ناو: فەقێ
ناوی باوک: ڕەسوڵ ڕۆستەم محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1963
ڕۆژی شەهیدبوون: #13-04-1988#
شوێنی لەدایکبوون: #قەڵادزێ#
شوێنی شەهیدبوون: #بەغدا#
$ژیاننامە$
شەهید فەقێ ڕەسوڵ ڕۆستەم لە ساڵی 1963 لە شارەدێی قەڵادزێی سەربە شارۆچکەی پشدەری پارێزگای #سلێمانی# لە دایکبووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، دانیشتووی قەڵادزێ بووە، فەقێ ڕەسوڵ خێزاندار بووە و لە خاکی ئاوارەیی لە وڵاتی ئێران هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ نەسرین شەریف کە ڕەچەڵەکی گەڕاوەتەوە بۆ هاونیشتمانییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها خاوەنی یەک کوڕ و دووکچ بووە.
باوکی بەناوی ڕەسوڵ ڕۆستەم لە داستانی کێوەڕەشی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1974 شەهید بووە، هەروەها بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی ڕژێمی #بەعس# لەسەر نیشینگەی زێوەێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی 1985 دوو برای بە ناوەکانی مەریوان ڕەسوڵ و شۆڕش ڕەسوڵ شەهید بوونە و خوشکێکی بەناوی پیرۆز ڕەسوڵ بەسەختی بریندار بووە. هەروەها هەتاکوو ئێستاش 2024 بنەماڵەی فەقێ ڕەسوڵ نەگەڕاونەتەوە و لە شاری #سەردەشت#ی وڵاتی ئێران نیشتەجێ بوونە.
لە ساڵی 1984 پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵان دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە هێزی پشدەری #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کە لەو کاتەدا فەقێ وسو فەرماندەی بووە.
فەقێ ڕەسوڵ بەشداری کارای هەبووە لە چالاکی مەفرەزە پارتیزانییەکانی دەڤەری پشدەر و بتوێن،
لە ساڵی 1988 بۆ چالاکییەکی پارتیزانی و کۆبوونەوەیەکی شانەی نهێنی گەڕاوەتەوە بۆ قەڵادزێ، دوای تەواوکردنی کارەکانی و گەڕانەوەی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەسەر سنوور کەوتووەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی بەعس و بە کۆمەڵێک بەڵگەنامەی شۆڕشەوە دەستگیر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ئەبوغرێب، دوای دوو مانگ لە دەستگیرکردنی لە 13-04-1988 بە بڕیاری دادگای ڕژێمی بەعس لە سێدارە دراوە و شەهید بووە. هەروەها یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=597176&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی بەڵگەنامەی لە سێدارەدانی شەهید فەقێ ڕەسوڵ ڕۆستەم=KTML_Link_External_End=