گفتوگۆی نێوان شيخ عەبدلکريمی قادرکرەم و ياريدەدەری ئەفسەری سياسی بەريتانی چەمچەمال لەقادرکەرەم، تايبەت بە (کوردستان، مەليک مەحمود، سەيد محەمەدی جەباری)
لەکتيبی کورد لەبەڵگە نامەنهينيەکانی بەريتانيادا ساڵی 1918 — 1924
— نهينی ژمارە — 893/1/4
— نووسينگەی ئەفسەری سياسی ، سليمانی
ڕۆژی 1ی حوزەيرانی 1922
— لە ئەفسەری سياسی، سليمانيیەوە
— بۆ. سکرتيری جەنابی کۆميسياری بالا بەغدا
ئەوەی خوارەوە لەراپۆرتی يايدەدەری ئەفسەری سياسی چەچمەمالە کاتيک (سەيد محەمەدی جەباری ) مدير ناحيەی جەباری بريندار دەکات وسئ پاسەوانەکەی چەک دەکات وئەسپ وتاقم و تفەنگەکانيان دەبات مدير لەناو ناحيەکەدا بەجئ دەهيلی بەزيندانان کراوی ، خۆيشی بۆ ناوچەی زەنگەنە دەچيت بۆ هيز کۆکردنەوە , هەوالەکە دەگاتە چەمچەمال ئەفسەری سياسی بەهيزيکەوە دين مديرناحيە ئازد دەکەن دەی نيرن بۆسليمانی پاشان بە فڕۆکە نامە بەسەرناوچەی قادرکەرەمدا بڵاو دەکەنەوە ، پاش بيست وچوارکات ژمير وەڵامی ئەفسەری سياسی دەدريتەوە لەقادرکەرەمەوە ، ئەفسەری سياسی دەچيت بۆقادرکەرەم بۆ لای شيخ عەبدولکريم و چاوی بەسەيد محەمەد دەکەويت وتەی لئ وەردەگرن داوای پاسەوانە کان و تفەنگ و ئەسپەکان دەکەنەوە ، پاسوانەکان دەدەنەوە بۆ ئەوانی تر سەيد محەمەد دەلئ لە ناوچەی زەنگەنە ليم زايع بووە ، شيخ عەبدولکريم بەلين بەئەفەسەری سياسی دەدات لە ماوەی چوار ڕۆژدا کە دەکاتە (4حوزەيران )بۆی بگەرينتەوە ئەگەر نا بەياخی بوو دادەنريت .
لەراپۆرتەکەدا هاتووە سەبارەت بەو پرپاکەندانەی کە لەبارەی ئازاد بوونی شيخ مەحمودەوە هەيە ئەفسەری سياسی گفتوگۆی سياسيانەی لەگەڵ شيخ عەبدلکريمی شيخ حسين داکردووە ( کە ئيمزاکەری سەرەکی يەکيک لەمەزبەتەکانی ئەم دوايييەی شيخ مەحمودە) لەقادرکەرەم لە ڕۆژی 29 / 30 ئاياری ساڵی 1922 ، ئەفسەری سياسی پئ ی وايە گفتوگۆ و بۆچونەکانی شيخ عەبدولکريم ڕاشکاوانەو ڕاستترين بۆچون بووە ، ناوبراو کردەوەکەی سەيد محەمەدی جەباری سەرزەنشت کردووە کە لە دژی حکومەت و لەپيناوی گيرانەوەی پيگەی خيلەکەيی و دەسەڵاتی خۆی ئەنجامی داوە ئەم جۆرەکارانە لەشکۆی شيخان کەم دەکاتەوە کاريگەری دەبيت لەسەر ئازادکرنی شيخ مەحمود کەهەنگاوی زۆری بۆنراوە ، لەراپۆتەکەدا هاتووە کەبۆچونە گشتيەکانی شيخ عەبدولکريم بەوشيوەيە دەخرينەروو
دەڵێ
سياسەتی ئيدارەی ئيستای ئيوە نەهەماهەنگەو نەيەکخراوە ، ئيوەدانتان بەپيگە کۆمەلايەتی و سياسی وخيلەکيەکانی وەک شيخ عەبدولقادری سەنگاو عەبدولکريمی وادی ئاغای زەنگنەو کوڕانی شيخ حەميدی گل وشيخ محەمەدحەبيبی تالەبانی داناوە دەسەڵاتان پيداون کەچی ئەم پۆستە بەسەيد محەمەدی جەباری ڕەوانابينن ، ئيوە حکومەتان لەخۆيان بەعەرب و جوو داوە لەژير دەستەيی ڕزگارتان کردوون کەچی ئەمە بە کورد ڕەوانابينن ، ئيوە خۆتان تۆوی سەربەخۆیی و مافی چارەنووس و بيرۆکەی حکومەتی خەڵک بۆ خەڵکتان لەدلی کوردانداچاندوە ، ئيستا ئەم تۆوانەيە ڕوواون ، تەماشای ئەرکەکەی ساڵی 1919 ميجەرنۆێئل بکە بۆکوردستانی گەورە من هيشتا هيوام وايە ئەوبيرۆکەيەتان فەرامۆش نەکردبيت چونکە هەنديک ئاماژەهەن کەئەمە دەسەلمينن ، يەکيکیان گەرانەوی نوئيلە بۆ ئەم وڵاتە هەرچەندە حکومەتی بەريتانيا تەمبەڵە لەوەی هييچ گۆرانکاريەک لەبارودۆخەکەدا بکات ، چاوەڕئ ی ئەوەيە بەپاڵ پئ ی بکەن ، ئيوە بير لەداهاتوناکەنەوە ، ئيوە لەعيراق و فەلەستين و ميصر کرانەدەرەوە و ئيستاش لەهيندو ئەنادۆل و کوردستان دەکرينە دەرە وە ، هۆشيارتان دەکەمەوە لەو خراپەيەی کەپروپاکەندەی تورک ئەنجامی دەدات ، کورد نابيتە ژير دەستە ، بۆچی بەلينی سەربەخۆکەتان دوادەخەن ؟ هيچ هۆکاريک نابينم کەبلئ کاتی نەهاتووە ، هەروەک چۆن فەيسەڵ وحکومەتەکەی لەسەر شانی بەريتانيەکان هەلدەگيرين ، بۆچی دەرفەتيش بەشيخ مەحمودو حکومەتەکەی نادەن تاشتی باش بکەن ؟ وڵاتەکە لە هەموو ڕوويەکەوە ئامادەيە بۆ حکومەت ، وەکوعيراقی ساڵی 1920 ئامادەيە ، ئيمەش وەکوو تورک و عەرب تويژيکی خوينەوارو ڕۆشنبيرمان هەيە ، ئەگەر تەماشای ئەو کە سانەبکەيت لەپۆستە بالاکانی عيراقدان دەبينيت زۆربەيان کوردن و بە کوردی لەدايک بوون جەعفەر پاشا عسکری خەڵکی ناچەکەی خۆتە ( گوندی عەسکەر لەقەڵاسيوکە ) ، هەروەها ليکۆلينەوەيەکيش لەسەر نەتەوەی کوردکراوە دەريدەخات کەپەيوەنديەکی نزيکتريان هەيە لەگەڵ گەلی بەريتانی وەک لەتورک و عەرەب بۆيە زۆر لەبارترين بۆخۆبەريوە بردن ، من بروام وايە ئيمەی کورد وڵاتانی فارس و عيراق وتورکياو جوولەکەو ئەرمەن و قەوقازی دەشارينەوە ، کوردستان تەنيادەتوانيت لەريگەی حکومەتی بەريتانياوە سەربەخۆی بەدەست بهينيت ، حکومەتی بەريتانيا دەيەويت بەڵام بەبئ پاڵ ناجوليت ، پيويستە ئيمە پاڵتان پيوەبنين و بەئاشتيیانە بکريت ، پيويستە گوشار بخريتە سەرحکومەت و بەلينەکانی جئ بەجئ بکات ، ئەوانەی خەريکی ئاژاوەن بۆ ئەوەيە لەم کاتی گۆرينی حکومەتەدا شتيک بەدەست بهينن ، پروپاکەندەی تورکەکان بەخيرايی ئاژاوە درووست دەکات هۆشداريتان دەدەمێ بەتوندی مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدابکەن ئەگەر نا هيواکانی ئيمەو ئيوەش زيانيان بەردەکەويت لەناو دەچن. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=