تۆ خۆتم لێ مەشارەوە
ئەترسم دڵ ببێتە پارچەیەک سەهۆڵ..
بەدەم کزەی ئێوارەوە
***
تۆ خۆتم لێ مەشارەوە
من لەگەڵای زەردی پاییز..
زۆر بێ نەوا و غەریبترم
لە کزەبا تەزیوترم
***
تۆ خۆتم لێ مەشارەوە
بیرتە بە زەردەی ڕوانینەکانت..
هەڵمت لە بەفری دڵم هەڵسان و
منت خستە شوێن ساماڵی گیانت؟
***
تۆ خۆتم لێ مەشارەوە
بڕوانە پەڵەهەورەکان..
گەرچی نەدیدەن.. گەرچی نەناسیاو..
دەست دەنێنە دەست
لە نیشتمانی ئاوارەییدا..
ئەبن بە ڕێژنەی گریانێکی خەست
***
تۆ خۆتم لێ مەشارەوە
ئەترسم دڵ ببێتەپارچەیەک سەهۆڵ..
بەدەم کزەی ئێوارەوە[1]
هۆنەر: #محەمەد عومەر عوسمان#
پەرتووکی: #لە غوربەتا#
وتنی: #شێرکۆ تالیب#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=573982&document=0001.mp3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی ئەترسم دڵ ببێتە پارچەیەک سەهۆڵ بە دەنگی شێرکۆ تالیب =KTML_Link_External_End=