عارف نادری لە گوندی بۆێڵای سەر بە شارستانی بیچاڕی گەرووس لە (1977)دایکبووەو لە شاری قوروەدا نیستەجێ بووە.
لە شارستانەکانی قوروە، دێولان و بەشێک لە بیجاڕ چالاکیی مەدەنی و سیاسیی هەبووە.
لە سەرەتای ساڵی 1991 ز دەستی بە چالاکیی سیاسی کردوەو هاوکات لە گەڵ بلاوبوونەوەی ئاویەر و سیروان لە ساڵانی 1996-1997دا دەستی داوەتە نووسین و دوایی لە گەڵ کۆمەڵێک بڵاقۆکی دیکەدا هاوکاریی بووە.
بە هاوکاری چالاکانی دیکەی قوروەو دێولان کۆمەڵی ڕێکخراویان وەکوو؛ ئەنجومەنی جەوانی قوروە، ئەنجومەنی ئەدەبیی لەیلاخی دێولان، ئەنجومەنی سەربەخۆی خوێندکارانی قوروە، ڕێکخراوی نادەوڵەتیی تەنین، دەورەکانی فێرکاریی زمان و ئەدەب و مێژووی کوردیی دامەزراندوە. هەروەها یەکەمین بڵاڤۆکی شاری قوروە لاوانی قوروە، پاشانیش فاختە و گۆرانیی بارانیان بڵاوکردۆتەوە.
لە ساڵی 2002 وەکوو دەنگی یەکەمی خەڵکی قوروە بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی ئەو شارەو تا کاتی هاتنە دەرەوەی لە وڵات، واتە خەکەلێوەی 2002ئەندامی شوورا بووە.
پێوەندیی و هاوکاریی لە گەڵ هەموو پارتە کوردییەکان، بزاڤی خویندکاری و بزاڤی ژنان و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان هەبووەو لەم ڕێگەوە پردێکی پیوەندییان لە نێوان چالاکانی مەدەنیی ئەو ناوچە و هیندێک لە شارەکانی دیکەی کوردستان ساز کردبوو.
بە هاوکاریی تەشکیلاتی نەهێنیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ئێران دەرباز و دێتە هەرێمی کوردستانەوە و تاکوو نێوەراستەکانی ساڵی 2010 لە ڕیزەکانی حدکادا دەبێت. لە ماوەی ئەو ساڵانەشدا هەمیشە وەکوو ڕۆژنامەوان و چالاکیی سیاسی بە باکگراوەندی ماڤی مرۆڤەوە چالاکیی کردووەو ئیستەش ماوەیەکی کورتە وەکوو کەسێکی سەربەخۆ دانیشتووی وڵاتی نۆروێژە.
ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی کاروباری ڕامیاری و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی شارەوانی شاری قوروە.