پاڵەوانێتی شەتڕەنجی کۆتایی ئێراق کە یارییەکانی لە شاری نینوی و لەنێو هۆڵی هۆتێل مۆدرێن پلازا بەڕێوە دەچێت جەولەی حەوتەمی کۆتایی هات و تێیدا و لەسەر ئاستی کچان، کچە یاریزانی یانەی پێشمەرگە (#کارین کەمال#) توانی لە کۆی حەوت یاری 5 و نیو خاڵ کۆ بکاتەوە و هەروەک کچە یاریزانی شاری #هەولێر# و یانەی خانزاد (سارا مەسعود) بە هەمان ژمارەی خاڵەکانی کارینی پێشمەرگە لە ڕکابەریدان و لە پێشەنگ دەبینرێن.
ئەمه و لەسەر ئاستی کوڕانی هەمان پاڵەوانێتی سێ یاریزان بە 5 خاڵ لە پێشەنگن کە بریتین لە (#ئاکار عەلی# لە یانەی پێشمەرگە و حسێن عەلی حسێن لە یانەی ئیتیسالات و عەلی لەیس لە هەمان یانە).
هەرچی (#ئەحمەد جەزا#) ی یاریزانی تیمی یانەی پێشمەرگە یە بە 4 و نیو خاڵ لە حەوت یاری دا لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی دێت.
هەر سەبارەت بەو پاڵەوانێتییە #ئەسعەد ئیسماعیل# بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، لەسەر ئاستی کچان دوو جەولەی یارییەکان ماوە تا هەڵبژاردەی ئێراق دیاری بکرێت وە لەسەر ئاستی کوڕانیش بە 4 یاری و جەولەی دیکە هەڵبژاردەکە دەردەکەوێت و ئەو یاریزانانە دەبنە نوێنەری ئێراق بۆ پاڵەوانێتییە دەرەکییەکان بؤ ساڵانى 2024-2025.[1]