ناو: جەوهەر
ناوی باوک: جەلال
ساڵی لەدایکبوون: 1965
شوێنی لەدایکبوون: #قەڵادزێ#
$ژیاننامە$
جەوهەر جەلال: دەرچووی بەشی زمان و ئەدەبی کوردی، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان #زانکۆی سلێمانی#یە.
سەرەتای نووسینی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1986 هەر لە هەمان ساڵیشدا چەند هۆنراوەیەکی لە گۆڤاری کاروان بڵاو کردووەتەوە.
لە دوای ڕاپەڕینی لە چەند ڕۆژنامە و گۆڤارێک هۆنراوەکانی بڵاو کردووەتەوە، خاوەنی دوو پەرتووکی چاپکراوە بە ناوەکانی: (عەشق لێرە) و (#وەرزی لێوەکانت#)
بەشێک لە شعرەکانی ئاوازیان بۆ دانراوە و لەلایەن چەند هونەرمەندێکەوە کراون بە گۆرانی، وەک: #بەهجەت یەحیا# , #دیاری قەرەداغی# ، عەلای سەڵاحیان خەسرەو ماملێ، غەزەل مستەفا، چیا مەدەنی، هێدی قادری…
ئێستا نیشتەجێی شاری یەتوبۆری یە لە سوید. [1]