نووسراوەکەی سەر #قەڵای وان# کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 500ی پێش زایین و بە نووسراوی (xerxes) خەشایاری ئەخمەنی ناسراوە.
زمانەکان بابلی و ئیلامی و فارسی کۆنن:
ئاهورا مەزدای گەورەگەورەترینی خوداوەندەکانە، ئەو زەوی درووستکردووە، ئاسمانی درووستکردووە، مرۆڤی درووستکردووە، خۆشی بۆ مرۆڤ درووستکردووە.
ڕێبوارێکی بەریتانی کە لە ساڵانی 1860دا سەردانی شاری #وان# ی کردبوو، دەڵێت کوردەکانی ئێرە پێیان وایە ئەم نووسینە تەلیسمێکی تێدایە. دەنووسێت: دەڵێن هەرکەسێک ئەلفوبێکەی شی بکاتەوە، دەتوانێت دەرگای پشت ئەم نووسینە بکاتەوە و بگاتە ئەو گەنجینانەی ناوی کە بریتین لە (ئاڵتون، بەردی بەنرخ و ...). ئاماژە بەوەش دەکرێت کە ئەو گەنجینەیە لەلایەن بوونەوەرە مێتافیزیکییەکان پاسەوانی دەکرێت بۆیە هەرکەسێک تەلیسمەکە وەکات سزا دەدرێت.[1]