زیاد محەمەد ئەمین: لە دایکبووی ساڵی 1938 شارەدێی بنگردە، ساڵی 1961خانەی مامۆستایانی لە شاری #سلێمانی# تەواوکردووە، لەپاڵ پیشەی مامۆستایی بەردەوام بووە لە گەڕان و بەداوداچوون بۆ بەرهەمە فۆلکلۆرییەکان، خاوەنی 9 بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبییە جگە لە بوونی چەند کەشکۆڵێکی دەستنووس لە دیاترین کارەکانی #دیوانی عەلی بەردەشانی# یە، بەرهەمێکی نوێشی بە ناوی #پێشبار# ئامادەیە بۆ چاپکردن.
لە ڕێکەوتی #22-03-2017# لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. [1]