ناو: بەختیار
ناوی باوک: جەلال کاکەحەمە
ساڵی لەدایکبوون: 1945
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ناوی (بەختیار جەلال کاکەحەمە سەیفوڵڵا)یە لە بنەماڵەیەکی خوێندەوار لە (16) مارتی (1945) لە گەڕەکی دەرگەزێن لە سلێمانی لە دایکبووە، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە دەچێتە قوتابخانەی (فەیسەڵییە) بۆ ماوەی (2) ساڵ وەک گوێگر بەهۆی مامۆستا جەلالی باوکییەوە کە مامۆستا بووە لەوێ ساڵی (1950-1956) قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵییە تەواوکردووە، ساڵی (1956-1957) قۆناغی ناوەندی لە ناوەندی سلێمانی تەواوکردووە، ساڵی (1960-1961) قۆناغی ئامادەیی لە ئامادەیی سلێمانی تەواوکردووە، ساڵی (1961) لە کۆلێژی پەروەردە بەشی فیزیا لە زانکۆی بەغدا وەرگیراوە ساڵی (1964-1965) زانکۆ تەواو دەکات و هەر هەمان ساڵ وەک مامۆستا دەست بەکار دەبێت لە ناوەندی (شۆڕش) ساڵی (1969-1970) گواستراوەتەوە بۆ دواناوەندی (سلێمانی) کوڕان دواتر بۆ ناوەندی (سلێمانی) ساڵی (1972) دەبێتە سەرپەرشتیاری تاقیگەکان لە پەروەردەی سلێمانی کە یەکەم بەڕێوبەری تاقیگەکان بووە تا ساڵی (1992) لە ماوەی ئەو (20) ساڵەدا (2) ساڵ (1979-1980) سەرپەرشتیاری تاقیگەکانی پارێزگای #کەرکووک# و (2) ساڵ (1984-1985) سەرپەرشتیاری تاقیگەکانی پارێزگای #هەولێر#ی پێ سپێردراوە لەگەڵ سلێمانی.
لە ساڵانی (1967-1968-1969) واتە (3) ساڵ لە پارێزگای موسڵ لە پشکنین (تەسیحاتی) پۆلی سێیەمی ناوەندی بەشداری کردووە، ساڵی (1970-1984) بەبەردەوامی بەڕێوەبەری تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشی سەرەتایی و سێیەمی ناوەندی و پێنجەمی دواناوەندی بووە لە هەولێر و سلێمانی.
پێشانگای کەلوپەلی تاقیکردنەوەکانی کردووەتەوە لە دواناوەندی کوردستانی کچان لە سلێمانی و هەولێر هەردووکیان زۆر سەرکەوتوو بووە، ساڵی (1990) بەشداری کردووە لە گۆرینی پەرتووکەکانی لە زمانی عەرەبی بۆ کوردی پەرتووکی فیزیا بۆ پۆلی پێنجەم و شەشەمی ئامادەیی لەگەڵ مامۆستایان (نووری عارف و نەوزاد عومەر محێدین) ساڵی (1991) پەرتووکی زانستەکان بۆ پۆلی پێنجەم و شەشەمی سەرەتایی کە هەردووکیان دوو پەرتووک بوون لەگەڵ مامۆستا (#ئەکرەم قەرەداغی#) ساڵی (1992) گواستراوەتەوە لە پەروەردەی سلێمانی بۆ #زانکۆی سلێمانی# کە ساڵی (1992) دامەزرایەوە بە فەرمانی پارێزگاری سلێمانی بەڕێز مامۆستا (#جەمال عەبدول#) بۆ ماوەی (18) ساڵ لە زانکۆی سلێمانی کاری کردووە وەک بەڕێوبەری تاقیگەکانی زانکۆ ساڵی (2002) توێژینەوەی زانستی پێشکەش کردووە دوای پەسندکردنی پلەی شارەزای وەرگرتووە.
لە زانکۆی سلێمانیش بەردەوام خول و پێشنگای بۆ کە لوپەلی تاقیگەکان بۆ کارمەندانی تاقیگەکانی زانکۆ کردووەتەوە.
پاش (44) ساڵ خزمەت لە بواری پەروەردە ساڵی (2009) دوای تەواوکردنی ماوەی یاسایی بە پلەی شارەزا خانەنشین دەکرێت.
ساڵی (1976) ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە لەگەڵ مامۆستا (#سنە# و بەر محەمەد نەجیب)وە بەرهەمی ئەم هاوسەرگیرییە کوڕێک و دوو کچە بە ناوەکانی (دەروون و دالیا و کەنار). [1]
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود