ناو: نارین
ناسناڤ: گۆران
ساڵی لەدایکبوون: 2016
ڕۆژی کۆچی دوایی: #21-08-2024#
شوێنی لەدایکبوون: شاری بلاغری سەربە #ئامەد#
شوێنی کۆچی دوایی: چەمێک لە نزیک #ئامەد#
$ژیاننامە$
نارین گۆران: کچێکی تەمەن 8 ساڵان خەڵکی گەڕەکی تاڤشانتەپە کە دەکەوێتە شاری باغلاری سەربە پارێزگای ئامەد، 18 ڕۆژ بێسەروشوێن بوو لە ڕێگەی چوون بۆ وانەکانی دیارنەما.
خانەوادەی نارین ڕایانگەیاندبوو، نارین بۆ ئەوەی بچێتە وانە خوێندن ماڵی بەجێ هێشتووە و دوای ئەوە نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە.
ڕۆژی #08-09-2024# تەرمەکەی لەلایەن تیمەکان لە قەراغ چەمێک کە سێ کیلۆمەتر لە ماڵەکەیانەوە دوورە لە گوندێکی ئامەد دۆزرایەوە.
سەرچاوەکان ئاماژە دەکەن مامی تۆمەتبارە بە کوشتنی نارین.
سەلیم گۆران کە مامی نارین دەکات و هاوکات موختاری گوندەکەشیانە، بەتۆمەتی کوشتنی نارین دەستگیر کراوە.
لە لێکۆڵینەوەکاندا لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا DNAی نارین وەک بەڵگە دۆزراوەتەوە. [1]