سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
ئەمڕۆ #19-12-2024# سوپاسنامەیەکم لە دامەزراوە و مۆزەخانەی ''نیکۆس کازانجاکیس'' لە یۆنان وەدەست گەیشت، ئەو رێزلێگرتنە لە پای کۆشش و بەدواداچوونەکانم بوو بۆ ئەو بەرهەمانەی نووسەری ناوداری یۆنانی ''نیکۆس کازانجاکیس'' کە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی. سەرەنجام لەسەر پێشنیاری من ناوی وەرگێڕە کوردەکان لە تەک وەرگێڕدراوەکانیان لە ئەرشیفی مۆزەخانەکە تۆمارکران کە ئەو وەرگێڕانە بوون کاک (#دلاوەر قەرداغی#، #کەریمی حیسامی#، #حەمەکەریم عارف، عەبدولکەریم شێخانی#، #ڕەوف بێگەرد#)، هەروا ناوی ''ئێراق''مان لە تەک بەرهەمە وەرگێڕدراوە کوردییەکان لابرد و تەنیا ناوی ''کوردستان''مان جێگیرکرد.
سوپاسی زۆرم بۆ سەرجەم بەرێوەبەرانی مۆزەخانەکە بە تایبەتییش بەرپرسی پێشانگە بەردەوامەکان و پەیوەندییەکانی مۆزەخانەکە ''کۆستیس کاناکیس'' و جێگری بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە ''پاراسکێڤی ڤاسیلیادیس''.
دەقی سوپاسنامەکە:
بەرێز قەرەنی.
سوپاسی گەرمت دەکەین لە پای گرنگییدان و ئەو بایەخەی دەینوێنن بۆ کارەکانی نیکۆس کازانجاکیس. زانیارییەکانت پشتڕاستکراونەتەوە، دوای نوێکردنەوەی ماڵپەڕی فەرمیشمان گشت زانیارییەکانت جێگیرکراون.
لەگەڵ رێز
کۆستیس کاناکیس
بەرپرسی پێشانگە بەردەوامەکان و پەیوەندییەکانی مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس. [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!