یەکێتی موایتای ئێراق بە هاوکاری لقی یەکێتییەکەی لە شاری بەسرەی خوارووی ئێراق پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی ئێراقی دەستیپێکرد.
لەو پاڵەوانێتییەدا، تیمی موایتایی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بە ڕاهێنەری (بەرهەم محەمەد) و یاریدەدەرانی و بە بەشداری چوار لە یاریزانە پاڵەوانەکانی بەشداری لە ڕکابەرییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە دەکەن.
سەبارەت بە بەشداریان لە یارییەکانی پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی ئێراق، بەرهەم محەمەد ڕاهێنەری تیمەکەی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، ساڵانە یەکێتی موایتایی ئێراق پاڵاوتن بۆ یاریزانانی ئێراق لە سەرجەم یانە و هۆڵەکان ڕێک دەخات تا باشترینەکانی دیاری بکات بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق، هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە لەم ساڵدا و لە شاری بەسرە و لەنێو هۆڵی لیژنەی ئۆڵۆمپی پاڵاوتن ئەنجام دەدرێت و یارییەکانی لە ڕێکەوتی #27-02-2024# بۆ #03-03-2024# دەخایەنێت.
دواجار بەرهەم وتی کە تیمەکەی پێشمەرگە بە چەندین یاریزانی ئاستبەرزەوە بەشداری لەو پاڵەوانێتییەدا کردووە و دەیانەوێت ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن تا نوێنەریان لە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق دا هەبێت. [1]