ناونیشانی بابەت: ئەشکەوتی جۆجار ، ئەشکەوتە سەرسوڕهێنەرەکەی کرماشان
ئامادەکردنی: #ڕۆیا سەردار#
ئەشکەوتی جۆجار لە تەختایی باکووری پراو لە بەشی باکووری ڕۆژئاوای لووتکەی شاودالان لە پارێزگای #کرماشان# هەڵکەوتووە. لە دەوروبەری ئەم ئەشکەوتە، ناوچەیەکی جوان و کانیاوی هەمیشەیی هەیە، کە شوێنی حەسانەوە و کات بەسەربردنە بۆ شاخەوانان و گەشتیاران.
دەرگای ئەشکەوتی جۆجار بە شێوەیەکی ترسناک هەڵکەوتبوو، تیرەیەکی گەورە ڕووی لە ئاسمان بووە و بە لێوارێکی تاڕادەیەک بەرز لە ڕۆژهەڵاتەوە ڕادەکێشرایە خوارەوە و بە کونێکی ڕاستەوڕاست بە دەرچەی سەرەکی ئەشکەوتەکە کۆتایی پێدەهات، بەڵام لە ئێستادا دەمی ئەشکەوتەکە بە لێوارێکی پلیکانەیی بە بەرد رووپۆشکراوە، بە شێوەیەک بەردەمی ئەشکەوتەکە بە جۆرە گڵێکی نەرم داڕێژراوەو بۆتە هۆی دروستبونی پلیکانەکە.
ئەم ئەشکەوتە تا نزیکەی 50 مەتر گەشتیار و سەردانیکەران دەتوانن بچەنە قووڵاییەکەیەوە، لەوە زیاتر جێگەی مەترسییە، هێشتا شاخەوانەکان و تەنانەت بیانییەکانیش نەیانتوانیوە بچنە قووڵایی زیاتر و کۆتایی ئەم ئەشکەوتە سەرسوڕهێنەرەی پارێزگای کرماشان. ئەم ئەشکەوتە کە پێکهاتەکەی جیاوازە لە زۆرێک لە ئەشکەوتە دیکەی وڵات، پێویستی بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی کاری پەت و هۆکارەکانی گواستنەوە و گەیاندن هەیە، لە زۆربەی بەشەکانیدا پێویستی بە سەرکەوتن هەیە و ڕێڕەوەکەی لە هەندێک شوێن سەهۆڵبەندانە، لە دابەزینەکاندا لە بەشێکی زۆری تووشی حەوزێکی پڕ لە ئاوی سارد دەبیت کە تەنها بە بەکارهێنانی پەت و تەکنیکەکانی تێپەڕین دەتوانرێت بە سەلامەتی ببڕدرێت.
ئەم ئەشکەوتە سەرسوڕهێنەرەی کرماشان هەمیشە جێگەی سەرنجی شاخەوانەکانی ناوخۆیی و بیانییەکان بووە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=