ناو: ئاواز
ناوی باوک: حەمەعەلی حەمەئەمین
ڕۆژی لەدایکبوون: 1951
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ئاواز حەمەعەلی حەمەئەمین، ساڵی (1951) لە سلێمانی گەڕەکی دەرگەزێن لەدایک بووە، قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی (زەهرا)ی کچان کە دواتر ناوەکەی گۆڕا بە (گوڵاڵە) لە سلێمانی تەواوکردووە، ناوەندی و ئامادەیی لە ئامادەیی (سلێمانی) کچان تەواوکردووە.
ساڵی (1971-1972) لە #زانکۆی سلێمانی# کۆلێجی ئاداب بەشی (ئابووری و سیاسی) وەرگیراوە، ساڵی (1975-1976) زانکۆی تەواوکردووە.
ساڵی (1977) وەک مامۆستا دەستبەکاربووە لە ئامادەیی (ڕزگاری) کچان بۆ ماوەی ساڵێک، پاشان گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی (17ی تەموز) کە دوایی ناوەکەی گۆڕا بە ناوەندی (تووی مەلیک). ماوەی چەند ساڵێک یاریدەدەری بەڕێوەبەر بووە، پاشان ساڵی (1996) بووەتە بەڕێوبەر لە هەمان قوتابخانە.
ساڵی (2005) بووەتە سەرپەرشتیاری پسپۆڕی، پاش (37) ساڵ لە خزمەتکردن لە بواری پەروەردە و تەواوکردنی ماوەی یاسایی ساڵی (2014) خانەنشین بووە.
مامۆستایەکی زۆر دڵسۆز و خەمخۆری بواری پەروەردە بووە، بەشداری چەندین خولی کردووە و خاوەنی چەندین ڕێز و سوپاسە.
ساڵی (1978) هاوسەرگیری کردووە خاوەنی سێ منداڵە دوو کچ و کوڕێک.
لە ئێستادا 2024 ئەندامی (ڕێکخراوی پەروەردەی نوێ)یە، هەروەها ئەندامی (ڕێکخراوی کوردستان بۆ هاریکاری نەخۆشانی شێرپەنجە)یە بە خۆبەخشی. [1]
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود