ڕەئوف عوسمان مەعروف لەدایکبووی ساڵی 1945 لە شاری #سلێمانی# لە بنەماڵەیەکی ئایین دۆست و ڕۆشنبیرو نشتیمان پەروەر چاوی هەڵهێناوە.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە و بەکالۆریۆسی بەدەست هێناوە لە کۆلێژی ئاداب/ زانکۆی بەغدا لە بواری ئەدەب و زمانی عەرەبیدا ساڵی 1979.
- ماوەیەکی زۆر وەک مامۆستای زمانی عەرەبی کاری کردووە لە ئامادەیی سلێمانی کوڕان، ئامادەیی فریشتەی کچان، ئامادەیی ئەزمڕی کوڕان، ئامادەیی هەڵکەوتی کوڕان، ئامادەیی خانزادی کچان، لە قۆناغی دواتردا بەهۆی بەرزیی ئاستی زانستییەوە کراوە بە سەرپەرشتیاری بسپۆڕی زمانی عەرەبی.
- بڕوانامەی ماجیستێری بەدەست هێناوە و لە زانکۆی سلێمانی، بووەتە مامۆستا لە هەمان زانکۆ لە بەشی زمانی عەرەبی وە پاش ماوەیەک لەبەر لێهاتوویی بە دەنگدان هەڵبژێراوەو کراوە بە سەرۆکی بەشی زمانی عەرەبی.
- بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی موستەنسەریە بەدەست هێناوە لە بەغدا.
- لێپرسراویەتی سەرۆکی بنکەی ئەدەبی و ڕووناکبیری #گەلاوێژ#ی بەدەست هێناوە بۆ دوو خول بە هەڵبژاردن
- ئەندامە لە هەردوو یەکێتی نووسەرانی کورد و نووسەرانی ئێراقدا.
- ئەندامە لە یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپا.
- دووجار پلەی ئەندامێتی بەدەست هێناوە لە پەڕڵەمانی ئێراقدا.
- وتار و لێکۆڵینەوەی بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی لەم ڕۆژنامانەدا بڵاو کردۆتەوە (#کوردستانی نوێ# / #العراق# / #خەبات #/ #ئاوێنە#/ #برایەتی# / #دیموکراتی# / هاوکاری /#ئاسۆ# / #هاووڵاتی# / #ژین#/#المدی# / #التآخي# / #الجمعیة الوطنیة#.
- ماوەیەک لە دەستەی نووسەرانی هەردوو گۆڤاری #جریوە# و گەلاوێژی عەرەبی بوە.
12- بەهەردوو زمانی عەرەبی و کوردی بەرهەمەکانی لەم گۆڤارانەدا بڵاوکردۆتەوە (#بەیان# / #کاروان# / #ڕۆشنبیری نوێ# / #گزنگ# / #گەلاوێژی نوێ#ی کوردی و عەرەبی /# نووسەری کورد# / #شمس کوردستان# /#سلێمانی #/ #ئێستا#/ #ڕۆڤار# / #سەردەم#/ #الأدیب الکوردي# / #زەردە# /# پەیڤین# / #ڕامان# / #ئەکادیمیای کوردی# / #الأقلام# / #الطلیعة الأدبیة#)
13- تا ئێستا 16پەڕتووکی بەچاپ گەیاندووە بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لە بواری ئەدەب و ڕووناکبیریدا
ناوی پەڕتووک جۆرەکەی
1 دەستوری هەرێمی کوردستانی ئێراق لێکۆلینەوەیەکی سیاسی، یاسایی
2 محي الدين زنکنة ڕوائي توێژینەوەیەکی ڕەخنەیی
3 ئەزمونەکانم لە پەڕڵەمانی ئێراقدا بیرەوەری لە پەڕڵەمان
4دنیابینی لە پانتاییەکانی دەقدا ڕەخنەی ئەدەبی
5 أفکار وتأملات توێژینەوە
6 ساباتی ئەدەب و ڕووناکبیری توێژینەوەی ڕەخنەیی
7 تجليات الروح نماذج من الشعرالکردي توێژینەوە وڕەخنەی شیعری
8 حکاية ليلی و مجنون ساغ کردنەوە و لێکۆڵینەوەی دەق
9 العلوم البديعية في اشعار نالي (الاقتباس -التلمیح- العقد) نموذجا توێژینەوەی ئەدەبی
10 ئاسۆیەک بۆ ڕەخنەی ئەدەبی ڕەخنەی ئەدەبی
11 سێ تەڵ وەنەوشە بۆ کەزێ کانی شیعر ڕەخنەی شیعری
12 نالی لە دادگای ڕەخنەدا ڕەخنە
13 حەپسەکانی نەقیب لە ئاوێنەی مێژوودا توێژینەوە و ڕەخنە
14 الجوانب البلاغية عند شيخ معروف النودهي توێژینەوەی ڕەوانبێژی
15 بحثان في الأدب الکردي
ئەدەبی بەراورد
Viber and Whats up 07701464847
[1]
ئامادەکردن و چاککردنی
شێخ ڕێژەن نێرگزەجاڕی کوڕی نووسەر
Viber and Whats up 07702105005
ئەندامی پەڕڵەمانی ئێراق لە فراکسیۆنی هاوپەیمانیی کوردستان.