ناو: نیازی
ناوی باوک: حەمە عەزیز
$ژیاننامە$
1- لە ساڵی 1957 لە شاری #ڕانیە# لەدایکبووە و خوێندنی ئامادەیی پیشەیی لە ساڵی 1978دا تەواوکردووە .
2- لە ساڵی 1975 دەستی بە نووسینی هۆنراوە کردووە و بۆ یەکەمجار لەرۆژنامەی هاوکاری ژمارە 423ی ڕێکەوتی 24-04-1978 هۆنراوەی بڵاوکراوەتەوە. لەو کاتەوە سەدان هۆنراوە و وتار و بابەتی تایبەت بە میدیا و ئەدەبیی جۆراوجۆری لە دەیان ڕۆژنامە و گۆڤار و سایتی ئەلەکترۆنیدا بڵاوکراوەتەوە .
3- لە ساڵی 1983 بەدواوە وەکوو کاری ڕۆژنامەوانی هەواڵ و دیمانە و بابەتی ڕۆشنبیری و ئەدەبی و هونەری و وەرزشی لە (ڕۆژنامەی هاوکاری) دا بڵاوکردووەتەوە .
4- لە دوای ڕاپەڕین لە 1991 لە ڕانیە لە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (5ی ئازار) و بڵاوکراوەکانی (زەنگ) و (مانگرتن) بووە .
5- ساڵانی 1993 1994 بەرپرسی نووسینگەی ڕانیەی ڕۆژنامەی (برایەتی)، زمانحاڵی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە .
6-ساڵانی 1995-1996 سەرنووسەری هەردوو کەناڵی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی (گوڵان) بووە لە مەسیف سەڵاحەدین.
7- ماوەی 8 ساڵ لە 2001 -2008 سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیریی (ئاسۆس) بووە و هەر لە میانی چالاکیی ئەو سەنتەرە، سەرنووسەری ڕۆژنامەی (ڕاسان) بووە کە (4) ژمارەی لێ دەرچووە.
8- لە ساڵانی 2009 -2011 لە ڕانیە سەرنووسەری گۆڤاری وەرزیی (ڕێنوێن) بووە، کە دواتر ناوەکەی بوو بە (ڕێ) و ( 9 ) ژمارەی لێ دەرچووە.
9-=KTML_Bold=لە بەرهەمە چاپکراوەکانی=KTML_End=:
پەرتووکی (نەعرەتەی بیتوێن) لەسەر ڕاپەڕین و دیکۆمێنتی ڕاپەڕین لە ساڵی 1991.
پەرتووکی کۆهۆنراوەی خۆی (ڕێژنەی ئازار) ساڵی 1992 .
پەرتووکی کۆهۆنراوەی خۆی (#نزیکترین دووری#) لە ساڵی 2007 .
لە ساڵانی 2011 و 2012 پەرتووکی ژیان و هۆنراوەەکانی شاعیر (ئەحمەد شێواو)ی بە ناوی (خەونی شادی) .. دوو جار چاپ و بڵاوکردووەتەوە .
لە ساڵی 2017 پەرتووکی ژیان و هۆنراوەەکانی شاعیری نوێخواز و پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات (قادری لوتفیانی–ناسراو بە ئازا سەکری) چاپ و بڵاوکردووەتەوە .
10- خاوەنی هۆنراوەی (سروودی سەنتینیالی ڕۆژنامەگەری کوردی)یە ، لە یادی سەد ساڵەیدا لە 1998 و بەو بۆنەیەوە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە خەڵاتکراوە و هەر ئەو ساڵە لالۆ ڕەنجدەر ئاوازی بۆ داناوە و تۆماریکردووە .
11-=KTML_Bold=لە ڕێکخراوەکانی ڕۆشنبیریدا=KTML_End=:
* لە ساڵانی ناوەڕاستی هەشتاکان ئەندامی (کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کوردی لە بەغدا) بووە .
* ئێستا ئەندامی یەدەگی (مەڵبەندی گشتیی یەکێتی نووسەرانی کورد) ە کە بارەگای لە #هەولێر#ە .
* لە کۆنگرەی دامەزراندنەوە ئەندامی کارای (سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان)ە .
* ئەندامی (فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی جیهان) ە .
* لە 2019 لە دەستەی دامەزراندنی پڕۆژەی (ماڵی پەرتووک) بۆ چاپکردنی پەرتووکی ئەدەبی لە هەولێر بووە .
12- لە ساڵی 2004 ە وە تاکوو ئێستا2024 لە زیاتر لە 100 دیمانە و دیبەیت و مێزگرد و بەرنامەی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن لە بواری ڕاگەیاندن و سیاسی و ئەدەبی بەشداریکردووە .
13 ساڵانی 2013 و 2014 ئەندامی (دەستەی کارگێڕی بەدواداچوون بۆ بە پارێزگاکردنی دەڤەری ڕاپەڕین) بووە .
14-لە بزاڤ و جموجوڵی مەدەنی و کەمپین و سۆشیال میدیادا ، وەکوو چالاکێک لە ڕانیە و هەولێر بەشداری بەرچاوی هەبووە .
15-لە گەڕان و پشکنین و پاراستنی شوێنەوارەکانی دەڤەری ڕاپەڕین هاوبەشی خەمخۆرانی ئەو بوارە بووە .
16 خاوەنی هۆنراوەی (سروودی 5ی ئازار) ناسراو بە (شاری ڕانیەی قارەمان) ە. یەکەمین سروودی ڕاپەڕین .
ئێستا2024 بڕیاردەری دەزگای هەڵبژاردنی (پ .د . ک.) ە ، نیشتەجێی هەولێرە .. [1]