لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئێراق و لە جەولەی حەوتی خولەکە، تیمی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لە دەرەوەی یاریگەکەیان و لە شاری #زاخۆ#ی و دەلال بوونە میوانی تیمی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی زاخۆ#.
لەو یارییەدا کە لە کاتژمێر (4:45) خولەکی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە #11-06-2024# و لەسەر یاریگەی دەلال بەڕێوەچوو، تێیدا و دوای پیشان دانی ئاستێکی بەرزی شێرانە سەرەنجام پێشمەرگەکان توانیان بە ئەنجامێکی گرنگ و بە 2 گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتن بەدەست بهێنن و هەنگاوێکی گرنگ ببڕن لە خولەکە و بە جیاوازی 2 خاڵ بچنە پێشەنگی یانەکانی کۆمەڵەی باکوور.
دوای ئەنجامی یارییەکانی جەولەی حەوت تیمی بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە بە 6 سەرکەوتن و یەک شکست و 18 خاڵەوە لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیە و هەرچی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی هەولێر#ە بە 5 بردنەوە و یەک یەکسان بوون و یەک شکستەوە و بە 16 خاڵ دووەمە و دهۆک -یش 4 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندییە و دواجار زاخۆ بە 2 خاڵ دوا پلەی ڕیزبەندی یانەکانی گرتووە.[1]