بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، یەکێکە لەو بەڕێوەبەرایەتیانەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەرێم، وەزارەتی ناوخۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانە...
مێژووی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی سیەکانی سەدەی پێشوو.
بەشێوەی تایبەت لە سەردەمی (متصرف) کە لەو سەردەمەدا لیوای سلێمانی بوو بەناوی (مجید یعقوبی) ئەویش لە ساڵەکانی نێوان (1934-1939) وە هەستا بە دروست کردن و پێک هێنانی بەشێکی تایبەت بۆ ڕاپەراندنی جوڵە و ڕێکخستنی ڕێگاوبان، دواتر ئەم بەشە وەکو بەشێکی تایبەت سەیر دەکرا، وە پاشان ئەم بەشە خرایە سەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی.
لەو سەردەمەدا بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ڕائید (صبری عبدالله کری) بوو بەپێی تێپەڕبوونی کات و گەشە سەندنی ئەم بەشە ناوی گۆڕرا بۆ بەشی گواستنەوە. یاخود بەشی گواستنەوەی هاتوچۆ. لە ساڵی (1944) یەکەم کەس کە دیاری کرا بۆ بەڕێوەبەری ئەم بەشە ئەویش (علی عباس احمد) بوو کە بە پلەی مفەوەزی لەو بەشەدا دانرا بۆ ڕاپەراندنی کارەکان.
یەکەم پۆلیس کە لەم بەشەدا دامەزرا (تۆفیق محمد مەلا دەنگ گەورە) بوو لەگەڵا چەند کارمەندێکی تر بە ناوەکانی (ابراهیم عبدالله، حسن ساقی، تۆفیق حسن فرەج، ئەمیت صاڵح نەریمان، محمود العراقی.....هتد) لەو کاتەدا دەست کرا بە چاک کردنی شەقامەکانی ناو شاری سلێمانی، یەکەم فولکە کە لە سلێمانی دروست کرا لەبەردەم شارەوانی سلێمانی بوو ئەویش بەردەرکی سەرا بوو کە تا ئێستاش ماوە.
لەو سەردەمەدا بنەماڵەی حەفیدەکان کە ناوداری شاری سلێمانی بوون یەکەم ئوتومبێلیان هێنایە شاری سلێمانی ئەویش ئوتومبێلی (جیب) بوو هەربۆیە یەکەم شەقامیش کە لە شاری سلێمانی ناونرا شەقامی کاک احمدی شێخ ئەویش یەکێک بوو لە بنەماڵەی شێخانی حەفید.
بەشی گواستنەوەکە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بوو لە ساڵی (1974) ئەم بەشە جیاکرایەوە لە پۆلیسی سلێمانی کرا بە بەڕێوەبەرایەتیەکی سەربەخۆ. بەناوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی.
لەگەڵ دروست بوونی ئەو بەڕێوەبەرایەتیەوە تاکو ئێستا (30) بەڕێوەبەری بەخۆیەوە بینیوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ کە لەکاتی ئێستادا لە چەند بەڕێوەبەرێتی و بەشێک پێکهاتووە وەکو بەشەکانی (هونەری، ئامێرسازی، مۆڵەت، ئەندازەی هاتوچۆ، ژمێریاری، ناوشار، دەرەوەی شار، ڕاگەیاندن، ئامار، یاسا، IT،بەدواداچوونی کاروباری نوسینگەکانی شۆفێری، و بەڕێوەبردن و لەگەڵ چەند بەشێکی تر.