بە مەبەستی ئەنجام دانی یارییەکەی لە بەرانبەر تیمی لاوانی #یانەی وەرزشی هەولێر#، شاندی تیمی تۆپی پێی لاوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لە شاری #هەولێر# و لەسەر یاریگەی یانەی هەولێر دوا مەشقی ئامادەکاری ئەنجام دا.
سەر لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە #09-05-2024# و لەسەر یاریگەی دووەمی یانەی هەولێر، تیمی لاوانی یانەی پێشمەرگە دوا مەشقی ئامادەکاری ئەنجام دا، ئەمە و پێشمەرگە بۆ ئەو یارییەی بە پێکهاتەی سەرەکی و لەژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەرانی دەیەوێت سێ خاڵی گرنگی یارییەکەی بەدەست بهێنێت.
یاری نێوان هەردوو تیم لە کاتژمێر (4:00)ی ئێوارەی ڕۆژی هەینی #10-05-2024# بەڕێوە دەچێت و لە هەمان ڕۆژ 14 یاری دیکە لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی پیشەگەرانی تۆپی پێی لاوانی یانەکانی ئێراق ئەنجام دەدرێن.
=KTML_Bold=سەرنجی فایلی پەیوەندیدار بدە بۆ بینینی خشتەی یارییەکان=KTML_End=.[1]