ئەی ئەو کچەی پاییزانیش بەرگت سەوزە و
گوڵی تەڕ ئەدەی لە سەرت
خەو مەبینە.. قۆڵ و باسکم پشتێنێ بێ بۆ کەمەرت!
تۆ نەتدیوە.. چۆن ئاگری سپی پیریی
بەر بووەتە قژی سەرم؟..
زۆر ئەترسم دارستانی قژی ڕەشت بگرێتەوە
تۆ نەتدیوە پەنجەکانم دە چڵی وشک و برنگن؟
گەر ببنە شانەی قژت.. ساتێک نابات ئەشکێتەوە!
لۆمەم مەکە گەر دیت چاوم
هەردەم وەک هەوری زستان بوو..
من کەناری شیعرم بەسە باوەشم بۆ بگرێتەوە
ئەگەر هاتوو بیستت خۆم کوشت بزانە کە..
نەمتوانیوە شیعرێ بڵێم.. ئازارمی تیا جێ بێتەوە![1]
هۆنەر: #محەمەد عومەر عوسمان#
پەرتووکی: #لە غوربەتا#
وتنی: #شێرکۆ تالیب#
ڕۆژی: #1987-08-06#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=574200&document=0001.mp4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی (نامەیەکی پاییزی) بە دەنگی شێرکۆ تالیب=KTML_Link_External_End=