=KTML_Bold=چەن سەرنجێک لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان=KTML_End=
1. هەموو حیزبەکان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنا ئەیانووت، ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە و بواری تەزویرکردن کەمە، هەربۆیە نابێ لە ئێستایا هیچیان پرتەوبۆڵەیانبێ.
2. ئەو ئەنجامەی کە هەیە قەبارەی هەمووانی دیاری کرد ئەگەر بەشێک لە خەڵکی ڕۆشنبیر و نوسەر و نوخبە بۆچوونێکی تری هەبێ.
3. چیتر ئەوە ڕاست نییە بوترێ حکومەت و دەسەڵات خۆ سەپێنن و گلەی لە شێوازی حوکمڕانی هەرێم بکرێ، خەڵک چووە سەر سندوقی هەڵبژاردن و قسەی خۆی کرد.
4. نەنگییە خەڵک گلەی بێ مووچەی و کەمی خزمرتگوزاری بکا.
5. شەرمە لە ئێستاوە خەڵک هەبێ ناڕەزای لە ئەنجامە پێشبینیکراوەکەی هەڵبژاردن دەربڕێ.
6. نەنگییە چیتر باس لە دزی گەندەڵی بکرێ، مادام بەپێی وتەی حیزب و زۆربەی چاودێر و ئەوانەی بەشداری هەڵبژاردن بوون هەڵبژاردنێکی بێ تەزویر بووە.
7. دەرکەوت کە خەڵکی هەرێمی کوردستان حەزیان لە گۆڕانکاری نییە و ڕازی بەو شێوازی حوکمڕانیەی کە 32 ساڵە هەیە.
8. ئەنجآمی هەڵبژاردنەکە پێمان ئەڵێ کە خەڵکی هەرێم مووچە هەبێ یان نەبێ، گەرەنتی بژێوی ژیانیان بەشێوازیتر بۆ دابینکراوە، ئەگەروانییە کەواتە ئەبێ خەڵکی هەرێم تووشی نەخۆشی ستۆکهۆڵم سیندرۆم بوون و ئاشقی جەلاد و دزەکان بوون، وەک مەڕ زمان ئەهێنن بە چەقۆی سەڕبڕەکانا.
9. دەرەنجامی هەڵبژاردنەکە ئەوە ئەگەیەنێ کە خەڵکی هەرێم بە لەشکرکێشی و داگیرکای و بۆردومان و کوشتنی خەڵکی سڤیلی کورد لەلایەن تورکیاوە ڕازین و کێشەیان نییە.
10. هەر دەرنجامەکە ئەوە ئەگەیەنێ کە بوونی قەرارگا و دەستوەردانی ئێران لە وردودرشتی سیاسەتی هەرێما بەلای خەڵکەوە ئاساییە.
11. دەرەنجامەکە پێی وتین کە پێشتر بێ ئاگابووین لە بوونی تورکمان لە سلێمانی و مەسیحی لە شارباژێڕ.
12. دەرکەوت کە بادینان کەیفیان هەر بە بادینی یەت و حوکمی سۆرانی گیراناکەن.
13. ئەنجامەکە ئاماژەئ گرنگی تیایە لەوەی دێگەڵە سنورێکی تۆکمەیە و بڕینی ئاستەمە.
14. دەرەنجامەکە بۆی ڕوونتر کردینەوە کە خەڵکی هەرێم سۆزداری بەسەریان زاڵە و بە دڵ دەنگ ئەیەن و هەڵەبژێرن نەک بە بیر و هزری سیاسی.
15. ئەکرێ بە ئاسانی پۆپۆلیست و بازرگانەکانی ناو سیاسەت گەمە بە ئاستی هۆشیاری خەڵک بکەن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریانبهێنن.
16. وەڵامی ڕوونی بۆ حیزبە ئیسلامییەکان پێیەو پێیان ئەڵێ لە سیاسەتا شوێنی دین نابێتەوە، بڕۆنەوە ناو پەرستگاکان و دەست لە سیاسەت هەڵگرن، بەرۆکی ژن و کچی کورد بەردەن و بەزۆر کلتوری عەرەب مەسەپێنن بەسەریانا، خانمی کورد هەر دێر زەمانەوە سەرپۆشێکی سپی یاوە بەسەریا بۆ بەزۆر لەچکی تورکی، سعودی و ئێرانی ئەسەپێنن بەسەریانا.
17. پێیوتین کە جارێ هۆشیاری خەڵک نەگەشتۆتە ئاستی ئەوەی کە کاندیدی سەربەخۆ دەرچێنێ.
18. ئاستی هۆشیاری خەڵک هێندە لاوازە ئەکرێ چوار ساڵ بیچەوسێنیتەوە و بە 20 ڕۆژ بانگەشەی هەڵبژاردن هەموو ستێکی لەبیربەریتەوانێ. ماسیش هەروایە ئەگەر لەجاری یەکەما ڕزگاری بوو لە قولاپی ماسیگرەکە، ئەوا تەنها پاش 20 چرکە جاێکیتر ئەگەڕێتەوە بۆلای قەلاپەکە، هەتا لەدەمی گیرەبێ و ئەبێ بەکاڵا و خۆراک هەروەک ئەوەی ماسیگرەکە پلانی بۆ داناوە.
19. تەنانەت لەناو کاندیدی حیزبەکانیشا ئەوانە هەڵەبژێرن کە لای حیزب پەسەنە نەک ئەوەی کە شیاوترینە بۆ بوون بە ئەندام پەرلەمان.
20. پۆڕی خوراو و قوربانی دەستی خەڵکانی هەلپەرست و ناجۆر بزووتنەوەی گۆڕانە، کە ئەکرێ سوڕی ژیانی بە سوڕی ژیانی جاڵجاڵۆکە بچوێنرێ.
لەکاتی دوو گیان بوونی جاڵجاڵۆکەیا، مێینەکە نێرەکە ئەکوژێ فڕییئەیاتە دەرەوە. پاشان دوای تروکان مناڵەکان دەستەکەن بەخواردنی لاشەی دایکیان و لەسەری ئەژین تا گەورەئەبن ئەکەونە سەرپێ. ئەمە کتومت لە گۆڕان ڕووییا، سەرەتا ناکۆکیەکان و باڵباڵێن و خۆ بەکەسی یەکەمزانی کاک نەوشیروانیان شەکەت و مانوو کرد تا ئاستی دوورکەوتنەوە، پاشان مشەخۆرەکان گۆڕانیان کرد بەخۆراکی حەزە کەسییەکانیان و بە پلیکانەی گۆڕانا سەرکەوتن بۆ دەسەڵات، دواتر هەندێکیان بە هەڵگەڕانەوەی ڕاستەوخۆ و چوونە ناو پارتی و کۆمەڵێک بەڵگە و نهێنی گۆڕانیان هاوشێوەی سیخوڕ گواستەوە بۆ پارتی تا جێی خۆیان بە باشی بکەنەوە. بەشێکیان کە هیچیان دەستنەکەوت وەک ئەوەی چاوەڕێی بوون گەڕانەوە ناو یەکێتی. بەشکیشیان بەرنامە و ڕێبازی کاک نەوشیروانیان بەکارهێنا بۆ دروستکردنی حیزب و دروستکردنی لیست بۆ پەرلەمان.
ئەمانە هەموویان گۆڕانیان وەک ماسیە گەورەکە وشکردەوە و هاڕیان و کردنیان بە خۆراکی ماسیە بچوکە چاوچنۆکەکان.
ئەگەرچی بزووتنەوەی گۆڕان ئازایەتی نوان و داوای لێبوردنی کرد لە هەڵەی ساڵانی ڕابردوو بەڵام
بوونی دوو مەکۆی سەرەکی و دوو گۆڕان لە گردەکەو و لە کوردسات وە دواکەوتنی گۆڕان لە کشانەوە لە حکومەت و لاوازی مێدیای گۆڕان بوونە فاکتەری سەرەکی پاشەکشێی کەمەرشکێنی بزووتنەوەی گۆڕان چونکە ئاستی هۆشیاری میلەت زۆری ماوە بۆ جیاکاری و تێگەشتن لە پۆزش هێنانەوە، بەڵام ئەکرێ گۆڕان ئەم شکستە بکاتە سەرەتای هەستانەوە وگەڕانەوە بۆناو خەڵک.
سامانی وەستا بەکر
#21-10-2024#
سوید-ستۆکهۆڵم
[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=