$باکووری کوردستان$
- بڕیاری زیندانیکردنی #شەڤینچ بۆزان#، هاوسەرۆکی شارەوانیی ئارتوکلوی سەربە #مێردین# دەرکرا.[5]
- ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی #هەپەگە# لەڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە #ئامەد# ڕائیدێک دوو ئەفسەری دیکەی سوپای تورک لە بۆسەیەکدا کوژراوە.[5]
- کاژێر 16:00 دواهەمین فڕۆکە لە قاهیرەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی#.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەڕێوەبەری شارەدێی #سیدەکان#ی سەر بە شارۆچکەی #سۆران# ئاشکرای دەکات کە ئێران لەسەر سنوری ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان مانۆڕی سەربازی ئەنجامدەدات، ئاماژە بەوەشدەکات کە له و مانۆڕەدا بە هیچ شێوەیەک خاکی باشوری کوردستانی نەبەزاندووە.[1]
$باشووری کوردستان$
- وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی #داعش# ڕایگەیاند، ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی، کاریگەری لەسەر شەڕی داعش دروستکردووە، لەبەرئەوەی سەرنجی هێزە کوردی و عێراقییەکانی لاوازکردووە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئه و ڕێکخراوە.[2]
- کاژێر 6ی ئێوارە ئاسمانی باشووری کوردستان بەڕووی فڕۆکەوانیی مەدەنی داخرا و لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی هیچ جموجۆڵێکی فڕۆکەوانی نابینرێت.[4]
- ماوەی 3 ڕۆژە لە هەردوو خاڵی سنووریی باشماخ و پەروێزخان قەدەخەی هاتووچۆکردنی سووتەمەنی لەلایەن ئێرانەوە کراوە.[4]
- سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاویکردۆتەوە، شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانیان بۆردومانی هەریەکە لەناوچەکانی (#زاب# و #ئاڤاشین#) یان کردووە لەناوچە سنوورییەکانی هەرێم بەمەبەستی ئامانج گرتن لەبنکەو بارەگاکانی #پەکەکە#.[3]
- مەرجەعیەتی شیعەکانی عێراق هەڵوێستی خۆی بەرانبەر بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە جیابوونەوەو پارچەپارچەکردنی عێراق دەرەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە.[4]
- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە کونسوڵخانەکەیان لە #هەولێر# بە کراوەیی دەمێنێتەوە.[4]
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: کە دان بە ڕیفراندۆمە یەکلایەنەکەی باشووری کوردستاندا نانێن.[4]
- ئێران ئامادەیی دەربڕی بۆ ڕادەستکردنی دەروازە سنوریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بە سوپای عێراق.[1]
- شەوی ڕابردوو ژنێکی کوردی خەڵکی شارەدێی #زوممار#، لە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای #دهۆک# چوار کور و کچێکی پێکەوە دەبێت و باری تەندروستی منداڵەکان جێگیرە.[1]
- ڕۆژنامەی حەیات ئاشکرایکرد کە حکومەتی عێراقی داوای لە ڕاوێژکارە بیانییەکانی #مەسعود بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات کە عێراق جێبهێڵن و کۆتایی بە کارەکانیان بهێنن ئەوەش وەک کاردانەوەک بۆ ڕۆڵی بینینیان لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان.[1]
- بەرپرسێکی پێشمەرگە لەسنوری #داقوق# ڕایگەیاند، کەسێکی خانەوادەی حوسامەدین کاکەیی کە لەلایەن داعشەوە فڕێنرابوو ئازادکراوە و دەنگۆی ئازادبونی کوڕەکەشی لەئارادایە.[2]
- لە ڕاگەیێندراوەکەی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراقدا هاتووە، ڕۆژی شەممە 30-09-2017، 3 کاروانی سەربازی دەچنە هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان. لەبەرامبەردا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ دەروازەیەکی سنووری ڕادەستی حکومەتی عێراق بکات.[6]