ناو: #سنە#وبەر
ناوی باوک: محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1948
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
سنەوبەر محەمەد نەجیب غەفور، ساڵی (1948) لە سلێمانی گەڕەکی سەرشەقام لە خێزانێکی خوێندەوار لەدایکبووە.
قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی (زەهرا)ی کچان کە دواتر ناوەکەی گۆڕا بە (گوڵاڵە) لە سلێمانی تەواوکردووە، ناوەندی لە ناوەندی (سلێمانی) کچان تەواوکردووە.
ساڵی (1964-1965) چووەتە خانەی مامۆستایانی سلێمانی کچان.
ساڵی (1967-1968) خانەی مامۆستایانی تەواوکردووە.
لە (#21-01-1968#) وەک مامۆستا دەستبەکاربووە لە قوتابخانەی (سەنگەسەر)ی کچان کە لەو ساڵەدا بۆ یەکەمجار قوتابخانەی کچان کراوەتەوە، مامۆستا سنەوبەر بووەتە بەڕێوەبەر لەبەر ئەوەی پلەی دەرچوونی لە خانەی مامۆستایان بەرز بووە.
پاشان لە (#24-09-1968#) گواستراوەتەوە بۆ #هەڵەبجە# بۆ قۆتابخانەی (الحکمە) کە دوایی ناوەکەی گۆڕا بە قوتابخانەی (سازگار)، ماوەیەک بەکاتی گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (شیرین) لە سلێمانی پاشان گەڕاوەتەوە بۆ هەڵەبجە تا ساڵی (1970) گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی بۆ قوتابخانەی (خانزاد).
ساڵی (1985) گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (گۆران) لە گەڕەکی بەختیاری تازە.
پاش (42) ساڵ لە خزمەتکردن لە بواری پەروەردە و تەواوکردنی ماوەی یاسایی ساڵی (2010) خانەنشینبووە.
مامۆستایەکی زۆر دڵسۆز و خەمخۆری بواری پەروەردە بووە ڕێژەی دەرچووانی لەتاقیکردنەوەی وزاری (100%) بووە.
بەشداری چەندین خولی کردووە (زانست و بەرگری شارستانی و وشککردنەوەی گوڵ و مێروو و چارەسەری سەرەکی بۆ نەخۆش) لە هەموویان زۆر سەرکەوتوو بووە هەروەها بەشداری کردووە لە لیژنەی چاودێری بۆ هەڵسەنگاندی لە پێشنگاکانی زانستدا لە هەندێک پێشانگا خۆی ئامێری درووستکردووە لەلایەن وەزیری پەروەردەی ئێراق لە بەغدا خەڵاتی وەرگرتووە و خاوەنی چەندین ڕێز و سوپاسە لە دوای خانەنشینیش بۆ ماوەی (4) ساڵ لە لانەی سەرپەرشتی منداڵان کە سەربە ڕێکخراوە دیموکراتییەکان بووە کاری کردووە و چالاکی بە مندڵان کردووە و بەڕێوەبەری خولەکانی (گۆرانی و مۆسیقا و وەرزش و نووسین) بووە.
ساڵی (1976) ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە لەگەڵ مامۆستا (بەختیار جەلال کاکە حەمە) بەرهەمی ئەم هاوسەرگیرییە کوڕێک و دوو کچە بەناوەکانی (دەروون و دالیا و کەنار).
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود [1]