ناونیشانی پەرتووک: فەلسەفەی بیرکردنەوە
ناوی نووسەر: #دڵشاد کاوانی#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
چاپخانە: چاپخانەی #وەزارەتی ڕۆشنبیری#
دەزگای پەخش: بەڕێوبەرایەتى ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەى #سۆران#
ساڵی چاپ: یەکەم
ژمارەی چاپ: 2024 [1]
=KTML_SeeMore=زانیاریی زۆرتر دەربارەی فەلسەفەی بیرکردنەوە... =SeeMore_Disc=
فەلسەفەی بیرکردنەوە، سەرەتایەک بۆ بیرى فەلسەفەى کوردیی.
فەلسەفەی بیرکردنەوە، پەرتووکێکی هزریی فەلسەفیی کوردییە 253 لاپەڕەیە و لە دووتووێی بەرگێکی جواندا خۆی دەبینێتەوە.
ئەم پەرتووکە لە نووسینى دڵشاد کاوانییە و لەلایەن بەڕێوبەرایەتى ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەى سۆرانى وەزارەتى ڕۆشنبیریی و هونەریی حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە زنجیرەى ژمارە (19) بۆ ساڵی 2024 بۆ یەکەمجار چاپ و بڵاو دەکرێتەوە. پەرتووکەکە (22) وتاری فەلسەفیی لە خۆ دەگرێت، کە تێیدا ڕەگ و ڕیشەى سەرهەڵدانى فەلسەفە بۆ فەلسەفەى ڕۆژهەڵاتیی، وەک بنەچەى دایکى فەلسەفەکان گەڕاندۆتەوە. باسى قوتابخانە سەرەتاییەکانى فەلسەفەى یۆنانیی دەکات. هۆکارى نەبوونى قوتابخانەیەکى فەلسەفیی و ئاریشەى فەلسەفە لە بیرى تاکى کورددا لە ڕابردوو و ئێستا خسووەتە بەرباس.
دڵشاد کاوانى ڕایگەیاند: دواى ئازادیی لێپێچینەوە، ئەمە دووەمین پەرتووکى چاپکراوى ژانری فەلسەفیی و هەروەها دەیەمین پەرتووکى چاپکراویەتى، کە ئێستا چاپ و بڵاوکراوەتەوە. بۆ یەکەمجار لە پێشانگەى نێودەوڵەتى #سلێمانی# دەکەوێتە بەردیدی خوێنەران.
ئەمەشى خستە ڕوو: گرنگی بە چەمکەکانی بیرکردنەوە، فەزیڵەتەکان، حەقیقەت، بەختەوەری، ڕەوشت، ئەندرۆجینیزم و چەمکەکانی دیکەی ئەخلاقی داوە. بە پشتبەستن بە تیۆرییەکانی فەلسەفە و بۆچوونی فەیلەسووفانی گریک و بیرمەندانی ڕۆژهەڵاتی و پێگەی ئەفسانەکانی ڕۆژهەڵاتی کاریگەریی لە ڕەوتی فەلسەفەی دا دیاریکردووە. بەتایبەتیی قوتابخانە فەلسەفییەکانی وەک میلیتۆس و ستۆیکیی، بە دیاریکراوی فەلسەفەی پێش سۆقرات و سەردەمی سۆقرات، کراوەتە ئامانج. هەروەها ئەرک و ڕۆڵی ڕەوشت لە سەردەمی مۆدێرنتە خراوەتە بەرباس. هەورەها نووسەر باسى لەوەکردووە، کە مرۆڤ و ئاکارەکانی دەخاتە بەر ڕەخنە.
ناونیشانی پەرتووکەکە لە ناونیشانی وتارێکی ناو پەرتووکەکە وەرگیراوە، کە نووسەر لە پێشەکی پەرتووکەکەدا پەنجەی خسووەتە سەر ئاریشەکانی بەردەم کایە مەعریفییەکان و پەرتووک و نووسەرانی بابەتی بواری فەلسەفی لە کۆمەڵگەی کوردیدا، نائامادەگی بیرکردنەوەی فەلسەفی، لە سەردەمی ئێستا و وەک پرسێکی هەنووکەیی جیهان دەبینێت. بەتایبەتیی بیرنەکردنەوەی بابەتییانە لەناو گەلی کورد و ڕووخانی شارستانییەتە یەک لە دوای یەکەکانی کورد، بەدەر لە هۆکاری لوجستی و داگیرکاری و کوشتن و بڕین و سڕینەوەی شوناسی کورد لەسەر دەستی داگیرکارانی، بیرکردنەوەی ڕوکەشیانە و نەبوونی ڕوانینی فەلسەفەکاری و قوتابخانەیەکەی فەلسەفی و بە گەورەترین گرفتی بەردم گەلی کورد دەزانێت.
لە کۆتاییدا دڵشاد کاوانى نووسەرى پەرتووکى فەلسەفەى بیرکردنەوە، گرنگى پەرتووکەکە لەوەدا دەبینێتەوە کە جیاواز لەو پەرتووکانەى دیکەى فەلسەفیی، کە تەنیا وێنا و ئاوێنەى گواستنەوەى ڕەنگ و ڕووی فەلەسەى ڕۆژاوایی بوون، کەچى ئەم پەرتووکە بە بیرێکى کوردانە و ڕۆژهەڵاتیانە و تێگەیشتنێکى فەلسەفیانە لە ژیان و چەمکەکانى فەلسەیی دەڕوانێت.
پەرتووکەکە پشتی بە 21 سەرچاوەی فەلسەفی بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی، بەستووە.=KTML_SeeMore_End=