ڕۆمانی #فڕینی پردەکان# لە ئەڵمانیا بەشداری فیستیڤاڵێک دەکات.
#دڵشاد کاوانی#
ئەمڕۆ #18-05-2024# دووەم ڕۆژی سێیەمین فێستیڤاڵی هونەر و ڕۆشنبیریی کوردی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، فیستیڤاڵەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت. ڕۆمانی فڕینی پردەکان بەشداری ئەم فیستیڤاڵەیە لەگەڵ پەرتووکەکانی بەشداربووی فیستیڤاڵە بەشدارە و بۆ خوێنەرانی ڕۆمان نمایش کراوە و لەلایەن خاتوو جانین ڕیگۆ جان نووسەری ئەڵمانی ئامادەکاری بۆ کراوە و خراوەتە ڕوو. هاوکات لە فیستیڤاڵەکە چەندان بیانیی بەشداری دەکەن کە بەرهەمەکانیان خزمەتی بە ڕۆشنبیریی و مێژووی کورد کردووە.
بڕیار وایە سێیەمین فێستیڤاڵی هونەر و ڕۆشنبیریی کوردی لە بەرلین لە ڕوانگەی ئەوانی دیکە لە ڕۆژانی 17 تاوەکوو 20ی مانگی 05 بەڕێوەبچێت.
چالاکییەکانی فیستیڤاڵەکە بە بەشداری بەرفراوانی دیارترین کەسایەتییە ڕۆشنبیرییەکانی کورد بەڕێوە دەچێت و هاوکات چەندان پێشەنگەی هونەریی و بازاڕی پیشەسازیی دەستی و کولتووری لە میانی فیستیڤاڵەکەدا دەکرێنەوە و نیشان دەدرێن.
چەندان هونەرمەند، شاعیر، نووسەر و کەسایەتی ڕۆشنبیری کورد و ئەوانی دیکە بەشدارن.
هەروەها ژمارەیەک لە عەرەب و نەتەوەکانی دیکەی جیهان بەشداری ئەم فیستیڤاڵەن، ئەوانەی کارە ڕۆشنبیریی و ئەدەبییەکانیان بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕراوە و خزمەتییان بە ڕۆشنبیریی و مێژووی کورد کردووە، کە بەرهەمەکانیان بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕراون.
ژمارەیەک لە ئەکادیمیسیانی بیانی لە ئەوروپا و وڵاتانی دیکە بەشداری دەکەن و توێژینەوەکانیان لە بارەی ڕۆشنبیری و مێژووی کورد پێشکەش دەکەن.
ئەم فیستیڤاڵە مەبەستییەتی بۆچوون و ڕەنگە جیاوازەکان سەبارەت بە کورد لەو فێستیڤاڵەدا کۆ بکەنەوە و ڕۆشنبیریی و مێژووی کورد زیاتر بە دنیای دەرەوە ئاشنا بکەن.[1]