ئەم ڕووبارە ڕووبارێکی وەرزی گەورەی پارێزگای #کەرکووک#ه، کە ناوەڕاستی شارەکە دەبڕێت لە لای قەڵای ڕووبارەکەوە بەشی ڕۆژهەڵاتییەوە کە بەشی گەورەی شارەکەیه، بەشی ڕۆژاوای کە بەناوبانگە بە (قۆرییه) پێی دەوترێت بەشی بچووکی شارەکه، بەشی زۆری سەرچاوەی ئاوەکە کە دێتە خاسەوە یان ئەو لقانەی کە تێیدا دەڕژێت لە بەرزاییەکانی شوان و #چەمچەماڵ#ەوە دێت.
لە دوای ڕۆیشتنی بەردەوامی بە شارەدێی (تازه) و (#خورماتوو#)بەردەوام دەبێت بەرەو خواروو بە لای خوارووی ڕۆژاواوە کە تێکەڵ بە ڕێچکەی (ڕووباری ئاوەسپی-عوزێم) دەبێت لە نزیک چیای #حە مرین#.
حەوزی چەمی خاسە زەغیتون بەشێکە لە حەوزی ڕووباری عوزێم کە ڕووبەرەکەی دەگاتە (5900)کم واتە (49) لە ڕووبەری حەوزی عوزێم کە ڕووبەرەکەی (1200 کم)ه.
زۆربەی زەوی و زاری ئەم حەوزە دەکەوێتە پارێزگای کەرکووک و بەشەکەی تریان کە پێی دەوترێت چەمی زەغیتون کە ئێستا بەشێکە لە پارێزگای #سەڵاحەدین#
بەڵام ئەم حەوزە بەشێکە لە کوردستان و بووەتە سنووریشی چونکە چەمی زەغیتون شانبەشانی شاخی #بەرزاییەکانی حەمرین# دەڕوات لەلای ڕۆژهەڵاتییەوە چەمی خاسەیش بە ناوەڕاستی شاری کەرکووکدا دەڕوات کە یەکدەگرن لەگەڵ ئاوی (ڕووخانه) و (ئاوەسپی) و بە گوڕی هە موویانەوە ڕووباری عوزێم درووست دەکەن.
بە شێوەیەکی گشتی بەرزایی ئەم حەوزە لەنێوان (150-750)مەترە و چوار زنجیرە شاخ لەم حەوزەدا درێژبوونەتەوه.
شاخەکان دەکەونە بەشی چیا چەماوە نزمەکانەوە و لە سەرەوە بۆ خوارەوە ئەمانەن:
1-زنجیرە شاخی (قۆقزی حەمرین)، #بەرزاییەکانی حەمرین#.
2-زنجیرە شاخی (قۆقزی پەلکانه).
3-زنجیرە شاخی قۆقزی (پاتیوه).
4-زنجیرە شاخی قۆقزى کەرکووک. [1]