لەگەڵ وادەی نزیک بوونەوەی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان کە بڕیاری لە #15-12-2024# یارییەکانی دەست پێبکات، یانەکان کەوتوونەتە خۆیان بۆ ئەوەی بتوانن یاریزان و ڕاهێنەری باش لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە، #یانەی وەرزشی چەمچەماڵ# ئەمساڵ بەشداری یارییەکانی خولەکە دەکات، کارگێڕیی یانەکە بە فەرمی بەشداری کردنیان نیشانداوە و دەستیان بە ئامادەکاری کردووە بۆ خولەکە، لەلایەن دەستەی کارگێڕیی یانەکە بەفەرمی #هەرێم کەلاری# وەکوو ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەکە دەست بەکار بووە و لە ئێستادا 2024 یانەکە خەریکی ئامادەکارییە بۆ ئەوەی بتوانێ شانبەشانی ژمارەیەک لە یاریزانانی شارەکە کێبڕکێ یانەکانی تری بەشدار لە خولی پلە یەکی، یانەی چەمچەماڵ وەرزی ڕابردوو نەیتوانی پلێتی سەرکەوتن بۆ خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەم وەرزە دەیەوێت بە پێکهاتەیەکی تۆکمەوە بەشداری کێبڕکێیەکانی وەرزی نوێی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بکات و چاوی لە بە دەست هێنانی ئەنجامی شایستەیە، لەم بارەشەوە (هەرێم بورهان) ڕاهێنەری یانەی چەمچەماڵ بۆ گۆڤاری گوڵان وتی لە سەرەتای مانگەوە دەستمان بە ئامادەکارییەکان کردووە و پەیوەندیمان بە کۆمەڵێک یاریزانەوە کردووە کە بەشێکیان لە تیپە میللییەکانەوە یارییان کردووە، دەمانەوێت لەگەڵ کۆمەڵێک یاریزانی تری یانەکان تێکەڵیان بکەین و بتوانین ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین، دەمانەوێت تیپێکی بەهێز درووست بکەین و هەر چەندە کاتیشمان کەمە.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 15 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!