دوای کۆتاهاتنی یاری نێوان یانەکانی پێشمەرگە و قاسم لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی لاوانی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق قۆناغی 16، دەستەی هەڵسەنگاندن بۆ دیاری کردنی باشترین یاریزانی ئەو یارییە متمانەی بەخشییە #بادینان ئەحمەد# لە تیمی لاوانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە کە توانی لەو یارییەدا ئاستێکی بەرز پیشان بدات و هاوکارێکی سەرەکی بوو بۆ پیشان دانی ئەو ئاستەی تیمەکەی لە یارییەکەیان لە بەرانبەر یانەی قاسم پیشانیان دا.
ئەمه و خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکە لەلایەن بەڕێز (م. #شێرزاد محەمەد حەسەن#) ی سکرتێری یانەی پێشمەرگە بەخشرایە بادینان و هەروەک پیرۆزبایی لە یاریزانی تیمی تۆپی پێی لاوانیان کرد کە توانی ئاستێکی بەرزی هونەری پیشان بدات.
جێگەی باسە لاوانی یانەی پێشمەرگە لەو یارییەدا بە بێ گۆڵ لە بەرانبەر یانەی قاسم یەکسان بوون و بەو ئەنجامەشی کۆی خاڵەکانی بۆ 4 خاڵ لە دوو یاری دا بەرز کردەوە.[1]