- بەپێی هەواڵی ئاژانسی دۆغانی تورکی لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ شەڕ لە بەردەم بینای داد و پارێزگای شاری دێرسیم ڕویداوە و لەلایەن کەسێکەوە بە بۆمب هێرشکرایە سەر هێزەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانیش وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە.
- لە شاری سلێمانی تەقە لە ماڵی نوخشە ناسیح قایمقامی نوێی قەزای ناوەندی هەڵەبجە کرا.
- یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) کوژرانی 21 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و تێکشکاندنی ژمارەیەکی زۆر لە زرێپۆشی ڕاگەیاند، لەمیانەی زنجیرەیەک شەڕ و پێکاداندا لەناوچەکانی شەرناخ و گەڤەر و نسێبینی باکووری کوردستان.