانی نیشتیمان#) کە لە ساڵی 2022 و (پڕوشەی پەپوولە پەیام) لە ساڵی 2023 چاپ و بڵاوکراونەتەوە. [1]